">
Structure_LogoPart1

Kevät RTL

ماڵه‌وه

بۆ ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ هاتوویت ، چونکه‌ بیر له‌ هاتن بۆ فنلاندا ده‌که‌یته‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا گه‌یشتوویته‌ فنلاندا.

له‌ بانکی زانیاریه‌وه‌ زانیاری سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵگای فنلاندی که‌لتووره‌که‌ی (به‌خێر بێن بۆ فنلاندا)، ئه‌و مؤڵه‌تانه‌ی پێویستن بۆ ژیان له‌ فنلاندا (بابه‌ته‌کانی مۆڵه‌ت)، دۆزینه‌وه‌ی خانوو (جێنشینی)، خوێندنی زمانی فنلاندی (زمانی فنلاندی)، کار و دامه‌زراندنی کاروکاسبی ئازاد (کار)، ده‌رس خوێندن (خوێندن)، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی (ته‌ندروستی)، خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی (خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی)، یارمه‌تی له‌ کاتی بارودۆخی قه‌یرانیدا (بارودۆخی قه‌یران)، خزمه‌تگوزاری که‌لتووری و کاری ئازاد  (که‌لتوور و کاتی ئازاد) و چالاکی ڕێکخراوه‌یی (ڕێکخراوه‌کان) له‌ فنلاندا و هه‌روه‌ها لینکی جۆراوجۆریش بۆ ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی که‌ زانیاری زیاتری تێدا به‌ده‌ست ده‌هێنیت.

به‌خێربێن!

به‌م شێوه‌یه‌ بانکی زانیاری به‌کار ده‌هێنی

هه‌ر کاتێک ویستت ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ په‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی زمان، کاتێک گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پی نه‌خشه‌که‌ کلیک بکه‌یت .

 هه‌ر کاتێک بته‌وێت ده‌توانیت زمانه‌که‌ بگۆڕیت. له‌ قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌که‌وه‌ زمانه‌که‌ هه‌ڵبژێره‌ و ڕاسته‌وخۆ ده‌چیته سه‌ر‌ هه‌مان په‌ڕه‌.

له‌ ده‌سته‌ ڕاستی هه‌موو په‌ڕه‌یه‌کی بابه‌ته‌کان پێڕستی "زانیاری ناوچه‌یی" هه‌یه‌. کاتێک ده‌ته‌وێ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری ناوچه‌که‌ی خۆت بزانیت، له‌ پێڕسته‌که‌وه‌ ناوی شاره‌که‌ هه‌ڵبژێره‌. هه‌ر کاتێک شاره‌کان زانیاریه‌کانیان خسته‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ لیستی ناوی ناوچه‌کان و شاره‌وانیه‌کانیش به‌م په‌ڕانه‌ زیاد ده‌کرێت.

زیاتر بخوێنه‌ره‌‌وه

په‌ند

"ئێمه‌ هه‌موومان ئاژه‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تین، که‌ پێویستیمان به‌ هاوده‌می یه‌کتر یه‌کتر هه‌یه‌." (په‌ندێکی نایجیری)



Back | Top