Mielenterveys
"
مرۆڤ له به‌رد ڕه‌ق تره و له گوڵیش ناسک تر."
(په‌ندێکی تورکی)
زۆر بابه‌ت هه‌یه که کارێگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی داده‌نێ. ئه‌گه‌ر که‌سێك بار‌و دۆخی ژیانی سه‌خت بووبێ ئه‌وا نیشانه‌کانی ناڕه‌حه‌تی هه‌م له باری ده‌روونیه‌وه هه‌م له باری فیزیکیشه‌وه به‌ر چاو ده‌که‌وێ. نیشانه‌کانی ناڕه‌حه‌تی ده‌روونی بریتیه له پشت گوێ خستنی په‌یوه‌ندی به ئاشناکانیه‌وه، که‌سه‌که ناتوانێت ئاگاداری له خۆی بکات، سه‌رگه‌رمیه‌کان له بیر ده‌چنه‌وه و تاقه‌ت و حه‌زی له هیچ شتێك نامێنێ.
یارمه‌تی له کوێوه به‌ده‌ست دێت؟
یارمه‌تی بۆ گیروگرفتی ده‌روونی له کاربه‌ده‌ستانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی شوێنی ژیانی خۆت به‌ده‌ست دێت. پرسیاری زیاتر له بنکه‌ی ته‌ندروستی یان له دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه. له ماڵپه‌ڕی
Terveys.com
زانیاری سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ته‌ندروستی شوێنی ژیانت به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
.
زانیاری زیاتر له‌م ماڵپه‌ری ئینته‌رنێتانه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنیت:
www.terkkari.fi
کۆمه‌ڵێك ژماره ته‌له‌فونه بۆ باره جۆراوجۆره‌کانی قه‌یران.
www.apua.info
زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی ده‌روونی و ڕێنوێنی بۆ باری سه‌خت و ناهه‌موار.
www.nyyti.fi
مه‌ڵبه‌ندی پشتیوانی خوێندکاران
Vanhempainnetti-MLL
یارمه‌تی به دایکان و باوکان
www.tukinet.net
مه‌ڵبه‌ندی قه‌یران له ئێنته‌رنێتدا
www.ulkopsykologit.fi
دڵته‌نگی
کاتێك که‌سێك بۆ ماوه‌یه‌کی دوور درێژ هه‌ست به سه‌ختی و بێتاقه‌تی بکات و ژیان به‌لایه‌وه تاڵبێت، ئه‌وا که‌سه‌که دڵته‌نگی هه‌یه. که‌سێك که دڵته‌نگی هه‌بێت له‌زه‌ت له هیچ شتێك نابات. پێویسته بۆ دڵته‌نگی داوای یارمه‌تی بکرێت.
زانیاری سه‌باره‌ت به دڵته‌نگێ به‌زمانی جۆراوجۆر:
فنلاندی
ئینگليزی
فه‌ره‌نسی
رووسی
سێربی
سۆمالی
فارسی
كوردی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
بۆسنی
ده‌ری
تورکی
گرێی ده‌روونی
زانیاری سه‌باره‌ت به گیروگرفتی سترێس که سه‌رچاوه‌که‌ی له گرێی ده‌روونیه‌وه‌یه به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
ئینگليزی
فه‌ره‌نسی
رووسی
سێربی
سۆمالی
فارسی
كوردی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
بۆسنی
ده‌ری
تورکی