Lapset ja nuoret
"خۆره‌تاو گه‌وهه‌ری ئاسمانه، منداڵ گه‌وهه‌ری ماڵه."
(په‌ندێکی چینی)
یارمه‌تیه‌کان
خێزانی منداڵدار ده‌توانێ یارمه‌تی جۆراوجۆر وه‌ربگرێ. له په‌ڕه‌ی کاتێك دوو گیانیت زانیاری سه‌باره‌ت به یارمه‌تی دایکانه
(äitiysavustus)
و پاره‌ی دایکانه
(äitiysraha)
به‌ده‌ست دێت.
کاتێك ده‌وره‌ی پاره‌ی دایکانه ته‌واو ده‌بێ، دایکی منداڵه‌که یان باوکی ده‌توانێ پاره‌ی دایك و باوکانه
(vanhempainraha)
وه‌ربگرێ. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی کێڵاوه (
Kela
)
به‌ده‌ست دێت.
کاتێك باوکی منداڵی تازه له‌دایك بوو به‌شداری له سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌که ده‌کات و له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کار نه‌بێ، ئه‌وا ده‌توانێ له کێڵاوه داوای پاره‌ی باوکانه
(isyysraha)
بکات. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕێ كێڵا
وه
به‌ده‌ست دێت.
بۆ هه‌ر منداڵێك که له فنلاندا بژی، تا ته‌مه‌نی ده‌بێته 17 ساڵ پاره‌ی منداڵ
(lapsilisä)
ی بۆ ده‌درێ. پاره‌ی منداڵ به‌گشتی هاوکات له‌گه‌ڵ داوای پاره‌ی دایکانه‌دا داوا ده‌کرێت. زانیاری
زیاتر له ماڵپه‌ڕی کێڵا
وه به‌ده‌ست دێت.
سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه
منداڵێك که ته‌مه‌نی له خوار ته‌مه‌نی قوتابخانه‌وه بێ مافی که‌ڵك وه‌رگرتنی له سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی سه‌ر به شاره‌وانی هه‌یه. سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه له باخچه‌ی منداڵان، له سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی ناو خێزان و له گروپی یاری کردندا ڕێکده‌خرێت. نرخی سه‌رپه‌رشتی رؤژانه په‌یوه‌ندی به داهاتی دایك وباوکه‌وه هه‌یه. جێگای سه‌رپه‌رشتی رۆژانه ده‌بی زووتر داوا بکریت، واته پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که پێویستی به شوینی سه‌رپه‌رشتیه‌که هه‌بێ. زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رۆژانه له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌وه به‌ده‌ست دیت.
هه‌روه‌ها باخچه‌ی منداڵانی که‌رتی تایبه‌تیش هه‌یه. له هه‌ندێ له‌و باخچه‌ی منداڵانی که‌رتی تایبه‌تیانه‌دا به زمانی دیکه قسه ده‌کرێت نه‌ك به فنلاندی. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که که ته‌مه‌نی له خوار ته‌مه‌نی قوتابخانه‌وه‌یه خرابێته شوێنی سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی که‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وا ده‌توانرێ له کێڵاوه داوای یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی که‌رتی تایبه‌تی بۆ بکرێ.
کاتێك منداڵه‌که نه‌خۆش ده‌که‌وێ نابێ ببرێ بۆ سه‌رپه‌رشتی رۆژانه. له بانکی زانیاری‌دا سه‌یری په‌ڕه‌یکاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت.
له سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌دا هه‌وڵ ده‌درێ پشتیوانی پاراستنی زمان و که‌لتووری منداڵ بکرێ.
ئه‌گه‌ر منداڵ ته‌مه‌نی له خوار سێ ساڵه‌وه بێ، باوکه‌که یان دایکه‌که ده‌شتوانێ مۆڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی منداڵ وه‌ربگرێ و له ماڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی منداڵ بکات. ئه‌و کات ده‌توانرێ له کێڵاوه داوای یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی منداڵ له ماڵه‌وه بکرێ. له ماڵپه‌ڕی كێڵادا
زانیاری سه‌باره‌ت به‌و یارمه‌تیانه و هه‌روه‌ها شێوه‌کانی سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی منداڵ به‌ده‌ست دێت.
په‌روه‌رده
له که‌لتووره جۆراوجۆره‌کاندا په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌کرێت جیاواز بێت. له فنلاندا ته‌نبێی به‌ده‌نی منداڵ بۆ نموونه لێدان و قژ ڕاکێشانی منداڵ به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه.
که‌سی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به پێی یاسا به گه‌وره ساڵ حیساب ده‌کرێت. هه‌روه‌ها که‌سی له‌و ته‌مه‌نه خوارتریش بۆ هه‌ندێ بابه‌ت مافی هه‌یه خۆی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
ئامانجی کاری پاراستنی منداڵ
(
Lastensuojelutyö
)
دابین کردنی هه‌ل ومه‌رجی گه‌شه‌کردنی منداڵ و پشتیوانی کردنه له سه‌رپه‌رشتکاره‌که له کاری سه‌رپه‌رشتکردنی منداڵدا. به‌م پشتیوانی کردنه هه‌وڵ ده‌درێت که منداڵان و لاوان له ماڵی خۆیان بتوانن گه‌شه بکه‌ن و گه‌وره‌بن. هه‌ندێ جار به‌و شێوه‌یه ناچێته پێشه‌وه. ئه‌و کاته له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به‌گوێره‌ی توانا باشترین سه‌رپه‌رشتی بۆ منداڵه‌که دابین ده‌کرێت. هاوکات یارمه‌تی دایك و باوکه‌که ده‌درێت که باشتر کۆنترۆلی ژیان به‌ده‌سته‌وه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که هه‌رچی زووتر بۆ ماڵی خۆی بگه‌ڕێته‌وه.
دایك و باوك، دراوسێکان و ته‌نانه‌ت ره‌فیق و ئاشناکان، ئه‌گه‌ر بینییان منداڵێك یان لاوێك پێویستی به یارمه‌تیه، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی پاراستنی منداڵه‌وه بکه‌ن. منداڵیش یان لاویش بۆ خۆی ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به کارگێری سۆشیاله‌وه بکات. قسه‌وباس کردن له‌گه‌ڵ کارگێڕی سوشیالدا ڕازداره.
چالاکی لاوان
شاره‌وانیه‌کان خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی بۆ لاوان ڕێکده‌خه‌ن. زانیاری زیاتر له خانووی خزمه‌تگوزاری ئاگاداری لاوان
(
Nuorisotiedon talo
)
به‌ده‌ست دێت. هه‌روه‌ها ده‌شتوانیت له ماڵپه‌ڕی ڤالتیکاوه
(
Valtikka
)
به شوێن زانیاری شاره‌وانیه‌که‌ی خۆتدا بگه‌رێی. له ماڵپه‌ڕی ئه‌لیانسی
(Allianssi)
ده‌توانی زنیاری سه‌باره‌ت به ڕێکخراوه‌کانی لاوان
و زانیاری دیکه‌ی گرنگ بۆ لاوان به‌ده‌ست بهێنیت. له‌و ماڵپه‌ڕانه‌دا هه‌روه‌ها لینکی کاتی ئازادی تێدایه.