Joitakin suomalaisia tapoja
"له هه‌ر وڵاتێک‌دا ده‌بێ به‌پێی نه‌ریتی ئه‌و وڵاته ره‌فتار بکرێ"
(په‌ندی فنلاندی)
ئه‌وانه‌ی که زووتر هاتوونه‌ته فنلاندا سه‌رنجی هه‌ندی لایه‌نی داب و نه‌ریتی فنلاندییان داوه. له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا هه‌ندێ له‌م سه‌رنجانه‌ی تێدایه. له‌وانه‌یه تۆ له‌م نموونانه زیاترت هه‌بێ، بۆ ته‌واو کردنی لیسته‌که‌مان به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ئه‌زموونه‌کانت ده‌که‌ین. په‌یامه‌کانت
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی بانکی زانیاری
(
Infopankin toimitus
)
بنێره.
-
ڕێک و ورد بوون له فنلاندا زۆر گرنگه. له کاتی دیاری کراودا هه‌رگیز دوانه‌که‌وی، چونکه ئه‌وه له فنلاندا زۆر ناموئه‌ده‌بانه‌یه. له کاتی دیاریکراودا له شوێنه‌کان ئاماده به!
-
کاتێک قسه له‌گه‌ڵ فنلاندی ده‌که‌یت ده‌نگت به‌رز مه‌که‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له شوێنی گشتیدا! قسه‌کردن به ده‌نگی زۆر به‌رز وه‌ک ره‌وشتیکی ناموئه‌ده‌بانه ته‌ماشاده‌کرێ، چونکه که‌سی فنلاندی خۆی بێ ده‌نگه.
-
له‌بیرت بێ له کاتی قسه‌کردندا ڕاسته‌وخۆ سه‌یری چاوی که‌سه‌که بکه. ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌و کاته‌دا سه‌یری خواره‌وه یان ئه‌ملاولا بکات، له فنلاندا وه‌ک که‌سێکی ناڕاستگۆ چاوی لێ ده‌کرێ.
-
ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ردانی دۆست و ئاشنای فنلاندی خۆت بچیت، پێش ئه‌وه ئاگاداری بکه‌ره‌وه. ته‌نیایی و باری
تایبه‌تی بۆ فنلاندیه‌کان گرنگه.
-
کاتێک ده‌چیت بۆ ماڵی فنلاندی، پێڵاوه‌کانت دابکه‌نه یان پێڵاوی ناوماڵ به‌جیا له‌گه‌ڵ خۆت ببه.
-
ئه‌گه‌ر چوویت بۆ نان خواردن، له بیرت نه‌چێ کاتێک که ته‌واو بوویت و له‌سه‌ر مێزی نان خواردن هه‌ستایت سوپاسیان بکه‌یت.
-
له فنلاندا زۆر ئاساییه که له چیشتخانه‌دا هه‌ر که‌سه پاره‌ی خواردنی خۆی ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌توانیت موئه‌ده‌بانه پێشنیار بکه‌یت و بڵێیت که پێت خۆشه پاره‌ی خواردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بده‌یت.
-
له فنلاندا به‌گشتی له هه‌موو شوێنێک قاوه زۆر ده‌خورێته‌وه. بۆ نموونه کۆبوونه‌وه‌کان هه‌میشه به قاوه خواردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
-
پێت سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هیچ که‌س له پاسدا له‌لاته‌وه دانه‌نیشێ. دووباره ته‌نیایی و باری تایبه‌ت
یت له بیر بێت.
-
ناڕاستگۆیی بۆ فنلاندی خراپترین کرداره.
-
چوون بۆ ساونا بۆ فنلاندی ته‌نانه‌ت به‌بێ جل وبه‌رگیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سێکسه‌وه نییه- ساونا بۆ فنلاندیه‌کان شوێنێکی پیرۆزه.
-
له بیرت بێ ڕێز له سروشت بگریت. فنلاندییه‌کان سروشتیان ئیجگار زۆر خۆش ده‌وێ.
-
کۆمه‌ڵگای فنلاندا به‌گوێره‌ی یاسا وته‌رتیبی باش ده‌چێته پێشه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه له نۆره گرتنیشدا نیزامت له بیربێت!
-
له خانووه نهۆمیه‌کاندا شه‌وانه بێده‌نگی له‌به‌رچاو ده‌گیرێ، که له‌وانه‌یه بۆ نموونه له سه‌عات 22:00 ده‌ست پێ بکات. له ڕاڕه‌وی خانوه‌کاندا به‌گشتی کاته‌کانی بێده‌نگی نووسراوه. که‌س ناڕه‌حه‌ت نه‌که‌یت!
له‌ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی
هیلسنکی سانۆماتدا
(
Helsingin sanomat
)
هه‌ندی بیروبۆجوون سه‌باره‌ت به داب و نه‌ریتی فنلاندی تێدایه که له‌وانه‌یه به‌لای خه‌ڵکی تره‌وه سه‌یر بێ. ئه‌م لینکه به زمانی ئینگلیزیه.
نامیلکه‌ی ڕێنوێنی سه‌باره‌ت به داب و نه‌ریتی فنلاندی به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت:
ئینگلیزی
ئیسپانی
ئه‌ڵمانی
ڕووسی