Mielenterveysongelmat
''مرۆڤ له به‌رد ڕه‌قتره و له گوڵه‌باخیش ناسکتره''
(په‌ندێکی تورکیه)
کێشه ده‌روونیه‌کان له ژێر کاریگه‌ری زۆر بابه‌تدا درووست ده‌بن وه‌ك: نیگه‌رانی له سبه‌ی رۆژ، بێ‌کاری یان هه‌ڕه‌شه‌ی بێ‌کاری، ئاڵ وگۆڕه‌کانی به‌رده‌وامی ژیان و سه‌رقاڵیه‌کانی، گیروگرفته‌کان و ده‌مه‌قاڵه‌کانی شوێنی کار. له بارودۆخی سه‌ختی ژیاندا نیگه‌رانی و بێتاقه‌تیه‌کان وه‌ك نیشانه و ناڕه‌حه‌تی ده‌روونی و فیزیکی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کاندا پشت گوێ ده‌خرێت و مرۆڤ چیدی ناتوانێ گرنگی به‌خۆی بدات، سه‌رگه‌رمیه‌کان کۆتای‌یان پێ دێت وئیتر ئاره‌زووی هیچ شتێكی نیه.
له‌گوێوه یارمه‌تی به‌ده‌ست دێت؟
یارمه‌تی له کاتی بوونی کێشه‌ی ده‌روونیدا له کارگێڕانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی شوێنی ژیانته‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت. پرسیاری زیاتر له بنکه‌ی ته‌ندروستی یان فه‌رمانگه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بکه. له ماڵپه‌ڕی
Terve.com
زانیاری سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ته‌ندروستی شوێنی ژیانت به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ده‌توانیت به گوێره‌ی ناوی شوێنی ژیانه‌که‌ته‌وه داوای زانیاری لێوه بکه‌یت.
مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری قه‌یرانی ده‌روونی بێگانه‌کان
SOS
(
SOS-keskuksen Ulkomaalaisten kriisipalvelu
) یارمه‌تی ئه‌و کۆچبه‌رانه و خێزانه‌کانیان ده‌دات که له فنلاندا ده‌ژین. وه‌ك داواکاری خزمه‌تگوزاری قه‌یرانی ده‌روونی پێویست به ناکات ناسنامه‌ی فنلاندی یان کارتی کێڵا نیشان بده‌یت. خزمه‌تگوزاریه‌کان به زمانی فنلاندی ، ئینگلیزی ، سویدی یان به‌یارمه‌تی وه‌رگێڕ به زمانی دایکی خۆت به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ژماره‌ی ته‌له‌فون:
0941350501
، له رۆژانی دووشه‌ممه- هه‌ینی کاتژمێر 9-15.
بنکه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌کان (
Kidutettujen Kuntoutuskeskus
) یارمه‌تی به‌و په‌نابه‌ر و په‌ناخوازانه پێشکه‌ش ده‌کات، که له وڵاتی خۆیاندا ئه‌شکه‌نجه کراون.
ژماره‌ی ته‌له‌فون:
0977504584
له شاری ئۆولودا بونیادی بنکه‌ی دیاکۆنی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌کان (kidutettujen kuntoutuspalveluita) پێشکه‌ش ده‌کات.
ئه‌گه‌ر که‌سێكی نزیکت نه‌خۆش که‌وت، ئه‌وا پشتیوانی و ڕاوێژ له رێکخراوی کاری ته‌ندروستی ده‌روونی که‌س وکار وه‌ك پشتیوانی (Omaiset mielenterveystyön tukena) به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
یارمه‌تی زیاتر له لاپه‌ره‌کانی ئینته‌رنێت به‌ده‌ست ده‌هێنیت
www.terkkari.fi
ژماره‌ی ته‌له‌فونی جۆراوجۆر بۆ هه‌ر بارێکی قه‌یرانی جۆراوجۆر. یارمه‌تی بۆ کاتی دڵته‌نگی، زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن به مه‌ڵبه‌ندی قه‌یرانی ده‌روونی رێکخراوی ته‌ندرووستی ده‌روونی، ژماره ته‌له‌فونه‌کانی قه‌یرانیی مه‌ڵبه‌ندی سۆس SOS-و بنکه‌کانی پشتیوانی مۆبایلی Mobileسه‌رتاسه‌ری.
www.apua.info
زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی ده‌روونی و ڕێنوێنی بۆ کاتی بارودۆخی گران و سه‌خت.
www.nyyti.fi
مه‌ڵبه‌ندی پشتیوانی خوێندکاران.
Vanhempainnetti (MLL)
پشتیوانی بۆ دایکان وباوکان.
www.tukinet.net
مه‌ڵبه‌ندی قه‌یران له ئینته‌ڕنێتدا.
www.yths.fi
زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی ده‌روونی و بارودۆخه جیاوازه‌کانی قه‌یرانی ده‌روونی، له‌وانه خه‌مۆکی، گرفتی ترس لێ نیشتن، گرفتی نه‌خواردن و ئه‌وه‌ی که له بارودۆخه‌کانی تووشی شۆکدا ده‌بێ چی بکرێ.
"Terveystietoa A-Ö"
هه‌ڵبژێره
دوای ئه‌وه بچۆ بۆ
"Mielenterveysasioihin"
.
خومۆکی چیه؟
کاتێك مرۆڤ ماوه‌یه‌کی زۆر ناڕه‌حه‌تی و بێتاقه و دڵته‌نگییه‌کی زۆری هه‌بێ وژیانیش له به‌رچاویدا تاریکه، ئه‌و کات تووشی خه‌مۆکی بووه. کاتێك خه‌مۆکی لێت بدات، چیتر نا‌توانیت خۆشی له هیچ شتێك ببینی. پێویسته کاتێك تووشی خه‌مۆکی ده‌بی داوای یارمه‌تی بکه‌یت.
زانیاری سه‌باره‌ت به خه‌مۆکی به زمانی جۆراوجۆر:
فنلاندی
ئه‌لبانی
عه‌ره‌بی
بۆسنه‌یی
ده‌ری
ئینگلیزی
کوردی
فارسی
فه‌ره‌نسی
سیربی
سۆماڵی
تورکی
ڕووسی
ڤیه‌تنامی
خورپه وبرینی ده‌روونی (Traumat)
زانیاری سه‌باره‌ت به گرفتی سترێس که په‌یوه‌ندی به خورپه وبرینی ده‌روونیه‌وه هه‌یه به زمانی جۆراوجۆر:
فنلاندی
ئه‌لبانی
عه‌ره‌بی
بۆسنه‌یی
ده‌ری
ئینگلیزی
کوردی
فارسی
فه‌ره‌نسی
سیربی
سۆماڵی
تورکی
ڕووسی
ڤیه‌تنامی