Maistraatti
تۆمارگه‌ی زانیاری که‌سێتی Maistraatti
نووسینگه‌ی تۆمارگه‌ی زانیاریه که‌سێتیه‌کان ئه‌رک و کاری دیکه‌شی به ئه‌ستۆیه. له رێگای ئه‌و نووسینگه‌یه‌وه ده‌کرێ نامیلکه‌ی جۆراوجۆر بۆ نموونه زانیاری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیه‌کانێک که تۆمار کراون به‌ده‌ست بهێنرێت. کارمه‌ندی تۆمارکاری زانیاری که‌سێتی ئه‌رکی پێوه‌ندی هاوسه‌رێتی سیڤیل (مه‌ده‌نی) به‌رێوه ده‌بات. گه‌ر که‌سێک بیهه‌وێ په‌یمانی مه‌رجی پێوه‌ندی هاوسه‌رێتی تۆمار واژۆ بکه‌ن، ده‌بێ ئه‌و په‌یمانه له تۆمارگه‌ی زانیاریه که‌سێتیه‌کان تۆمار بکرێن. له رێگای ئه‌و نووسینگه‌یه‌وه هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی شوێنی ژیان به‌ده‌ست دێت. له رێگای ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌وه شوێنی ژیانی پێشوو و ئێستای داواکار ده‌بینرێ. ده‌کرێ له رێگای ته‌له‌فۆن یان پۆستی ئه‌له‌کترۆنی داوای به‌ڵگه‌ی شوێنی ژیان بکرێ.
زانیاری زیاتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کاروباری نووسینگه‌ی تۆمارکردن ده‌کرێ له رێگای ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی تۆمارکردن به‌ده‌ست بهێنرێت. له ماڵپه‌ردا بۆ نموونه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کاروباری خواره‌وه زانیاری ده‌ست ده‌که‌وێت:
ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌یی (
henkilötunnus
) چیه؟ به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی
کۆچبه‌ری بۆ فینلاند (به زمانی فینلاندی)
گواستنه‌وه به زمانی فینلاندی، سوێدی
تۆمارکردنی هاوسه‌رێتی بیانیان به زمانی فینلاندی، سوێدی
تۆمار کردنی پێوه‌ندی هاوژینی بیانیان به زمانی فینلاندی، سوێدی
ناونیشانی نزیکترین نووسینگه‌ی تۆمارکردن له رێگای ئه‌و ماڵپه‌ره‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت.