Koulutus
په‌روه‌رده
کاجانی شارێکی خوێندکارییه‌که‌هه‌ندێک رێکخراوه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌یه. به‌شی فێرکاری ماموستایانی زانکوی Oulu له‌کاجانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی ماموستایانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و هه‌روه‌ها فێرکاری‌له‌کاتی منداڵی دا سه‌ره‌نج داده‌نێت. به‌شی زانستی تاوتوو کردنه‌وه‌ی زانیاری، کاروباری بازرگانی به‌رنامه‌ی کومپیوته‌ری و به‌رهه‌م هێنانی به‌رنامه‌وه‌کو ئاراسته‌یه‌کی به‌دیل و ده‌سته‌به‌ری چالاکی پێشنیار ده‌کات. له‌به‌رنامه‌ی لێکولینه‌وه‌ی زانکوه‌کان دا ته‌کنیکه‌کانی پێواندن بابه‌تێکی تایبه‌ت به‌حساب دێن.
لهKajaanin ammattikorkeakoulu (زانکوی ته‌کنیکی و پێشه‌سازی کاجانی)، ئێوه‌ئه‌توانن ئه‌م بوارانه‌که‌له‌هاتووه‌بخوێننن: نه‌خۆشه‌وانی که‌سی، نه‌خۆسه‌وانی به‌شی ته‌ندروستی هه‌مه‌وانی، ئه‌ندازیاری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مێوانداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی. دوو بوار به‌زمانی ئینگلیزیه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی (به‌کالۆریۆسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مێوانداری (به‌کالۆریۆسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مێوانداری).
Kajaanin ammattikorkeakoulu(Kajaani Polytechnic)
Kajaanin yliopistokeskus(Kajaani University Consortium)
Kainuun maakuntakorkeakoulu(a higher education institute for the Kainuu region)
Kainuun ammattiopisto (کولیجی فێرکاری پیشه) بۆ گه‌نجان و ته‌مه‌ن زۆران فێرکاری پیشه‌یی ئه‌دات. ئه‌م کولیجه‌چه‌ند سه‌نته‌رێکی فێرکاری لهKajaani, Kuhmo, Sotkamo, Suomussalmi و Vaala هه‌یه.
ئه‌م به‌شی فێرکاریانه‌که‌له‌خواره‌وه‌هاتووه(که‌ئێوه‌ئه‌توانن له‌ئه‌و بوارانه‌به‌ڵگه‌ی فێرکاری وه‌ربگرن) لهKainuun ammattiopisto ده‌سته‌به‌رن: که‌لتور، سه‌رچاوه‌سروشتییه‌کان، خزمه‌تگوزارییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پازرگانی، ته‌کنولوژی، گواستنه‌وه، گه‌شت و گوزار و خزمه‌تکاری ئاهه‌نگ.
گه‌نجان به‌شێوازی هاوکات‌ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ساڵانی کوتایی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له‌کولیجی پیشه‌ییش دا خوێندکار بن.
سرویسی فێرکاری ته‌مه‌ن زۆران لهKainuun ammattiopisto ،واتهEDUKAI، بۆ فێرکاری ته‌مه‌ن زۆران دانراوه. لهEDUKAI دا ئێوه‌ئه‌توانن بۆ هه‌ندێک زۆر له‌به‌ڵگه‌نامه‌کانی پێشه‌یی بخۆێنن. هه‌روه‌ها هه‌ر دوو خولی کورت خایه‌ن و درێژ خایه‌ن ده‌سته‌به‌ره.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ:
Kainuun ammattiopisto (کولیجی پیشه‌یی Kainuu)
EDUKAI
(کولیجی Kainuu) لهMieslahtiبۆ کۆچه‌ره‌ته‌مه‌ن زۆران به‌خت و رێکه‌وتی ته‌واو کردنی فێرکارییه‌سه‌ره‌کیان و وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی کوتایی، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
زانیاریزیاتربڕواننبۆ:
Kainuun opisto (Kainuu College), Mieslahti
Kainuun kesäylipisto (زانکوی هاوینی Kainuu) و هه‌روه‌ها زانکوی کراوه(بۆ فێرکاری له‌ڕێگای پێوه‌ندییه‌وه) فیر کاری به‌رده‌وام و ده‌رفه‌تێک بۆ فێر بوونی هاوکات له‌گه‌ڵ کار کردن دا پێتان ئه‌ده‌ن. زانکوه‌هاوینیه‌کان له‌فه‌نلاندا ئه‌و به‌رنامه‌و بوارانه‌بۆ هه‌رکه‌سێک، وێرای ته‌مه‌ن یا خوێندکاری پێشوویان، ناده‌ن. له‌لاێکی دیکه‌وه، زانکوه‌کراوه‌کان، به‌رنامه‌کانیان به‌پێ پێویستی زانکوه‌کان ده‌ر ده‌بڕن. کولیجه‌کومه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ندێک زۆر زانسته‌کان له‌بوارانێکی جیاواز دا، له‌زانستی زمان هه‌تاکو هونه‌ر و پیشه، ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ:
Kainuun kesäyliopisto (زانکوی هاوینی Kainuu)
Kaukametsän opisto (سه‌نته‌ری شاری Kaukametsä)
Kainulan kansalaisopisto (کولیجی کۆمه‌ڵی Kainula )
په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی
لایه‌نی پێوه‌ندی‌دار: ڕێکخه‌ری په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ کۆچه‌ران خاتوون Mirja Junttila یه، ته‌له‌فۆن 044 7100 001، پوستی ئه‌لکترونیکی: mirja.junttila(a)kajaani.fi.
له‌کاجانی، په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ئه‌درێت. په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی، بۆ پله‌ی 1-9، ناچارییه. هه‌روه‌ها شاره‌وانی بۆ ئه‌و که‌سانه که‌گرفتی فێربوونیان هه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ کۆچه‌ران فێرکارییه‌کی تایبه‌تی داده‌نێت.
هه‌مووی ئه‌و منداڵانه‌که‌به شێوازێکی هه‌میشه‌یی له فه‌نلاندا نیشته‌جێن، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت‌په‌روه‌رده‌ی ناچاری ته‌واو بکه‌ن. ماوه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناچاری له‌ئه‌و کاته‌وه‌که‌منداڵ ئه‌بێت به‌حه‌وت ساڵان ده‌ست پێ ده‌کات و ده ساڵ درێژه‌ی هه‌یه. په‌روه‌رده‌ی ناچاری له ئه‌و کاته‌دا که منداڵه‌که خوێندکاری سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌کات یا ئه‌و کاته که‌ده‌ساڵ له‌ده‌ست پێ کردنی خوێندکاری ناچاری به‌سه‌ر ده‌چێت، دوایی دێت. په‌روه‌رده و کتێبه پێویسته‌کانی و هه‌ر که‌ل و په‌لێکی فێرکاری بۆ خوێندکاران به‌خۆڕایی ئه‌درێت. به هه‌مووی خوێنکاران له رۆژانی هه‌بوونیان له قوتابخانه‌ژه‌مێک خوراک به خؤڕایی ئه‌درێت. بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌که هه‌ستیارییه‌کیان هه‌یه خوراکی تایبه‌ت ئه‌درێت. ئه‌گه‌ر گونجاو بێت، بۆ ئه‌و که‌سانه که به‌هۆکاری که‌لتوری یا ئایینی، هه‌ندێک خوراک ناخوه‌ن، خوراکی جیاواز ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی مسۆگه‌ر ده‌کات که‌به هه‌ر منداڵێک فێرکارییه‌کی چاک و گونجاو و هه‌روه‌ها به‌ختی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن وه‌کو خوێنکارێک و که‌سایه‌تییه‌ک ، بدرێت. مه‌به‌ست له‌په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی پێ دانی زانیاری و شاره‌زاییه پێویسته‌کان بۆ ژیان به خوێندکاران و هه‌روه‌ها دانانی بنه‌ڕه‌تێک‌بۆ په‌روه‌رده‌ی زیاتره. په‌روه‌رده به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی فێرکارییه. له‌دوای په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی، خوێنکاران ئه‌توانن‌خوێندن له‌پله‌یه‌کی سه‌رتری ناوه‌ندی یا قوتابخانه‌یه‌کی پیشه‌یی دا درێژه‌بده‌ن.
ئێره‌کلیک بکه‌ن.
په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی:
په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌و منداڵانه‌دانراوه‌که‌به‌تازه‌یی کۆچیان کردووه‌بۆ فه‌نلاندا و بۆ ئه‌و منداڵانه‌که‌له‌فه‌نڵاندا و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی کۆچه‌ر دا له‌دایک بوون یا پێش له‌ئه‌وه‌ی که‌ببن به‌حه‌وت ساڵان کۆچیان کردووه‌بۆ فه‌نلاندا و بۆ په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی له‌زمانی فه‌نلاندی دا شاره‌زاییه‌کی گونجاویان نیه، دانراوه.
په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی له‌سه‌ر فێر کردنی زمانی فه‌نلاندی و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌گرنگه‌کان و ووشه‌کانی بابه‌ته‌جیاوازه‌کانی قوتابخانه، جه‌خت داده‌نێت. ته‌مه‌ن، ئاستی ئاماده‌یی و په‌روه‌رده‌ی پێشووی منداڵه‌که، له‌فێرکاری دا به‌حساب دێت.
له‌کاجانی دا، هه‌ر منداڵێک بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی قوتابی ده‌چێته‌په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی. په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی به شێوازێکی ناوه‌ندی و له یه‌ک قوتابخانه‌به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌روه‌رده‌ی پشتگیری‌که‌ر:
ره‌نگه که له‌دوای کوتایی هاتنی په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی و له‌کاتی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی دا، خوێندکاریک پێویستی به پشتگیری ببێت. له هه‌ر کاتێک که گۆنجاو بێت، قوتابخانه‌کان له‌بوارانێکی جۆراوجۆر دا بۆ خوێندکارانی کۆچه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی چاکسازی داده‌نن.
له کاجانی دا، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی خوێندن له‌پولی چاکسازی په‌روه‌رده‌یی خوێندکارانی کۆچه‌ر، ده‌سته‌به‌ره. هه‌مووی خوێنکاران به‌رنامه‌یه‌کی فێرکارییان هه‌یه و له‌ئه‌و بوارانه‌که‌پێویسته‌پشتگیری ئه‌کرن، بێجگه‌له‌هونه‌ر و وه‌رزش ، که‌هه‌میشه له کلاسێکی هه‌مه‌وانی دا فێر ده‌کرن.
زمانی فه‌نلاندی وه‌کو زمانی قوتابخانه:
زمانی فه‌نلاندی وه‌کو زمانی قوتابخانه‌به‌ئه‌و که‌سانه که زمانی دایکییان فه‌نلاندی نیه‌فێر ده‌کرێت. خوێنکارانی کۆچه‌ر زمانی فه‌نلاندی له‌کلاسه‌کانی زمان و ئه‌ده‌ب دا، و له‌کۆمه‌ڵه‌کانی خۆیان دا، ده‌خوێنن. فێر بوونی زمانی فه‌نلاندی ته‌نها به‌خوێندنی بابه‌ته‌کانی قوتابخانه‌دوایی ناێت، به‌ڵام به‌رده‌وام و به هۆی فێرکارییه‌کانی کاتی هه‌بوون له قوتابخانه پشتگیری ده‌کرێت.
فێرکردنی زمانی دایکی بۆ خوێندکاران:
ئه‌گه‌ر گونجاو بێت، بۆ خوێندکاره کۆچه‌ره‌کان فێرکاری به زمانی دایکی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. خوێندن به‌زمانی رووسی، کوردی و عه‌ره‌بی له‌کاجانی دا به‌ڕێ که‌وتووه.
یاریده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م لاپه‌ڕه ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپییه.