Kulttuuri ja vapaa-aika Kauniaisissa
که‌لتوور و کاتی ئازاد له کاونیانین‌دا
له کاونیانین‌دا خزمه‌تگواری که‌لتووری وکاتی ئازاد زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. له‌م شاره‌دا په‌یمانگای مۆسیقا و فێرگه‌ی هونه‌ریی وێنه‌کێشان هه‌یه. له کاونیانین‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که سه‌رگه‌رمی وه‌رزشی هه‌مه‌جۆر ئه‌نجام بدرێ. زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رزشبه فنلاندی و سویدی .
مه‌ڵبه‌ندی چالاکی که‌ڵتووری خزمه‌تگوزاری که‌لتووری بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك به‌رهه‌م دێنێ. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌لتووریه به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێ
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری ناوچه‌ی پایته‌ختدا له‌لاپه‌ره‌ی که‌لتوور وکاتی ئازاد ا زانیاری سه‌باره‌ت به پێشکه‌ش کردنی ده‌رفه‌ته‌کانی که‌لتوور و کاتی ئازاد له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ره‌ی که‌لتوور وکاتی ئازادا زانیاری سه‌باره‌ت به ده‌رفه‌ته‌کانی که‌لتوور وکاتی ئازاد له فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
کتێبخانه (Kirjasto)
کتێبخانه‌ی شاره‌وانی کاونیانین خزمه‌تگوزاری کتێبخانه به چه‌ندین زمانی جۆراجۆر پێشکه‌ش ده‌کات، وه له خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌ی هاوبه‌شی ناوچه‌ی پایته‌خت هیل‌مێت به‌شداره.
له کتێبخانه‌ی کاونیانین‌دا کۆمپیوته‌ری زانیاری داواکارانی لێیه، که به خۆڕایی له‌به‌رده‌ستی داواکاراندایه.
Kauniaisten kaupunginkirjasto (کتێبخانه‌ی شاره‌وانی کاونیانین)
Thurmaninaukio 6
02700 Kauniainen
له رۆژانی دووشه‌ممه، سێ‌شه‌ممه و پێنج‌شه‌ممه 10-20، چوارشه‌ممه 13-20، هه‌ینی 10-16، شه‌ممه 10-15 کراوه‌یه.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 095056401
له ده‌وروبه‌رو ناوه‌ندی کاونیانین‌دا تۆڕی گشتی ئینته‌رنێتی بێ وایه‌ر کارده‌کات، که ده‌کرێ به ره‌مز ونیشانه‌ی مێوانه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌ربگریت، ئه‌و نیشانه‌یه له خانه‌ی شاره‌وانیه‌وه، له کتێبخانه‌وه و له بازاڕه‌کانی ناوه‌ندی شاره‌وه ده‌توانرێت به‌ده‌ست بێت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به کتێبخانه‌ی شاره‌وانی کاونیانین به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
شوێنه سه‌یرانگا و سروشتیه‌کان
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به شاره‌که وشوێنه دیده‌نیه‌کانی به زمانی فنلاندی و سویدی . له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا زانیاریش سه‌باره‌ت به سروشت و شوێنه‌کانی پارێزگاری له سروشت به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
ڕاوه‌ماسی له کاونیانین‌دا
له ته‌نیا ده‌ریاچه‌ی کاونیانین (Gallträsk) دا ده‌توانرێ ئازادانه به قولاپی کرم و قولاپی تره‌وه ڕاوه‌ماسی بکه‌ێت. شاره‌وانی دراوسێمان واته ئێسپۆ ده‌رفه‌تی زۆر وفراوان بۆ ڕاوه‌ماسی ده‌ڕه‌خسێنێ. له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا زانیاری سه‌باره‌ت به ڕاوه‌ماسی به‌زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
وه‌رزش به‌یارمه‌تی پسپۆڕ
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی کاونیانین‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به وه‌رزش به یارمه‌تی پسپۆڕبه زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
مه‌له‌گاکان
له کاونیانین‌دا مه‌له‌گای خۆی هه‌یه. زانیاری سه‌باره‌ت به کاته‌کانی کردنه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندی چالاکی وه‌رزشی به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت .
چالاکی لاوان
مه‌ڵبه‌ندی چالاکی لاوان له خانه‌ی لاوان‌دا چالاکی وهه‌ڵسووڕانی جۆراوجۆر بۆ لاوان رێکده‌خات. زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی و سویدی .