Lääkkeet
ده‌رمان ده‌توانی له ده‌رمانخانه بیکڕێت. بۆ هه‌ندێ ده‌رمان پێویست به ڕه‌چه‌ته ده‌کات، که دوکتۆر ده‌ینووسێت. له‌گه‌ڵ خۆت کارتی کێڵا ببه‌یت چونکه ته‌ئمینی نه‌خۆشی به‌شێك له پاره‌ی ده‌رمانێك که له‌لایه‌ن دوکتۆره‌وه ده‌نووسرێ ده‌بژێرێ.
له ده‌رمانخانه‌دا ده‌توانرێ ده‌رمانێك که له‌لایه‌ن دوکتۆره‌وه دیاری کراو بگۆردرێ بۆ ده‌رمانێکی تری هه‌رزانتر ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو ده‌رمانه‌که‌دا ماده‌ی کاریگه‌ره‌که یه‌ك بێ. کارگێڕی ده‌رمانخانه به کڕیاره‌که ده‌ڵێ که ئایا ده‌رمانی هه‌رزانتر هه‌یه یان نا.
Apteekit.org