Koulutus Espoossa
خوێندن لە ئێسپۆدا
زانیاری گشتی سە بارەت بە سیستمی خوێندنی فینلاندا لە بەشی خوێندنی ماڵپە ری بانکی زانیاریدا بەدەست دێت .
لە لاپەرەی خوێندن ی بانکی زانیاری ناوچەی پایتەختدا زانیاری سەبارەت بە سەرپەرشتی رۆژانە، سەرپەرشتی کاتی منداڵ، خوێندنی بنەڕەتی و پلە دووی خوێندن و شێوەی داواکردنی خوێندن لە ناوچەی پایتەختدا بەدەست دێت .
سەرپەرشتی رۆژانە
زانیاری گشتی سەبارەت سیستمی سەرپەرشتی رۆژانەی فینلاندا لە ماڵپەری منداڵان و لاوان ی بانکی زانیاری بەدەست دێت .
لە ئێسپۆدا سەرپەرشتی ڕۆژانەی سەربە شارەوانی وەەروەەا تایبەت ڕێکدەخرێت . لەم شاروانیەدا شوێنی سەرپەرشتی رۆژانە بێجگە لە فینلاندی و سویدی زمان سەرپەرشتی رۆژانەی ئینگلیزی و فەرەنسی زمانیش ەەیە . زانیاری زیاتر سەبارەت بە شوێنی سەرپەرشتی رۆژانەی بێجگە لە فینلاندی زمان لە ئێسپۆدا بە فینلاندی بەدەست دێت .
لە ماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری سەبارەت بە سەرپەرشتی رۆژانە لە ئێسپۆدا بە فینلاندی ، سویدی و ئینگلیزی بەدەست دیت .
لە رێگای ماڵپەڕی شارەوانیەوە دەتوانرێت فۆرمی داوا بە زمانی فینلاندی یان سویدی بۆ سەرپەرشتی رۆژانەی سەر بە شارەوانی بنێردرێت . ەەروەەا لە ماڵپەڕەکەدا فۆرمی بە زمانی ئینگلیزیش تێدایە، کە دەتوانرێ بگێردرێتەوە بۆ ئەو باخچەی منداڵانەی کە داوای شوێنەکەی لێ دەکرێت . فۆرمی داواکەش دەتوانرێ بۆ مەڵبەندی خزمەتگوزاری سەرپەرشتی رۆژانەی ناوچەیی بنێردرێتەوە . زانیاری پەیوەندی گرتن بە بە مەڵبەندی خزمەتگوزاری ناوچەیی سەرپەرشتی رۆژانە بە فینلاندی لێرەوە بەدەست دێت . شوێنی سەرپەرشتی رؤژانەی کەرتی تایبەت راستەوخۆ لە خودی باخچەی منداڵانەکەوە داوا دەکرێت . زانیاری سەبارەت بە سەرپەرشتی رۆژانە لە ئێسپۆدا بە فینلاندی و بە سویدی .
خوێندنی پێش سەرەتایی
لە لاپەرەی خوێندنی سەرەتایی ماڵپەڕی بانکی زانیاریدا زانیاری گشتی سەبارەت بە خوێندنی پێش سەرەتایی لە فینلاندا بەدەست دێت .
لە لاپەڕەکانی ماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆوە زانیاری سەبارەت خوێندنی پێش سەرەتایی لە ئێسپۆدا بە زمانی فینلاندی سویدی و ئێنگلیزی بەدەست دێت . لە لاپەڕەکاندا ەەروەەا فۆرمی داوا بە زمانی فینلاندی و بەزمانی سویدی بۆ داواکردنی خوێندنی پێش سەرەتایی بە خۆڕایی تێدایە .
لە ئێسپۆدا خوێندنی ئامادەکاری بۆ قۆناغی سەرەکی، خوێندنی یارمەتیدەرانە، خویندنی زمانی فینلاندی وەك زمانی دووەەم، خوێندنی زمانی دایکی بۆ کۆچبەران و خوێندنی پاڕێزگاری زمانی بێگانە وخوێندنی یارمەتی دەرانەی کۆچبەران بۆ خوێندکارانێك کە پێشینەی کۆچبەرییان ەەیە ڕێکدەخرێن .
خوێندنی ئامادەکاری بۆ منداڵانی تەمەن خوێندنی پێش سەرەتایی
لە مالپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری سەبارەت بە خوێندنی ئامادەکاری بۆ منداڵانی کۆچبەری تەمەن پێش سەرەتایی بە زمانی فینلاندی بەدەست دێت . لەماڵپەڕی شارەوانیەکەدا نامیلکەی زانیاری سەبارەت بەخوێندنی ئامادەکاری بۆ منداڵانی تەمەن خوێندنی پێش سەرەتایی بەزمانەکانی فینلاندی ، ئینگلیزی ، ئەلبانی ، عەرەبی ، چینی ، کوردی ، سۆمالی ، ڕووسی و ئێستۆنی تێدایە.
ەاوکات لەگەڵ خوێندنەکانی دیکەی پێش سەرەتاییدا بۆ خوێندنی ئامادەکاری داوا دەکرێت . ڤۆرمی داوای خوێندنی ئامادەکاری بۆ منداڵانی شەش ساڵانە دەتوانرێ لە باخچەی مندالان یان لە ماڵپەڕی شارەوانی بە فینلاندی بەدەست دێت .
خوێندنی زمانی دایکی خۆ بۆ منداڵانی تەمەنی پێش سەرەتایی
ئەم خوێندنە کە لە پاییزدا دەست پێ دەکات ەاوکات لەگەڵ خوێندنی پێش سەرەتاییدا داوای بۆ دەکرێت . فۆرمی داواکان لە باخچەی مندالانەوە و لە ماڵپەڕی شارەوانیەوە بە زمانی فینلاندی بەدەست دێن . ەەوڵ دەدرێت ئەم خوێندنە رێک بخرێت ئەگەر ژمارەی کافی منداڵانی ەاوزمانی تەمەن پێش سەرەتایی داوایان کردبێت .
خوێندنی زمانی ئینگلیزی پێش سەرەتایی ( Englanninkielinen esiopetus )
بێجگەلەخوێندنی فینلاندی و سویدی پێش سەرەتایی لەئێسپۆدا باخچەی منداڵانی ئینگلیزی زمانی کەرتی تایبەتیش ەەیە، کەخوێندنی زمانی ئینگلیزی پێش سەرەتایی رێکدەخەن. لەماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا لیستێك سەبارەت بەو باخچەی منداڵانەی کەزمانی ئینگلیزی پێش سەرەتایی رێکدەخەن بەزمانی ئینگلیزی تێدایە. بۆ داواکردنی باخچەی منداڵانی ئینگلیزی زمانی کەرتی تایبەت ڕاستەوخۆ لەرێگەی پەیوەندی گرتن بەبەڕێوەبەری باخچەی منداڵانەکەوەئەنجام دەدرێ.
خوێندنی سەرەتایی
زانیاری سەبارەت بە خوێندنی سەرەتایی لە فینلاندا لە بابەتی خوێندنی بنەڕەتی ماڵپەڕی بانکی زانیاری بەدەست دێت .
لەلاپەڕەکانی ماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری سەبارەت بە فێرگە سەرەکیەکانی بە زمانی فینلاندی ، سویدی و ئێنگلیزی بەدەست دێت .
خوێندنی ئامادەکاری
لەماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری سەبارەت خوێندنی ئامادەکاری بنەڕەتیبەزمانی فینلاندی ەەیە. لەەەمان ماڵپەڕدا نامیلکەی زانیاری سەبارەت بەخوێندنی ئامادەکاری بۆ منداڵانی تەمەن خوێندنی پێش سەرەتایی بەزمانەکانی فینلاندی ، ئینگلیزی ، ئەلبانی ، عەرەبی ، چینی ، کوردی ، سۆمالی، ڕووسی و ئێستۆنی تێدایە.
فۆرمی داوا بۆ خوێندی ئامادەکاری بە زمانی فینلاندی فۆرمی داوا بۆ خوێندنی ئامادە کاری دەنێردرێتەوە بۆ یەکەی ئەنجامگیری خوێندنی زمانی فینلاندی ( Suomenkielisen opetuksen tulosyksikkö ) یان بە پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ ناونیشانی astrid.kauber(at)espoo.fi زانیاری زیاتر لە ەەمان ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە بەدەست دێت یان لەرێگەی ژمارە تەلەفونی : . (09) 816 52024.
خوێندنی پشتێوانی
لە کاتی پێویستدا خوێندکار دەتوانێ خوێندنی پشتیوانی لە دوای خوێندنی ئامادەکاری پێ بکوترێتەوە واتە لەکاتی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیدا لە شێوەی گروپی بچکۆلەدا یان ەەر لە پۆلی ئاساییدا . زانیاری زیاتر سەبارەت بە خوێندنی پشتیوانی بە زمانی فینلاندی .
خوێندنی زمان
خوێندنی زمانی فینلاندی وەك زمانی دووەەم
خوێندکاری کۆچبەر وانەی زمانی فینلاندی وەك زمانی دووەەم پێ دەکوترێتەوە، ئەگەر توانایی زمانی فینلاندیەکەی بە ئەندازەی خوێندکارێك کە زمانی دایکیەکەی فینلاندیە باش نەبێ. لەماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری زیاتر بە زمانی فینلاندی بەدەست دێت.
خوێندنی زمانی زکماکی
مناڵە کۆچبەرەکان و ئەو مناڵانەی کە لەدایکوباوکی کۆچبەرەوە لە فینلاند لە دایک بوون، مناڵی بنەماڵە دووزمانەکان (زمانی جگە لە فینلاندی و سوێدی)، مناڵی فینلاندیە گەڕاوەکان و ئە مناڵانەی کە لە دەرەوەی فینلاند وەرگیراون دەتوانن بە زمانی زکماکی خۆیان یا خود ئەو زمانەی کە لەدەرەوەی وڵات فێربوون بخوێنن. خوێندنەکەش دوو سەعات لە ەەفتەدایە . داواکردنی خوێندنەکەش لە رێگەی فۆرمێکەوەیە کە لە ماڵپەڕی شارەوانیدایە بە زمانی فینلاندیە . وەڵامی وەرگرتن لەو خوێندنەدا بەگشتی لە رێگەی پۆستەوە داواکار ئاگادار دەکرێتەوە . بەرنامەی خوێندنەکە دادەنرێ ئەگەر ژمارەی پێویست لە خوێندکاران داوایان کردبێت . زانیاری زیاتر بە زمانی فینلاندی .
لەماڵپەڕی زمانی ماڵەوەی خودی مامۆستایانی زمانی دایکی ئێسپۆدا ماتریالی لەپەیوەند بەفێربوونی زمانی دایکی کۆچبەران بەزمانی فینلاندی و زمانی جۆراوجۆر تێدایە. لە بەشی زمانی ماڵەوە بە زمانی فینلاندی ، ئەلبانی ، عەرەبی ، ئێسپانی ، ئینگلیزی ، فارسی ، خمێری ، چینی ، کوردی ، ژاپۆنی ، سۆمالی ، ڕووسی ، ڤیەتنامی و ئێستۆنی . فێرکردنی زمانی دایکی خۆ لەئیسپۆدا بەزمانی دیکەش رێکدەخرێت.
خوێندنی زمانی فینلاندی بۆ لاوانی کۆچبەر
گروپی لاوانی کۆچبەر ( گروپی نوما) (NUMA-ryhmä ) بۆ لاوانێکی دانیشتووی ئێسپۆن کە تەمەنیان 15-25 سالە تازە ەاتوونەتە فینلاندەوە وە پێویستیان بە خوێندنی زمانی فینلاندی ەەیە پێش ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن یان یان ژیانی کاریان دەست پێ بکەن .
خوێندنی بنەڕەتی بەزمانی بیانی لە ئێسپۆدا
لە ئێسپۆدا بێجگەلەخوێندنی زمانی فینلاندی و سویدی هەروەها خوێندنی بنەڕەتی زمانی ئینگلیزیش رێکدەخرێت. لەماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری سەبارەت بەخوێندنی زمانی ئینگلیزی بەفینلاندی و ئینگلیزی تێدایە. زانیاری سەبارەت بەخوێندین زمانی فینلاندی –ئینگلیزی وەك دوو زمان بۆ ئەو کەسانەی کە فینلاندی وەك زمانی دایکی قسەی پێ دەکەن بەفینلاندی .
لە ماڵپەڕی شارەوانیدا زۆرتر باسی خوێندنی زمان و گروپە کەلتووریەکان بە زمانی فینلاندی و ئینگلیزی دەکرێت .
لە ماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری سەبارەت بە فێربوون وخوێندن لە ئێسپۆدا بە زمانی فینلاندی ، سویدی و ئینگلیزی بەدەست دێت . لە ماڵپەرەکەدا هەروەها قوتابخانەکان نامیلکەی رێنوێنی قوتابخانەکانی شاری ئێسپۆ پێشكەش دەکەن.
لەو ماڵپەرەدا ەەروەەا سەبارەت بە فێربوون و پەروەردە لە شاری ئێسپۆ ڕێنوێنیەکانی خوێندن بەرچاو دەکەون .
چالاکی بەیانیان و دوای نیوەڕوانی خوێندکارانی فێرگە
لەئێسپۆدا چالاکی دوای نیوەڕوانی خوێندکارانی فێرگە لەپلەی یەکەمدا بۆ خوێندکارانی پۆلی یەکەمەوەلەوێوە بۆ گەورەترەکانە ئەوانەی کە بەتایبەتی پێویستیان بەیارمەتی تایبەتی ەەیە. ەەروەەا شوێنەکانی چالاکی دوای نیوەڕوانەلەەەندێ یەکەی چالاکی دوای نیوەڕوانەدا بەگوێرەی دەرفەت بەخوێندکارانی پۆلی دوویش دەدرێت. .
لەئێسپۆدا چالاکی دوای نیوەڕوانەشەریکەکان کەرتی تایبەت، ئەنجومەنەکان و رێکخراوەکانی رێکی دەخەن. لەئێسپۆدا چالاکیەکانی دوای نیوەڕوانی خوێندکارانی فێرگە بەپلەی سەرەکی بەزمانی فینلاندی و سویدی بەڕێوەدەبرێت. هەروەەا چالاکی دوای نیوەڕوانەبەزمانی ئینگلیزیش رێکدەخرێت.
لەماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆدا زانیاری زیاتر سەبارەت بەچالاکی دوای نیوەڕوانی خوێندکاران بەزمانی فینلاندی و سویدی بەدەست دێت.
کۆمیتەی فێرگەبۆ یانەی دوای نیوەڕوانی ئینگلیزی زمان:
HSIS Iltapäivätoiminta Oy/Henna Soininen-Stojanov (شەریکەی سەەامی چالاکی دوای نیوەڕوانە)
ژمارەی تەلەفون: 040-561 1015
henna.stojanov(at)hsis.fi
زانیاری زیاتر بە زمانی فینلاندی ( suomeksi )
Tähtiniityn koulun kaksikielinen (englanti-suomi) iltapäivätoiminta: چالاکی دوای نیوەڕوانی فێرگەی دوو زمانەی (ئینگلیزی-فینلاندی) تاەتی نییتون:
Kissankulman Muksut Oy/Cuck Club /Päivi Merkkiniemi
ژمارەی تەلەفون: 0400-505 854
paivi.merkkiniemi(at)doro.fi
خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی گەورەساڵان
لە ئامادەیی گەورەساڵانی ئێسپۆدا خوێندکار دەتوانێ قۆناغی بنەڕەتی خوێندنەکەی تەواو بکات، پلەکانی بەڵگەی تەواوکردنی خوێندنی بنەڕەتی بەرز بکاتەوە یان ەەندێ وانەی جیا جیا بخوێنێت . زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئامادەیی گەورەسالانی ئێسپۆ بە زمانی فینلاندی .
قوتابخانەی دواناوەندی
زانیاری سەبارەت بە خوێندن لە قوتابخانەی دواناوەندی لە ئێسپۆدا بە زمانی فینلاندی ، سویدی و ئینگلیزی . بەڵگەی نێونەتەوەیی خوێندنی ئای بی ( IB ) دەتوانرێت لە ئێسپۆدا لە خوێندنگای سویدی زمان Mattlidens gymnasium و لە قوتابخانەی دواناوەندی باشووری تاپیۆلا ( Etelä-Tapiolan lukio ) بەدەست بێت . لە ئێسپۆ هەروەها قوتابخانەی ناوەندی ناونەتەوەی (Espoo International Upper Secondary School) کار دەکات.
خوێندنی پیشەیی ئاستی ناوەڕاست
لە پەیمانگای پیشەیی ئۆمنیا ( Omnian ammattiopisto ) بەشی بازرگانی ئابووری و بازار، بەشی تۆریزم - ، خواردەمەنی و ئابووری، بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی و بەشی تەکنیك و کەلتووری تێدا دەخوێندرێت . ەەروەەا لە ئیسپۆدا خوێندنگایەکی پیشەیی کەرتی تایبەتی لێیە بەناوی قوتابخانەی کیڵوسێپا ( Kelloseppäkoulu ).
مەڵبەندی پەروەردە و فێرکردن و گەشەپێدانی پیشەیی بنکەی بونیادی کەمئەندامانی ئارلا ( Invalidisäätiön Arlan toimipaikan ) دەکەوێتە ئیسپۆوە لە لیپاڤارا . ئارلا خزمەتگوزاری ەەمەلایەنەی پیشەیی چارەسەرکردن و خوێندن ەەروەەا خزمەتگوزاری پسپۆڕان پیشکەش دەکات بەتایبەتی بۆ چاوکزان، نابینایان و کەڕولاڵ ونابینایان .
ئۆمنیا خوێندنی ئامادەکاری بۆ خوێندنی پیشەیی کۆچبەران ڕیكدەخات . زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی شارەوانی ئێسپۆوە لە بەشی رێنوێنی بۆ خوێندن بە زمانی فینلاندی بەدەست دێت .
هەروەەا خوێندن بۆ گەورەساڵان لە ئامادەیی گەورەساڵانی ئێسپۆ، پەیمانگای کرێکاری ئێسپۆ و پەیمانگای گەورەسالانی ئۆمنیا رێکدەخریت .
یارمەتی دان بۆ ەەلبژاردنی پیشە
ڕێنوێنی نیڤێل ڤایەێ بۆ لاوانی دانیشتووی ئێسپۆ لەبەرچاو گیراوە . رآوێژکارانی نیڤێل ڤایەێ یارمەتی و رێنوێنی تایبەتی بە کەسەکان پێشکەش دەکەن، لە کاتێكدا کە لاوەکە لە خوێندنگای ئاستی ناوەڕاست جیابووەتەوە یان جیادەبێتەوە و پێویستی بە زانیاریە سەبارەت بە خوێندن لە ئاستی ناوەڕاستدا یان پێویستی بە زانیاری سەبارەت چۆنیەتی داواکردنی گشتی ئەلتەرناتیڤەکانی خوێندن لە دەرەوە .
لە لاپەڕەی یارمەتی بۆ هەڵبژاردنی پیشە لە بانکی زانیاریدا زانیاری سەبارەت بە هەڵبژاردنی پیشە بەدەست دێت .