Hätätilanteet
ئه‌گه‌ر که‌سێك گیانی له مه‌ترسیدا بێت یان بته‌وێت سه‌باره‌ت به ئاگر که‌وتنه‌وه ئاگاداری بده‌یت، ئه‌وا ده‌توانیت ته‌له‌فون بۆ مه‌ڵبه‌ندی فریاکه‌وتن بکه‌یت. ژماره ته‌له‌فونی مه‌ڵبه‌ندی فریاکه‌وتن 112 یه. بۆ حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئاسایی ته‌له‌فون بۆ مه‌ڵبه‌ندی فریاکه‌وتن نه‌که‌یت!
کاتێك ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی 112 ده‌که‌یت، ئه‌م بابه‌تانه بڵێ:
- تۆ کێیت؟
- چی ڕووی داوه؟
- له کوێ ڕووی داوه؟
- ئایا گیانی که‌س له مه‌ترسیدایه؟
له‌سه‌ر خۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌ره‌وه، کاتێك ته‌له‌فونه‌که دابخه که له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی فریاکه‌وتنه‌وه مۆڵه‌تیان پێ دایت.
کاتێك ته‌له‌فون بۆ به ژماره‌ی فریاکه‌وتن ده‌که‌یت، پێویست به لێدانی کۆدێ شوێنه‌که ناکات، ته‌نانه‌ت کاتێکیش له مۆباڵه‌وه ته‌له‌فون ده‌که‌یت هه‌ر پێویست به کۆد لێدان ناکات. ته‌له‌فون کردن بۆ ژماره‌ی فریاکه‌وتن له هه‌موو ته‌له‌فونێکه‌وه به خۆڕاییه.