Kuolema
مه‌رگی له‌ناکاو ده‌بێ به پۆلیس ڕابگه‌ندرێ، که له‌کاتی پێویستدا ده‌که‌وێته شوێن ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆی مردنه‌که. له بیرت بێ کاربه‌ده‌ستانی گرنگیش له مه‌رگه‌که ئاگادار بکه‌یته‌وه.
کاتێك دوکتۆر هۆی مردنه‌که‌ی ڕوونی کرده‌وه، دوای ئه‌وه به‌ڵگه‌ی مردن ده‌نووسێ. به‌ڵگه‌که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ مردوه‌که بنێژرێ. دوای ئه‌وه‌ی دوکتۆر به‌ڵگه‌ی مردنه‌که‌ی نووسی ئه‌و کاته دائیره‌ی تۆماری دانیشتوان یان کلێسا مۆڵه‌تی ناشتنی مردوو ده‌دات.
له ماڵپه‌ڕیکێڵادا
(
Kela
)
پێڕستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بێ له بیرت بێ نووسراوه، کاتێك که‌سێکی نزیکت ده‌مرێ.
به‌خاك سپاردن
بۆ ڕیکخستنی مه‌راسمی به‌خاك سپاردن له ڕێکخراوه ئایینیه‌کانه‌وه ده‌کرێ یارمه‌تی به‌ده‌ست بهێنرێ. پرسیاری زیاتر له کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆت بکه. دائیره‌کانی به‌خاك سپاردن خزمه‌تگوزاری به پاره پیشکه‌ش ده‌که‌ن.
یه‌کیتی دائیره‌کانی به‌خاك سپاردنی فنلاندا
(
Suomen Hautaustoimistojen Liitto
)
Pro-Seremoniat
قه‌برستان
نزیك به ته‌واوی قه‌برستانه‌کانی فنلاندا موڵکی کڵێسان، به‌ڵام ده‌کرێ قه‌بر ده‌ست بکه‌وێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌سه‌که سه‌ر به کڵیسایش نه‌بی. له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شیشانی کلێسای شوێنی نیشته‌جێکه‌ت یان له دائیره‌ی به‌خاك سپاردنی ئه‌نجومه‌نی کڵیسا پرسیار بکه. له هه‌ندێ شاره‌وانیدا هه‌روه‌ها قه‌برستانی ئایینه گه‌وره‌کانی تریان لێیه. ڕێکخراوه‌کانی ئاته‌ئیسته‌کان
(
Vapaa-ajattelijayhdistykset
)
چه‌ندین قه‌برستانیان هه‌یه که بۆ هه‌موو که‌س کراوه‌یه و ده‌کرێ که‌ڵکی لێ وه‌رگرن.
بۆ دروست کردنی قه‌برستانی یان ئارامگای تایبه‌تی پێویست به مۆڵه‌ت ده‌کات. مۆڵه‌ته‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگا
(
lääninhallitus)
داوا ده‌کرێت.
یارمه‌تی به‌خاك سپاردن
مردوه‌که هه‌ندێ جار مافی هه‌یه به گوێره‌ی په‌یوه‌ندی کاره‌که‌ی یارمه‌تی به‌خاك سپاردنی بۆ بدرێ. له ئاخرین خاوه‌ن کاری که‌سه‌که له‌م باره‌وه پرسیار بکه. بۆ خه‌رجی به‌خاك سپاردنی مردووی بێ پاره ده‌توانرێ له دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شوێنی ژیان داوای یارمه‌تی بژێوی بکرێ.
خانه‌نشینی – خیزان
بێوه‌ژن یان بێوه پیاو و منداڵه‌کان ده‌توانن خانه‌نشینی خێزان وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر که‌سی مردو له‌سه‌ر کار بووبێت، خێزنه‌که‌ی ده‌توانێ خانه‌نشینی به‌گوێره‌ی یاسای خانه‌نشینی کار وه‌ربگرێ. ئه‌گه‌ر داهاتی خێزانه‌که که‌م بێت، ئه‌و خیزانه ده‌توانێ خانه‌نشینی خێزانی كێڵا وه‌ربگرێ.
ژماردن و لیست به‌ندی پاره و داراییه‌کانی مردوه‌که
ژماردن ولیست به‌ندیکردنی پاره و دارایی مردوه‌که ده‌بێ له‌ماوه‌ی سێ مانگی دوای مردنه‌که ئه‌نجام بدرێ. بۆ ئه‌م کاره‌ش پێویست به نووسینی به‌سه‌رهاتی ته‌واوی که‌س وکاری مردوه‌که به‌وردی له کاتی زیندوو بوونیدا هه‌ر له دایك بوونیه‌وه یا مردنی. هه‌روه‌ها پێویست ده‌کات به به‌ڵگه‌ی دائیره‌ی تۆماری که‌سێتی ته‌واوی که‌سانێك که به‌شیان له دارایی مردوه‌که هه‌یه واته ئه‌وانه‌ی میراتیان به‌رده‌که‌وێ.
ده‌بێ میرات باجی لێ بدرێ. له‌به‌ر ئه‌وه دوای مه‌راسمی ئاماده‌کردنی ژماردن و لیست به‌ندیه‌که‌ی داراییه‌کان له ماوه‌ی مانگێکدا لیسته‌که ده‌بێ بدرێ به دائیره‌ی باج. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی سیستمی یاسایی وڵات (
oikeuslaitos
)
و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌وه (
verohallinto
)
به‌ده‌ست دێت.
لینکه‌کان:
یاسای به‌خاك سپاردن
زانیاری په‌یوه‌ندی کردن به ئه‌نجومه‌نی کڵیسای لوته‌ریه‌کانه‌وه
سه‌رپه‌رشتی نه‌خۆشی نزیك مردن و پێڕاگه‌یشتن به مردوو به‌گوێره‌ی ئایینی ئیسلام له فنلاندا