Huumeongelmat
ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به گیروگرفتی ماکی گیژکه‌ر پیویستت به یارمه‌تی هه‌یه، ده‌توانیت ته‌له‌فون
بۆ نزیکترین کلینیکی- ئا
بکه‌یت. خزمه‌تگوزاریه‌کانی کلینیکی- ئا شاره‌وانی خۆت بۆ داواکارانی که
به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له فنلاندا ده‌ژین
، به‌خۆڕاییه.
که‌سانێك که ته‌مه‌نیان له خوار 25 ساله‌وه‌یه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به مه‌ڵبه‌ندی لاوانیشه‌وه بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خزمێکی نزیکیشت ئه‌لکحول یان ماکی گێژکه‌ر به‌کار بهێنێت ده‌توانی به‌م مه‌ڵبه‌نده‌وه په‌یوه‌ندی بگری. خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌رکردن بۆ داواکاران به‌خۆڕاییه. مه‌ڵبه‌نده‌کانی لاوان چاره‌سه‌ری ده‌رمانی و خزمه‌تگوزاری گرۆپی جۆراوجۆری قسه وباس و کۆرس پێشکه‌ش ده‌کات.
زۆربه‌ی کلینیکه‌کانی–ئا و مه‌ڵبه‌نده‌کانی لاوان به‌شی ئێشکیان هه‌یه و پێشوازی له داواکاران ده‌که‌ن.
له فنلاندا هه‌روه‌ها
بنکه‌ی ڕاوێژگای ته‌ندروستی
(
Terveysneuvontapiste
)
هه‌یه که چوون بۆی ئاسانه، بۆ نموونه به‌ناوی
"Vinkki"
یه و که‌سانێك که ماکی گیژکه‌ر به سرنج له خۆیان ده‌ده‌ن ده‌توانن به‌بێ ناو وبه‌بێ کات گرتن سه‌ر بده‌ن. بنکه‌کان زانیاری و پشتیوانی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشکه‌ش ده‌که‌ن و له‌وێیش ده‌توانرێ سرنجه به‌کارهاتوه‌کان بگۆڕدرێن به سرنجی پاكتر.
سه‌باره‌ت به گیروگرفتی ماکی گێژکه‌ر ده‌شتوانیت په‌یوه‌ندی به
بنکه‌ی ته‌ندروستی
(
Terveysasema
)
خۆته‌وه یان به دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بکه‌یت.
ڕێکخراوی وازهێنان له ماکی گێژکه‌ر
(
Irti huumeista ry)
:پشتیوانی له به‌کاهێنه‌رانی ماکی گێژکه‌ر و که‌س وکاریان ده‌کات. ته‌له‌فونی خزمه‌تگوزاری:
به کاروباره‌کان
له سه‌رتاسه‌ری فنلاندا
ئاشنا به.
لینکی ماکی گیژکه‌رو ئه‌لکحول
(
Päihdelinkki)
: تۆڕیکی فراوانه فنلاندیه سه‌باره‌ت به ماکی گیژکه‌ر و ئیدمان بوونه. ده‌توانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆت بڵێیت داوای ڕاوێژ به فنلاندی، سویدی و ئێنگلیزی بکه‌یت.
مودمینه بی ناوه‌کان به ماکی گێژکه‌ر نا
(
Nimettömät narkomaanit NA
): گرووپی یارمه‌تی خۆییه که به به‌رده‌وامی کۆده‌بنه‌وه. که‌سێك ده‌توانێ تێیدا ئه‌ندام بێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت واز له به‌کارهێنانی ماکی گێژکه‌ر بهێنێت.
یارمه‌تی زانیاری
(
Apua.info
): ده‌روازه‌یه‌کی ئینته‌رنێتی گه‌وره‌یه بۆ ئاشنابوون به خزمه‌تگوزاری ڕیکخراوی جۆراوجۆر. له‌وانه زانیاری سه‌باره‌ت به ماکی گێژکه‌ر و ئه‌لکحولیش.
له ماڵپه‌ڕی Suomi.fi دا زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌لکحول و ماکی کێژکه‌ر و جگه‌ره و لینکی ئیجگار زۆر بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کان به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی تێدایه.
له ماڵپه‌ڕی به ماکی گێژکه‌ر بڵێ نا (Sano huumeille ei) زانیاری سه‌باره‌ت به ماکی گێژکه‌ر و زیانه‌کانی به‌تایبه‌تی بۆ لاوان به زمانی فنلاندی، عه‌ره‌بی، ئه‌لبانی، کوردی و سۆماڵی تێدایه.