Liikenne
ئۆتۆمبیل لێخوڕین
له فنلاندا هات و چۆ له‌ده‌ستی ڕاسته‌وه‌یه.یاساکانی هات و چۆ زۆر به وردی
به‌ڕێوه ده‌برێ.
به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێ له ناو ئۆتۆمبیل‌دا خۆت ببه‌ستیته‌وه وه
بۆ منداڵانێك که باڵایان که‌متر له 135 سانتیمه‌تره ده‌بێ کورسی سه‌لامه‌تی له ئۆتۆمبیڵ دا بۆ به‌کار بهێنرێئه‌و گه‌وره ساڵه‌ی له ناو ئۆتۆمبیلدایه لێپرسراوه له به‌کارهێنانی شت و مه‌کی سه‌لامه‌تی و
به‌ستنه‌وه‌ی منداڵ
هه‌ر
ئامێرێکی هات و چۆی ماتۆڕدار
ده‌بێ
فه‌حس
و
تۆمار کراو بێت
.
بۆ لێخوڕینی
ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ پێویست به مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌کات. بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری کردن ده‌بێ که‌سه‌که 18 ساڵ بێت. فێربوونی شۆفێری ده‌توانرێت یان له خوێندنگای شۆفیریه‌وه بێ یان له‌لای که‌سێك که پۆلیس به‌تایبه‌ت
مۆڵه‌تی فێرکردنی (
opetuslupa
)
پێدابێ. دوای ته‌واوکردنی ده‌وره‌ی فێربوونی شۆفێری که‌سه‌که بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی شۆفێری وه‌ربگرێ ده‌بێ تاقیکردنه‌وه‌ی تێوری بدات و تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری که له‌لایه‌ن بنکه‌ی فه‌حسی ئوتومبیله‌وه رێکده‌خرێت، دوای ئه‌وه‌ی که له‌و دوو تاقیکرنه‌وانه‌دا ده‌رچوو، پولیس کارتی مؤڵه‌تی شۆفیری پێ ده‌دات.
زۆر جار مۆڵه‌تی شۆفێری بیانی ده‌توانرێ بۆ فنلاندی بگۆڕدرێ. له
ماڵپه‌ڕی پۆلیسدا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به گۆڕینی مۆڵه‌تی شۆفێریی بێگانه به زمانه‌کانی
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
به‌ده‌ست
دێت
.
شۆفێری کردن به زستان له فنلاندا له‌وانه‌یه زه‌حمه‌ت بێ. له ماڵپه‌ڕی
سه‌لامه‌تی هات و چۆ ڕێنوێنی سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی شۆفێری کردن به‌تایبه‌تی له
زستاندا به‌م زمانانه به‌ده‌ست دێت
:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ڕووسی
سه‌لامه‌تی هاتو چۆ
هه‌روه‌ها زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی هاتوچؤ له ماڵپه‌ڕی
Suomi.fi
به‌ده‌ست دێت.
ده‌توانیت به ته‌له‌فون یان ڕاسته‌وخۆ له ئێستگای تاکسیه‌وه
داوای تاکسی بکه‌یت
.
زانیاری سه‌باره‌ت به داوای تاکسی له شوێنه جؤراوجۆره‌کاندا
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به هاتوچۆی تاکسی له ماڵپه‌ڕی نه‌قابه‌ی تاکسی فنلانداوه به زمانه‌کانی
فنلاندی
،
سویدی
،
ئینگلیزی
،
ئه‌ڵمانی
و
فه‌ره‌نسی.
زانیاری زیاتر
پاسکیل سواری و هات و چۆ به‌پێ
له ناو شاره‌کان و شوێنه‌کانی نیشته‌جێی خه‌ڵک به‌گشتی ڕێگای پاسکیل لێخوڕین
دیاری کراوه، که له‌و ڕێگایانه‌وه به باشی ده‌توانرێ له شوێنێکه‌وه بۆ
شوێنێکی تر بچیت. ئه‌گه‌ر ناچار بوویت پاسکیل له که‌نار جاده‌وه لێبخووڕیت،
هه‌میشه له که‌ناری ده‌سته‌ڕاستی جاده‌که‌وه بڕۆ. له فنلاندا به گوێره‌ی یاسا
ده‌بێ له کاتی پاسکیل لێخوڕیندا ده‌بێ کڵاوی تایبه‌ت بۆ سه‌لامه‌تی
له‌سه‌ر بکرێ
.
زۆرێك له شاره‌کان نه‌خشه‌ی رێگای پاسکیل بۆ پاسکیل سواران له ناوچه‌که‌ی خۆیان چاپ ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به‌م نه‌خشانه ده‌توانیت له دائیره‌کانی توریست و سه‌فه‌ردا پرسیار بکه‌یت. ده‌توانیت به پاره نه‌خشه‌ی ڕێگاوبانی پاسکیڵ لێخوڕین له کتێب فرۆشیه‌کاندا بیکرێت.
که‌سی پیاده
ده‌بی له شۆسته‌وه یان له شوێنی ڕوێشتنی ئامرازی هات و چۆی
سووکه‌وه ئه‌گه‌ر دیاری کرابێت، هات وچۆ بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش نه‌بن که‌سی
پیاده ده‌بی له که‌ناری جاده‌وه هات و چۆ بکات. که‌ناری لای چه‌پ به گشتی
سه‌لامه‌ت تره. له بیرت بێ، که له تاریکیدا یان له تاریک و لێڵیدا شۆفێری
ئۆتۆمبیل تا حه‌دێك که‌سانی پیاده یان پاسکیل سوار نابینێ. هه‌ر بۆیه به گوێره‌ی
یاسا که‌سی پیاده کاتێك له‌سه‌ر جاده هات وچۆ ده‌کات و
تاریک بێت ده‌بێ
بریقه
(فوسفۆر) به‌کار بهێنێ. شتی بریقه بۆ نموونه له
فرۆشگای شت و مه‌کی وه‌رزشی و فرۆشگا گشتییه‌کان و له زۆربه‌ی کیۆسیه‌کان و
ده‌رمانخانه‌کان و به‌نزینخانه‌کان ده‌فرۆشرێن. پاسکیل سوار ده‌بی ئاگای له‌وه بی
که پاسکیله‌که‌ی لامپه‌کان (گڵۆپ)ی کار ده‌که‌ن
.
نامیلکه‌ی سه‌لامه‌تی هات و چۆ به‌زمانی ڕه‌وان بۆ که‌سانی پیاده
نامیلکه‌ی سه‌لامه‌تی هات و چۆ به‌زمانی ڕه‌وان بۆ پاسکیل سواران
ئامێره‌کانی هات و چۆی گشتی
له فنلاندا
ئامێره‌کانی هات و چۆی گشتی
به‌باشی و به‌پێی به‌رنامه کار
ده‌که‌ن. قیتار و پاس پاك و خاوێنن وه له هه‌موو شوێنێکی فنلاندا به‌گوێره‌ی
خشته‌ی کاتی خۆیان هات و چۆ ده‌که‌ن.
قیتاره‌کان سه‌ر
به شه‌ریکه‌ی قیتاری ده‌وڵه‌تیین
(VR, Valtion rautatiet). ده‌توانیت له ئێستگای قیتار یان له ماڵپه‌ڕی شه‌ریکه‌ی قیتاره‌وهسه‌فه‌ر حجز بکه‌یت وبلیتی شوێنه‌که‌ت بکڕیت.
شه‌ریکه‌ی پاس له فنلاندا زۆر هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانرێ بلیته‌کانی هه‌موو شه‌ریکه‌ی پاسه‌کان له
بنکه‌کانی بلیت فرۆشی و هات وچۆوه
یان له تۆڕی ماڵپه‌ڕه‌وه
.
بکڕدرێت
خشته‌ی کاته‌کانی قیتار
خشته‌ی کاته‌کانی پاسی ڕێگای دوور
هاتوچۆ به فڕۆکه
له فنلاندا 24 فڕۆکه‌خانه‌ی لێیه. گه‌وره‌ترینیان
فڕۆکه‌خانه‌ی هیلسینکی- ڤانتای .
فڕۆکه‌خانه‌کانی فنلاندا
شه‌ریکه فنلاندیه جیهانیه‌کانی فڕین بریتین له
Finnair
وه
Blue1 .
ئه‌م شه‌ریکانه
سه‌فه‌ری هه‌وایی ناو وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌که‌ن
.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به هاتوچۆ به فڕۆکه
لینکی به‌سوود
له ماڵپه‌ڕی
VisitFinland
نه‌خشه‌ی هه‌موو فنلاندا به زمانی ئێنگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبان‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به
یاساکانی هاتوچۆ
، /
باری ئاوهه‌وای هاتوچۆ
و هه‌روه‌هاپێوه‌ری دووری نێوان شوێنه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنیت.