EU-maiden kansalaiset
مانه‌وه و کارکردن له فینلاندفینلاند
هاووڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و شارۆڤه‌ندانی هاوچه‌شن ده‌توانن له فینلاند بۆ ماوه‌ی سێ مانگئازادانه بمێننه‌وه و کار بکه‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وان پێویستییان به ڤیزا یانمۆڵه‌تی ئیقامه‌یان نیه. به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ مافی ئیقامه‌که‌یان له‌لایپۆلیس تۆمار بکه‌ن. مۆڵه‌تی تایبه‌تی ئیقامه‌ی کارییان پێویست نیه.
له‌ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی دائیره‌ی کۆچبه‌ریدا
(
Maahanmuuttovirasto
)
زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی
خواره‌وه به‌ده‌ست دێت
:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
له ماڵپه‌ڕی پۆلیس‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به تۆمار کردنی مافی نیشته‌جێ بوون به زمانه‌کانی فینلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
کاروکاسبی
هاووڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وشارۆڤه‌ندانی هاوچه‌شن ده‌توانن ئازادانه له فینلاندا وه‌ك کاسبکار کار‌و کاسبی
بکه‌ن. به‌ڵام ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا
له‌لای پۆلیس
(
poliisilaitos
)
مافی مانه‌وه یان ئیقامه‌ی خۆیان تۆمار بکه‌ن. ئه‌م مافه کاسبکار و خاوه‌نکاره
سه‌ربه‌خۆکان ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ نموونه پزیشک و سه‌رتاشه‌کان ده‌توانن به‌شێک له‌و که‌سانه بن. کاسبکار و بازرگان پێویستیان به مؤله‌تی ئیقامه‌ی جیاواز نیه بۆ تۆمارکردنی مافی نیشته‌جێ بوونت له فینلاند له گه‌ڵ خۆت ئاگاداری دامه‌زراندنی کاسبیه‌که یان هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی بڕواپێکراو بۆ ده‌زگای پۆلیس ببه. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری به زمانه‌کانی خواره‌ه ده‌ست ده‌که‌وێ:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
خویندن
هاووڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وشارۆڤه‌ندانی ده‌توانن له فینلاندا به‌بێ مۆڵه‌تی ئیقامه بۆ که‌متر له
سێ مانگ بخوێنن. به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه خوێندکاره‌که ده‌بێ مافی ئیقامه‌که‌ی
له‌لای پۆلیس تۆمار بکات. ده‌بێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئیقامه‌که خوێندن بێ له
فێرگه‌یه‌کی فینلاندیدافینلاند. خوێندکاره‌که ده‌بێ به راده‌ی پێویست پاره بۆ مانه‌وه‌ی له فینلاند و بیمه‌ی نه‌خۆشی پێی بێ. ئه‌و مافی پشتیوانی خوێندکارانی فینلاندی نیه. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا به زمانه‌کانی خواره‌وه ده‌ست ده‌که‌وێ: فینلاندفینلاندفینلاند
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
هاووڵاتیانی وڵاته ئه‌سکه‌ندناڤیاکان ئه‌گه‌ر بۆ خوێندن بێن بۆ فینلاندا
ئه‌وا پێویستییان به ڤیزا یان مۆڵه‌تی ئیقامه نابێت
.
مافی ئیقامه‌ی ئه‌ندامی خێزان
ئه‌ندامی خێزانی هاووڵاتیه‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌توانێ مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی
فینلاند وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر خودی هاووڵاتیه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی مانه‌وه‌ی
له فینلاند هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامی خێزانه ده‌بێ پاره‌ی پێویست بۆ
مانه‌وه‌که‌ی پێبێ و بیمه‌ی نه‌خۆشی کرابێ.
له‌ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا
زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی
خواره‌وه به‌ده‌ست دێت
:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی شارۆڤه‌ندی یه‌کیه‌ت ئورووپا که بۆ خۆی سه‌ربه وڵاتێکی یه‌کیه‌تی ئورووپا نه‌بێ ده‌بێ داوای کارتی ئیقامه بکات (کارتی ئه‌ندامه‌تی بنه‌ماڵه واته کارتی ئیقامه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپا). له ماڵپه‌ری ده‌زگای پۆلیس‌دا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ تۆمار کردنی مافی ئیقامه زانیاری به زمانه‌کانی خواره‌وه ده‌دۆزرێته‌وه:
فینلاندی
سوێدی
ئینگلیزی