Kansalaisuus
داواکردنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فنلاندی
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت سه‌روو 18 ساڵ بێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ماوه‌یه‌کی کافی زۆر له فنلاندا ژیابیت و ئه‌گه‌ر ژیانت له فنلاندا هێشتا به‌رده‌م بێت، تۆ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه که داوای ڕه‌گه‌زنامه‌ی فنلاندی بکه‌یت. تۆ ده‌بێ بتوانیت ناسنامه‌ی خۆت بسه‌لمێنیت.
هه‌روه‌ها تۆ ده‌بێ بتوانیت باسی نه‌خشه‌ی خۆت بکه‌یت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن خۆت و خێزانه‌که‌ت به‌نیازن داهاتی بژێوی خۆتان به‌ده‌ست بهێنن.
. بێجگه له‌وانه‌ش پێویسته زمانی فنلاندی، سویدی یان زمانی ئیشاره‌ی که‌ڕ ولاڵه‌کان به فنلاندی بزانیت.
بۆ مه‌سه‌له‌ی زانینی زمان ده‌توانریت بسه‌لمێندرێ بۆ نموونه له ڕێگای به‌شداری له تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی زمانه‌وه.
له‌م تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌بێ که‌سه‌که له ئاستی گشتی پله‌ی سێ ده‌ربچێ. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندندا
(
Opetushallitus)
انیاری زیاتر سه‌باره‌ت به تاقیکردنه‌وه و به‌ڵگه‌ی گشتی زمان به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
پرۆسه‌ی داواکه له‌وانه‌یه زۆری پێ بچێت. وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه له‌وانه‌یه ماوه‌ی زۆرتری پێ بچێ ئه‌گه‌ر تاوانێکت ئه‌نجام دابێت یان بۆ نموونه باج یان غه‌رامه‌ت نه‌دابێت. له ماڵپه‌ڕی
دائیره‌ی کار‌و باری بێگانه‌دا
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت
به‌و مه‌رجانه و ئه‌وه‌یش که به کرده‌وه چۆن له‌به‌رچاو ده‌گیرێن و ده‌گونجێندرێن.
ڕه‌گه‌زنامه له‌سه‌ر فۆرمی دائیره‌ی کاروباری بێگانه داواده‌کرێت. فۆرمه‌که له پۆلیسی شوێنی نیشته‌جێ خۆته‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنی. دواتر داواکه‌ت که پڕکرده‌وه ده‌بێ به‌ده‌ستی ببه‌یت بۆ پۆلیسی شوێنی نیشته‌جێی خۆت، به‌ڵگه‌ی ناسنامه‌ش له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت. بڕیاری دانی ڕه‌گه‌زنامه به پاره‌یه. بڕی پاره‌که ده‌بێ له‌وه پێشه‌وه بدرێ، واته هاوکات که ده‌چیت داواکه‌ت ده‌به‌یته‌وه ده‌بێ پاره‌که‌شی بده‌یت. له ماڵپه‌ڕی
دائیره‌ی کار‌و باری بێگانه‌دا
(Maahanmuutto
virasto)
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به داوای ڕه‌گه‌زنامه و هه‌ر بابه‌تێکی تر که له‌و په‌یوه‌نده‌دایه به‌ده‌ست ده‌هێنیت به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ئه‌و فۆرمانه‌ی که ده‌توانی له‌سه‌ریان داوای ڕه‌گه‌زنامه پربکه‌یته‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ده‌توانیت یاسای نه‌ته‌وه‌یی فنلاندا
له‌م ماڵپه‌ره‌وه
بخوێنیته‌وه