Maahanmuuttaja-aikuisten peruskoulu ja lukio
کۆچبه‌رانی گه‌وره‌ساڵ ده‌توانن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا به‌شداری بکه‌ن و ده‌توانن وانه‌ی خوێندنی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی بخوێنن و به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندن واته به‌که‌لۆریا وه‌ربگرن.
خوێندکاری گه‌وره‌ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندنی سه‌ره‌کیدا وه‌ربگیرێ ده‌بێ ته‌مه‌نی 16 ساڵ بێت. بۆ خوێندنی ئاماده‌یی پێویست به زانیاری له‌سه‌ر خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌کی ده‌کات وده‌بێ ته‌مه‌نیشی 18 ساڵ بێت.
خوێندنه‌که به زمانی فنلاندیه. مه‌رجی وه‌رگرتن و ده‌رچوون له وانه‌کاندا ده‌بێ خوێندکاره‌که زمانی فنلاندی به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو بزانێ واته له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیدا ئاسته‌که‌ی لانی که‌م ده‌بێ
YKI 2
بێت و له ئاماده‌ییدا لانی که‌می ئاسته‌که‌ی
YKI 3
بێت. له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان به زمانی فنلاندی ده‌درێن. هه‌موو کۆرسه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر ده‌کرێ و بۆ خوێندنه‌که‌ش به‌ڵگه ده‌درێ. له جیاتی زمانی دایك له زۆرێك له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵه‌کاندا فنلاندی وه‌ك زمانی دووهه‌م ده‌خوێندرێ.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خوێندنی گشتی زمان
(YKI)
له په‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
خوێندنه‌که ئێوارنه‌یه، به‌گشتی له دووشه‌ممه‌وه بۆ پێنج شه‌ممه‌یه. ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ره‌کی ماوه‌ی 2-4 ساڵی پێده‌چێت و ماوه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به زانینی زمانی فنلاندیه‌وه هه‌یه.بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی ئاماده‌یی ده‌بێ ماوه‌ی 3-5 ساڵی بۆ له‌به‌رچاو بگیرێ.
هه‌موو قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ویان ئاماده‌یی بۆ خوێندکارێك که ده‌یه‌وێ هه‌مووی ته‌واو بکات به خۆڕاییه.
خوێندنی گه‌وره‌ساڵان چالاکیه‌کی لاوه‌کیه. یارمه‌تی خوێندنی پێ نادرێ.
بێکاران ده‌توانن له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا بخوێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بێکاریه‌که‌ی له‌ده‌ست بدات. کۆچبه‌رانێك که له‌ژێر سایه‌ی به‌رنامه‌ی جێگیربووندان، کاتێك له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا بخوێنن، ده‌توانن یارمه‌تی جێگیربوون وه‌ربگرن.
هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی نیشانه‌ی زانینی زمانی فنلاندیه له ئاستی ره‌زامه‌ندیدا.
زانیاری زیاتر له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
Iltakoulut
Aikuiskoulutusopas
ئایا ده‌ته‌وێت بچیت بۆ خوێندن له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی سویدی یان ئینگلیزی زمان؟
له هلسینکی و ڤاسادا ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی سویدی زمانی لێیه، که له‌وێدا زمانی ده‌رس کوتنه‌وه به سویدیه.
له هلسینکی‌دا له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی ئه‌یرادا خوێندن به زمانی ئینگلیزی هه‌یه.