Kriisitilanteet
له‌م په‌ڕانه‌دا زانیاری هه‌مه جۆری تیدایه سه‌باره‌ت به بارودۆخی قه‌یرانی جۆراوجۆر و شوێنه‌کان که یارمه‌تی لێوه به‌ده‌ست دێت. له‌م په‌ڕانه‌دا زانیاری وه‌ك
گیروگرفته‌کانی خێزان
، گیروگرفته‌کانی منداڵان و لاوان ،گیروگرفتی ته‌ندروستی ، گیروگرفتی ده‌روونی
، گیروگرفتی ئه‌لکحول
، گیروگرفتی ماکی گێژکه‌ر ،ئیدمان به یاری قومار ، گیروگرفتی قه‌رزاری ، بێ خانوویی ،ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاواردن ،باره‌کانی زه‌بروزه‌نگ ،تاوانه‌کانو مه‌رگ به‌ده‌ست دێت.
ده‌توانیت له کاربه‌ده‌ستانی هه‌مه‌جۆر و له زۆرێك له ڕێکخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان یارمه‌تی و پشتیوانی بۆ باره‌کانی قه‌یرانی جۆراوجۆر به‌ده‌ست بهینیت. زانیاری زیاتر له کاربه‌ده‌ستانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی شوێنی نیشته‌جێی خۆت به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ماڵپه‌ڕی
Tukinet
خزمه‌تگوزاریه‌کی ئه‌نته‌رنێتی خۆڕاییه بۆ باری قه‌یران به زمانی فنلاندییه.
مه‌ڵبه‌ندی قه‌یران بۆ بێگانه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی سۆس
(
SOS-keskuksen
ulkomaalaisten kriisikeskus
)
له هلسینکی یارمه‌تی کۆچبه‌ران و خێزانه‌کانیان به خۆڕایی و به زمانی جۆراوجۆر ده‌دات. ده‌بێ پێش چاوپێکه‌وتن کات بگریت.
Maistraatinportti 4 A, 4. krs
ته‌له‌فون:
0941350501
له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی دروونی فنلاندی
(
Suomen mielenterveysseura
)
لینکی تری شوێنه‌کانه‌کانی تێدایه که ده‌توانی بۆ باره جیاوازه‌کانی قه‌یران داوای یارمه‌تی لێوه بکه‌یت.
مه‌ڵبه‌ندی پشتیوانی ئایدز
(
AIDS-tukikeskus
) پشتیوانی له‌و که‌سانه ده‌کات که تووشی نه‌خۆشی هیڤ بوون، هه‌روه‌ها پشتوانی له که‌س وکاریان و له‌و که‌سانه‌ش ده‌کات که نیگه‌رانن تووش بووبێتن. ته‌له‌فونی سه‌رتاسه‌ری ڕاوێژ به فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی رۆژانی دووشه‌ممه تا هه‌ینی کاتژمێری 10-15:30ژماره 0207465705 له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاریه‌وه به‌شی بابه‌تی سێکس زانیاری زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
بارودۆخه له‌ناکاوه‌کان
سه‌یری په‌ڕه‌ی بارودۆخه له‌ناکاوه‌کان