Koulutus Espoossa
خوێندن له ئێسپۆ‌دا
زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به سیستمی خوێندنی فنلاندا له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا لاپه‌ڕه‌ی خوێندن به‌ده‌ست دێت .
له لاپه‌ره‌ی خوێندن ی بانکی زانیاری ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رۆژانه، سه‌رپه‌رشتی کاتی منداڵ، خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و پله دووی خوێندن و شێوه‌ی داواکردنی خوێندن له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت .
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه
زانیاری گشتی سه‌باره‌ت سیستمی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی فنلاندا له ماڵپه‌ری منداڵان و لاوان ی بانکی زانیاری به‌ده‌ست دێت .
له ئێسپۆ‌دا سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی سه‌ربه شاره‌وانی وهه‌روه‌ها تایبه‌ت ڕێکده‌خرێت . له‌م شاروانیه‌دا شوێنی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه بێجگه له فنلاندی و سویدی زمان سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی زمانیش هه‌یه . زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به شوێنی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی بێجگه له فنلاندی زمان له ئێسپۆ‌دا به فنلاندی به‌ده‌ست دێت .
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رۆژانه له ئێسپۆ‌دا به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دیت .
له رێگای ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیه‌وه ده‌توانرێت فۆرمی داوا به زمانی فنلاندی یان سویدی بۆ سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی سه‌ر به شاره‌وانی بنێردرێت . هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا فۆرمی به زمانی ئینگلیزیش تێدایه، که ده‌توانرێ بگێردرێته‌وه بۆ ئه‌و باخچه‌ی منداڵانه‌ی که داوای شوێنه‌که‌ی لێ ده‌کرێت . فۆرمی داواکه‌ش ده‌توانرێ بۆ مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری سه‌رپه‌رشتی رۆژانه‌ی ناوچه‌یی بنێردرێته‌وه . زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به به مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌یی سه‌رپه‌رشتی رۆژانه به فنلاندی لێره‌وه به‌ده‌ست دێت . شوێنی سه‌رپه‌رشتی رؤژانه‌ی که‌رتی تایبه‌ت راسته‌وخۆ له خودی باخچه‌ی منداڵانه‌که‌وه داوا ده‌کرێت . زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رۆژانه له ئێسپۆ‌دا به فنلاندی و به سویدی .
خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی
له لاپه‌ره‌ی خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی له فنلاندا به‌ده‌ست دێت .
له لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه زانیاری سه‌باره‌ت خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی له ئێسپۆ‌دا به زمانی فنلاندی سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دێت . له لاپه‌ڕه‌کاندا هه‌روه‌ها فۆرمی داوا به زمانی فنلاندی و به‌زمانی سویدی بۆ داواکردنی خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی به خۆڕایی تێدایه .
له ئێسپۆ‌دا خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ قۆناغی سه‌ره‌کی، خوێندنی یارمه‌تیده‌رانه، خویندنی زمانی فنلاندی وه‌ك زمانی دووهه‌م، خوێندنی زمانی دایکی بۆ کۆچبه‌ران و خوێندنی پاڕێزگاری زمانی بێگانه وخوێندنی یارمه‌تی ده‌رانه‌ی کۆچبه‌ران بۆ خوێندکارانێك که پێشینه‌ی کۆچبه‌رییان هه‌یه ڕێکده‌خرێن .
خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی
له مالپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ منداڵانی کۆچبه‌ری ته‌مه‌ن پێش سه‌ره‌تایی به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت . له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیه‌که‌دا نامیلکه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی به‌زمانه‌کانی فنلاندی ، ئینگلیزی ، ئه‌لبانی ، عه‌ره‌بی ، چینی ، کوردی ، سۆمالی ، ڕووسی و ئیستۆنی تێدایه.
هاوکات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌کانی دیکه‌ی پێش سه‌ره‌تایی‌دا بۆ خوێندنی ئاماده‌کاری داوا ده‌کرێت . ڤۆرمی داوای خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ منداڵانی شه‌ش ساڵانه ده‌توانرێ له باخچه‌ی مندالان یان له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی به فنلاندی به‌ده‌ست دێت .
خوێندنی زمانی دایکی خۆ بۆ منداڵانی ته‌مه‌نی پێش سه‌ره‌تایی
ئه‌م خوێندنه که له پاییزدا ده‌ست پێ ده‌کات هاوکات له‌گه‌ڵ خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی‌دا داوای بۆ ده‌کرێت . فۆرمی داواکان له باخچه‌ی مندالانه‌وه و له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیه‌وه به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێن . هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌م خوێندنه رێک بخرێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی کافی منداڵانی هاوزمانی ته‌مه‌ن پێش سه‌ره‌تایی داوایان کردبێت .
خوێندنی زمانی ئینگلیزی پێش سه‌ره‌تایی ( Englanninkielinen esiopetus )
بێجگه‌له‌خوێندنی فنلاندی و سویدی پێش سه‌ره‌تایی له‌ئێسپۆدا باخچه‌ی منداڵانی ئینگلیزی زمانی که‌رتی تایبه‌تیش هه‌یه، که‌خوێندنی زمانی ئینگلیزی پێش سه‌ره‌تایی رێکده‌خه‌ن. له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا لیستێك سه‌باره‌ت به‌و باخچه‌ی منداڵانه‌ی که‌زمانی ئینگلیزی پێش سه‌ره‌تایی رێکده‌خه‌ن به‌زمانی ئینگلیزی تێدایه. بۆ داواکردنی باخچه‌ی منداڵانی ئینگلیزی زمانی که‌رتی تایبه‌ت ڕاسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن به‌به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی منداڵانه‌که‌وه‌ئه‌نجام ده‌درێ.
خوێندنی بنه‌ڕه‌تی منداڵان
زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ( سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی) له فنلاندا له بابه‌تی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری به‌ده‌ست دێت .
له‌لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به فێرگه سه‌ره‌کیه‌کانی به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دێت .
خوێندنی ئاماده‌کاری
له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری سه‌باره‌ت خوێندنی ئاماده‌کاری بنه‌ڕه‌تیبه‌زمانی فنلاندی هه‌یه. له‌هه‌مان ماڵپه‌ڕدا نامیلکه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی به‌زمانه‌کانی فنلاندی ، ئینگلیزی ، ئه‌لبانی ، عه‌ره‌بی ، چینی ، کوردی ، سۆمالی ، ڕووسی و ئیستۆنی تێدایه.
فۆرمی داوا بۆ خوێندی ئاماده‌کاری به زمانی فنلاندی فۆرمی داوا بۆ خوێندنی ئاماده کاری ده‌نێردرێته‌وه بۆ یه‌که‌ی ئه‌نجامگیری خوێندنی زمانی فنلاندی ( Suomenkielisen opetuksen tulosyksikkö ) یان به پۆستی ئه‌لیکترۆنی بۆ ناونیشانی ( astrid.kauber(at)espoo.fi ). 09 زانیاری زیاتر له هه‌مان ناونیشانی پۆستی ئه‌لیکترۆنیه‌وه به‌ده‌ست دێت یان له‌رێگه‌ی ژماره ته‌له‌فونی : 81652024.
خوێندنی پشتێوانی
له کاتی پێویستدا خوێندکار ده‌توانێ خوێندنی پشتیوانی له دوای خوێندنی ئاماده‌کاری پێ بکوترێته‌وه واته له‌کاتی خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی‌دا له شێوه‌ی گروپی بچکۆله‌دا یان هه‌ر له پۆلی ئاسایی‌دا . زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خوێندنی پشتیوانی به زمانی فنلاندی .
خوێندنی زمان
خوێندنی زمانی فنلاندی وه‌ك زمانی دووهه‌م
خوێندکاری کۆچبه‌ر وانه‌ی زمانی فنلاندی وه‌ك زمانی دووهه‌م پێ ده‌کوترێته‌وه، ئه‌گه‌ر توانایی زمانی فنلاندیه‌که‌ی به ئه‌ندازه‌ی خوێندکارێك که زمانی دایکیه‌که‌ی فنلاندیه باش نه‌بێ. له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت.
خوێندنی زمانی دایکی خۆ
بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که پێشینه‌یان کۆچبه‌ریه، ئه‌و منداڵانه‌ی که‌پێشینه‌ی کۆچبه‌ریان هه‌یه‌و له‌فنلاندا له‌دایك بوون، منداڵانی ئه‌و خێزانانه‌ی که‌دوو زمانه‌ن (زمانی تر بێجگه‌له‌فنلاندی یان سویدی)، خوێندکاره گه‌ڕاوه فنلاندیه‌کان و منداڵانێك که له ولاتانی تره‌وه هێنراون و ته‌به‌نی کراون ده‌توانن خوێندنی زمانی دایکی خۆیان بۆ دابنرێ یان خوێندنی ئه‌و زمانه‌ی که منداڵه‌که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات فێری بووه . خوێندنه‌که‌ش دوو سه‌عات له هه‌فته‌دایه . داواکردنی خوێندنه‌که‌ش له رێگه‌ی فۆرمێکه‌وه‌یه که له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیدایه به زمانی فنلاندیه . وه‌ڵامی وه‌رگرتن له‌و خوێندنه‌دا به‌گشتی له رێگه‌ی پۆسته‌وه داواکار ئاگادار ده‌کرێته‌وه . به‌رنامه‌ی خوێندنه‌که داده‌نرێ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پێویست له خوێندکاران داوایان کردبێت . زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی .
له‌ماڵپه‌ڕی زمانی ماڵه‌وه‌ی خودی مامۆستایانی زمانی دایکی ئێسپۆ‌دا ماتریالی له‌په‌یوه‌ند به‌فێربوونی زمانی دایکی کۆچبه‌ران به‌زمانی فنلاندی و زمانی جۆراوجۆر تێدایه. ماڵپه‌رێ زمانی ماڵه‌وه به‌فنلاندی ، ئه‌لبانی ، عه‌ره‌بی ، ئێسپانی ، ئینگلیزی ، فارسی ، خمێری ، چینی ، کوردی ، یابانی ، سۆمالی ، ڕووسی ، ڤیه‌تنامی و ئیستۆنی . فێرکردنی زمانی دایکی خۆ له‌ئیسپۆدا به‌زمانی دیکه‌ش رێکده‌خرێت.
خوێندنی زمانی فنلاندی بۆ لاوانی کۆچبه‌ر
گروپی لاوانی کۆچبه‌ر ( گروپی نوما) (NUMA-ryhmä ) بۆ لاوانێکی دانیشتووی ئێسپۆن که ته‌مه‌نیان 15-25 ساله تازه هاتوونه‌ته فنلانده‌وه وه پێویستیان به خوێندنی زمانی فنلاندی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندن بده‌ن یان یان ژیانی کاریان ده‌ست پێ بکه‌ن .
خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌زمانی بێگانه‌له‌ئێسپۆدا ( Vieraskielinen perusopetus Espoossa )
له‌ئێسپۆدا بێجگه‌له‌خوێندنی زمانی فنلاندی و سویدی هه‌روه‌ها خوێندنی بنه‌ڕه‌تی زمانی ئینگلیزیش رێکده‌خرێت. له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌خوێندنی زمانی ئینگلیزی به‌فنلاندی و ئینگلیزی تێدایه. زانیاری سه‌باره‌ت به‌خوێندین زمانی فنلاندی –ئینگلیزی وه‌ك دوو زمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌فنلاندی وه‌ك زمانی دایکی قسه‌ی پێ ده‌که‌ن به‌فنلاندی .
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی‌دا زۆرتر باسی خوێندنی زمان و گروپه که‌لتووریه‌کان به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی ده‌کرێت .
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به فێربوون وخوێندن له ئێسپۆ‌دا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت . له‌و ماڵپه‌ره‌دا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فێربوون و په‌روه‌رده له شاری ئێسپۆ ڕێنوێنیه‌کانی خوێندن به‌رچاو ده‌که‌ون .
چالاکی به‌یانیان و دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکارانی فێرگه ( Koululaisten aamu- ja iltapäivätoiminta )
له‌ئێسپۆدا چالاکی دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکارانی فێرگه له‌پله‌ی یه‌که‌مدا بۆ خوێندکارانی پۆلی یه‌که‌مه‌وه‌له‌وێوه‌بۆ گه‌وره‌تره‌کانه‌ئه‌وانه‌ی که‌به‌تایبه‌تی پێویستیان به‌یارمه‌تی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه‌له‌هه‌ندێ یه‌که‌ی چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه‌دا به‌گوێره‌ی ده‌رفه‌ت به‌خوێندکارانی پۆلی دوویش ده‌درێت. .
له‌ئێسپۆدا چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه‌شه‌ریکه‌کان که‌رتی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نه‌کان و رێکخراوه‌کانی رێکی ده‌خه‌ن. له‌ئێسپۆدا چالاکیه‌کانی دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکارانی فێرگه به‌پله‌ی سه‌ره‌کی به‌زمانی فنلاندی و سویدی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌روه‌ها چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه‌به‌زمانی ئینگلیزیش رێکده‌خرێت.
له‌ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆ‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌چالاکی دوای نیوه‌ڕوانی خوێندکاران به‌زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت. له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌دا هه‌روه‌ها فۆرمی داوا سه‌رپه‌رشتی دوای نیوه‌ڕوانه‌به‌فنلاندی ، سویدی وئینگلیزی به‌ده‌ست دێت. فۆرمی داواکانی چالاکی دوای نیوه‌ڕۆ ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌گێڕیته‌وه‌که‌خزمه‌تگوزاری چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه‌که‌به‌رهه‌م دێنی.
کۆمیته‌ی فێرگه‌بۆ یانه‌ی دوای نیوه‌ڕوانی ئینگلیزی زمان:
HSIS Iltapäivätoiminta Oy/Henna Soininen-Stojanov (شه‌ریکه‌ی سه‌هامی چالاکی دوای نیوه‌ڕوانه)
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 040-561 1015
henna.stojanov(at)hsis.fi
زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی ( suomeksi )
Tähtiniityn koulun kaksikielinen (englanti-suomi) iltapäivätoiminta: چالاکی دوای نیوه‌ڕوانی فێرگه‌ی دوو زمانه‌ی (ئینگلیزی-فنلاندی) تاهتی نییتون:
Kissankulman Muksut Oy/Cuck Club /Päivi Merkkiniemi
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0400-505 854
paivi.merkkiniemi(at)doro.fi
خوێندکارانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی گه‌وره‌ساڵان
له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی ئێسپۆ‌دا خوێندکار ده‌توانێ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی خوێندنه‌که‌ی ته‌واو بکات، پله‌کانی به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌رز بکاته‌وه یان هه‌ندێ وانه‌ی جیا جیا بخوێنێت . زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی گه‌وره‌سالانی ئێسپۆ به زمانی فنلاندی .
ئاماده‌یی
زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌یی له ئێسپۆ‌دا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی . به‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندنی ئای بی ( IB ) ده‌توانرێت له ئێسپۆ‌دا له خوێندنگای سویدی زمان Mattlidens gymnasium و له ئاماده‌یی باشووری تاپیۆلا ( Etelä-Tapiolan lukio ) به‌ده‌ست بێت . هه‌روه‌ها له ئێسپۆ‌دا ئه‌م بنکه‌ی خوێندنه‌ش کارده‌کات : Espoo International Upper Secondary School .
خوێندنی پیشه‌یی ئاستی ناوه‌ڕاست
له په‌یمانگای پیشه‌یی ئۆمنیا ( Omnian ammattiopisto ) به‌شی بازرگانی ئابووری و بازار، به‌شی تۆریزم - ، خوارده‌مه‌نی و ئابووری، به‌شی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و به‌شی ته‌کنیك و که‌لتووری تێدا ده‌خوێندرێت . هه‌روه‌ها له ئیسپۆدا خوێندنگایه‌کی پیشه‌یی که‌رتی تایبه‌تی لێیه به‌ناوی قوتابخانه‌ی کیڵوسێپا ( Kelloseppäkoulu ).
مه‌ڵبه‌ندی په‌روه‌رده و فێرکردن و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی بنکه‌ی بونیادی که‌م ئه‌ندامانی ئارلا ( Invalidisäätiön Arlan toimipaikan ) ده‌که‌وێته ئیسپۆوه له لیپاڤارا . ئارلا خزمه‌تگوزاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پیشه‌یی چاره‌سه‌رکردن و خوێندن هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری پسپۆڕان پیشکه‌ش ده‌کات به‌تایبه‌تی بۆ چاوکزان، نابینایان و که‌ڕولاڵ ونابینایان .
ئۆمنیا خوێندنی ئاماده‌کاری بۆ خوێندنی پیشه‌یی کۆچبه‌ران ڕیكده‌خات . زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه له به‌شی رێنوێنی بۆ خوێندن به زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دێت .
هه‌روه‌ها خوێندن بۆ گه‌وره‌ساڵان له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵانی ئێسپۆ، په‌یمانگای کرێکاری ئێسپۆ و په‌یمانگای گه‌وره‌سالانی ئۆمنیا رێکده‌خریت .
یارمه‌تی دان بۆ هه‌لبژاردنی پیشه
ڕێنوێنی نیڤێل ڤایهێ بۆ لاوانی دانیشتووی ئێسپۆ له‌به‌رچاو گیراوه . رآوێژکارانی نیڤێل ڤایهێ یارمه‌تی و رێنوێنی تایبه‌تی به که‌سه‌کان پێشکه‌ش ده‌که‌ن، له کاتێكدا که لاوه‌که له خوێندنگای ئاستی ناوه‌ڕاست جیابووه‌ته‌وه یان جیاده‌بێته‌وه و پێویستی به زانیاریه سه‌باره‌ت به خوێندن له ئاستی ناوه‌ڕاستدا یان پێویستی به زانیاری سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی داواکردنی گشتی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی خوێندن له ده‌ره‌وه .
له لاپه‌ڕه‌ی یارمه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه له بانکی زانیاری‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پیشه به‌ده‌ست دێت .