Structure_LogoPart1



دائیره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خانه‌نشینی

Kansaneläkelaitos

هه‌ندێ جار مرۆڤ پێویستی به‌ یارمه‌تی کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌. دائیره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خانه‌نشینی واته‌ کێڵا ( Kela) ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی کردنی ته‌ئمینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی دانیشتووی فنلاندای له‌ بارودۆخه‌ جۆراوجۆره‌کانی ژیانیاندا له‌ ئه‌ستۆیه‌. کاروباری کێڵا له‌ ڕێگای داهاتی باجه‌وه‌ دابین ده‌کرێت. له‌ ماڵپه‌ڕی کێڵادا زانیاری تێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌، چ که‌سێک ده‌توانێ که‌ڵک له‌ ته‌ئمینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ربگرێ

ده‌توانرێ له‌ کێڵاوه‌ بۆ نموونه‌ یارمه‌تی بازاڕی کار یان پاره‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌خۆشی وه‌ربگیرێ. ده‌زگا ڕه‌سمی و ده‌وڵه‌تیه‌ جیاوازه‌کان پێکه‌وه‌ هاوکاری ده‌که‌ن. بۆ نموونه‌ بێکاران ناتوانن یارمه‌تی له‌ کێڵاوه‌ وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر داواکار (مراجع) ی دائیره‌ی کار نه‌بن.

له‌ ماڵپه‌ڕی کێڵاوه‌ ده‌توانیت زانیاری سه‌باره‌ت به‌ نزیکترین دائیره‌ی کێڵا به‌ده‌ست بهێنیت. له‌ لیستی ناوی شاره‌وانیه‌کاندا ناوی شوێنه‌که‌ی خۆت هه‌ڵبژێره‌.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ كێڵا له‌ ماڵپه‌ڕی کێڵاوه‌‌‌ به‌ زمانی فنلاندی ، سویدی وه‌ ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.



Back | Top