Kriisitilanteet pääkaupunkiseudulla
باره‌کانی قه‌یران له ناوچه‌ی پایته‌خت
له‌لاپه‌ڕه‌ی
باره‌کانی قه‌یران
بانکی
زانیاری‌دا ئه‌و زانیاریانه‌ی تێدایه که له فنلاندا له بارودۆخی قه‌یرانی‌دا
له کوێوه یارمه‌تی به‌ده‌ست دێت
.
ئه‌گه‌ر گیانت له‌مه‌ترسیدا بوو، یارمه‌تی ده‌ست به‌جێی
پۆلیست پێویست بێ یان بته‌وێ ئاگاداری سه‌باره‌ت به ئاگر که‌وتنه‌وه بده‌یت،
ده‌کرێ ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی 112ی مه‌ڵبه‌ندی فریاگوزاری بکه‌یت
.
له حاله‌تی نه‌خۆشی ئاسایی‌دا ده‌کرێ سه‌ردانی نزیك ترین
بنکه‌ی ته‌ندروستی بکه‌یت
.
ڕاوێژی ته‌ندروستی به ته‌له‌فون یارمه‌تیت ده‌دات کاتێك
پێوێستت به ڕێنوێنی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌بێت یان پێویستت به زانیاری
سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یان چاره‌سه‌رگاکان له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
هه‌بێ. ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌که 0910023یه
.
باره‌کانی قه‌یران له هلسینکی‌دا
باره‌کانی قه‌یران له ئێسپۆدا
باره‌کانی قه‌یران له ڤانتادا
باره‌کانی قه‌یران له کاونیانین‌دا
خزمه‌تگوزاری لایه‌نی جۆراوجۆر به
کۆچبه‌ران
رێکخراوی تۆمارکراوی یه‌کیتی ژنانی مۆنیکا
(Monika-Naisten liitto ry)
رێکخراوی تۆمارکراوی یه‌کێتی ژنانی مۆنیکا
(Monika-Naisten liitto ry)
خزمه‌تگوزاری به ژنان ومنداڵانێك پێشکه‌ش ده‌کات که خاوه‌نی
پێشینه‌ی کۆچبه‌رین و که‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌بروزه‌نگ. خزمه‌تگوزاریه‌که به
چه‌ندین زمانی جۆراوجۆر پێشکه‌ش ده‌کرێت
.
ته‌له‌فونی ئێشکگری سه‌رتاسه‌ریی بنکه‌ی سه‌رچاوه‌ی سامانی
فره‌که‌لتووری مۆنیکا
:
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 09692304
له دووشه‌ممه‌وه- یه‌کشه‌ممه 24 سه‌عاته/شه‌و وڕۆژدا
info(at)monikanaiset.fi
مه‌ڵبه‌ندی سۆس
(SOS-keskus)
مه‌ڵبه‌ندی سۆس/خزمه‌تگوزاری قه‌یرانی ده‌روونی بێگانه‌کان
( SOS -keskus/Ulkomaalaisten kriisipalvelu )
یارمه‌تی کۆچبه‌رانی دانیشتووی فنلاندا و خێزانه‌کانیان ده‌دات
.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0941350501
مه‌ڵبه‌ندی چاره‌سه‌ری ئه‌شکه‌نجه‌کراوان
(Kidutettujen Kuntoutuskeskus)
مه‌ڵبه‌ندی چاره‌سه‌ری ئه‌شکه‌نجه‌کراوان
(Kidutettujen Kuntoutuskeskus)
یارمه‌تی به‌و په‌نابه‌رانه و په‌ناخوازانه
پێشکه‌ش ده‌کات، که له وڵاتی خۆیاندا ئه‌شکه‌نجه کراون
.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0977504584
کیشه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌لکحول
ئا ئا
AA (
ئه‌لکحولیسته نه‌ناسراوه‌کان
)
ژماره‌ی ته‌له‌فونی یارمه‌تی ده‌ر له کاتژمیری 9:00-21:00
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 09750200 (خزمه‌تگوزاریه‌که به پله‌ی
سه‌ره‌کی به‌زمانی فنلاندیه
)
ناونیشان
: Hämeentie 1 F 45, 00530 Helsinki
زانیاری زیاتر
به زمانی فنلاندی
.
له
ماڵپه‌ڕه‌که‌دا لینیکیشی تێدایه بۆ گروپه‌کانی سویدی و ئینگلیزی زمانه‌کان
.
خووگرتن به قومارکردنه‌وه
گ ئا
(GA - Gamblers Anonymous)
گ ئا گروپی یارمه‌تی و قسه‌وباسه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که
خوویان به قومارکردنه‌وه گرتوه. ته‌نیا مه‌رجێك بۆ ئه‌ندام بوون له‌م گرووپه‌دا
ئه‌وه‌یه که که‌سه‌که خوازیاری کۆتایی هێنان به قومارکردنه‌وه بێ. بۆ لاوانی
کۆچبه‌ریش گرووپی تایبه‌ت بۆ خۆیان هه‌یه. زانیاری زیاتر
به
زمانی فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
.
زه‌هراوی بوون
مه‌ڵبه‌ندی زانیاری زه‌هراوی بوون
(Myrkytystietokeskus)
له
هه‌موو ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌دا و شه‌وانه رۆژی وه‌ڵام به ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه
ده‌داته‌وه که له په‌یوه‌ند به حاڵه‌ته‌کانی ده‌ستبه‌جێێ به‌رگرتن له زه‌هراوی
بوون و چاره‌سه‌ره‌کردنیه‌تی
.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 09471977 (ڕاسته‌وخۆ) یان 094711
(
ناوه‌ند
)
باره‌کانی توندوتیژی
مه‌ڵبه‌ندی پیاوان
(Miesten Keskus)
پیاوان ده‌توانن
له مه‌ڵپه‌ندی پیاوانه‌وه
بۆ هه‌ر
کێشه‌یه‌کی توندوتیژی یارمه‌تی به‌ده‌ست بهێنن له ژماره ته‌له‌فونی: 094542440
.
خه‌تی ژنان
(Naisten Linja)
خه‌تی ژنان
(Naisten linja)
خه‌تێکی ته‌له‌فونی سه‌رتاسه‌ری و به‌خۆڕاییه. ئه‌م
خه‌ته ڕاوێژ، ڕێنوێنی و یارمه‌تی به‌و ژنانه وکچانه‌ی وهه‌روه‌ها به که‌س
وکاریان پێشکه‌ش ده‌کات که ڕووبه‌رووی زه‌بروزه‌نگ و هه‌ڕه‌شه و ترس
بوونه‌ته‌وه
.
ژماره ته‌له‌فونی خه‌تی ژنان: 080002400
ئێشکگری
-
به زمانی فنلاندی له دووشه‌ممه بۆ هه‌ینی کاتژمێری 16:00-20:00
-
به زمانی سویدی ڕۆژانی چوارشه‌ممه کاتژمیری 16:00-20:00
-
به زمانی ئینگلیزی رۆژانی هه‌ینی کاتژمێری 16:00-20:00
قسه‌کردن به ته‌له‌فون جێگای متمانه‌یه. ده‌توانیت به‌بێ دانی ناوه‌که‌شت ته‌له‌فون بکه‌یت.
پۆستی ئه‌لکترۆنی: toimisto(at)naistenlinja.com
بێ خانووی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
بێ خانووه‌کان
مه‌رگ
له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی مه‌رگ (Kuolema) سه‌یری زانیاری له‌م په‌یوه‌نده‌دا بکه.