Järjestyssäännöt
؛؛جیهان ماڵی خۆمانه، ده‌با پاك وخاوێنی ڕابگرین؛؛
(په‌ندێکی چینی‌یه)
له هه‌موو خانوویه‌کدا ده‌ستووره‌کانی خانووی تێدایه، که تێیدا باسی ئه‌و بابه‌تانه کراون که په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوبه‌شه‌وه هه‌یه. به گشتی له‌و ده‌ستوورانه‌دا باسی ئه‌وه کراوه بۆ نموونه، که درگای ده‌ره‌وه داده‌خرێت، له کوێ و که‌ی ده‌توانرێ فه‌رش و به‌ڕه بته‌کێندرێ یان له چ کاتێکدا له خانووه‌که‌دا بێ ده‌نگی‌یه. له ده‌ستووره‌کانی خانوودا هه‌روه‌ها ڕێنوێنی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه که چۆن ئاژه‌ڵی ماڵه‌وه ده‌بێ چاودێری لێ بکرێ. له‌وانه‌یه لێخوڕین و شۆردنی ئۆتۆمبیل له حه‌وشه‌ی خانووه‌که‌دا قه‌ده‌غه بێت.
ده‌ستووره‌کانی خانووه‌که‌ی خۆت بخوێنه‌ره‌وه، که له خانووی نهۆمی‌دا به گشتی له ڕاڕه‌وی لای درگای ده‌ره‌وه ده‌یبینیته‌وه.