Lapsen terveys
"ئاو دوکتۆری پیسییه."
(په‌ندێکی فنلاندی)
دوکتۆر و سسته‌ری ڕاوێژگای منداڵان، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به منداڵان پێشکه‌ش ده‌که‌ن، ده‌کرێت لێیانه‌وه داوای ڕاوێژیان لێ بکرێت. دایك هه‌ر له کاتی دووگیانیه‌وه هات وچۆی ڕاوێژگا ده‌کات. منداڵیش به‌به‌رده‌وامی بۆ ڕاوێژگا ده‌بریت. له ڕاوێژگای منداڵاندا گه‌شه و گه‌وره‌بوونی منداڵ کۆنترۆل ده‌کرێت و ئه‌و کوتانانه‌ی پێویستن لێی ده‌درێت.
له فنلاندا خه‌ته‌نه کردنی کچان تاوانه. سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌ی کوڕان له ڵاپه‌ڕه‌ی بابه‌تی سێکس زانیاری تێدایه.
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له قوتابخانه
له قوتابخانه‌دا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری ده‌م ودان بۆ خوێندکاران ڕێکخراوه. خوێندکاران ئه‌گه‌ر گیروگرفتێکیان هه‌بێ ده‌توانن بۆ خۆیان بۆ لای سسته‌ره‌که بچن.