Kun lapsi sairastuu
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێ، په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی ته‌ندروستی شوێنی ژیانته‌وه بکه.
ئێواران و کۆتایی هه‌فته‌کان بنکه‌کانی ته‌ندروستی داخراون. ئه‌و کاته هه‌ر نه‌خۆشیه‌کی کتو پر و رووداو له به‌شی ئێشك چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
زانیاری سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه گشتیه‌کانی منداڵان له ماڵپه‌ڕی دوکتۆری منداڵان به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
منداڵی نه‌خۆش نابێ ببرێ بۆ باخچه‌ی منداڵان. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی دوکتۆری منداڵان به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
کاتێك منداڵێکی خوار 10 ساڵ له‌پڕێکا نه‌خۆش ده‌که‌وێ، دایکی منداڵه‌که یان باوکی ده‌توانی لانی زۆر بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه و ئاگاداری له منداڵه‌که بکات. له ڕێکه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری کاردا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که ئایا بۆ ئه‌و ماوه‌یه که‌سه‌که موچه‌ی پێ ده‌درێ یان نا.
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی کێلاوه (
Kela
) به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.