Eläketurva
سیستمی خانه‌نشینی فنلاندا
له فنلاندا دوو سیستمی خانه‌نشینی یاسایی هه‌یه که هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌وی تر ته‌واو ده‌کات:
-
خانه‌نشینی وابه‌سته به کار که که‌سه‌که له ڕێگه‌ی موچه یان کاروکاسبی خۆیه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
-
خانه‌نشینی نه‌ته‌وه‌یی که لانی که‌می ئاستی ژیانی ڕۆژانه‌ی خانه‌نشینی دابین ده‌کات.
له هه‌ردوو سیستمی خانه‌نشینیدا خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان و خانه‌نشینی له کارکه‌وتن هه‌یه. خانه‌نشینی به‌شاڵاچوان ده‌توانێ له ته‌مه‌نی جیاوازدا ده‌ست پێ بکات: له سیستمی خانه‌نشینی کارییدا به گشتی له ته‌مه‌ی 63-68 ساڵدایه و له سیستمی خانه‌نشینی نه‌ته‌وه‌ییدا 65ساڵانه.
کۆچبه‌ران مافی وه‌رگرتنی خانه‌نشینیان هه‌یه
کۆچبه‌ران، که بۆ ماوه‌یه‌کی تا حه‌دێک زۆر له فنلاندا ژیابیتن، خانه‌نشینی به‌هۆی به‌سالاچوون یان له‌کارکه‌تنه‌وه وه‌رده‌گرن. بڕی خانه‌نشینیه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که که‌سه‌که ماوه‌ی چه‌نده له له فنلاندا ژیاوه یان چه‌نده له فنلاندا کاری کردوه.
ئه‌گه‌ر کۆجبه‌ره‌که ماوه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر له فنلاندا نه‌ژیابێت که بتوانێ رێژه‌ی کافی له خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، ئه‌و ده‌توانێ له کێلاوه داوای یارمه‌تی تایبه‌تی کۆچبه‌رانه بکات. ئه‌و یارمه‌تیه تایبه‌ته کاتێك ده‌توانێ وه‌ری بگریت که ئه‌گه‌ر که‌سه‌که لانی که‌م پێنج ساڵ له فنلاندا ژیابێت و باری ئابووری لاواز بێت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به یارمه‌تی تایبه‌تی کۆجبه‌ران له ماڵپه‌ڕی کێلاوه‌به زمانی فنلاندی (suomeksi)، سویدی (ruotsiksi) و ئینگلیزی (englanniksi) به‌ده‌ست دیت.
بێجگه له خانه‌نشینی یان یارمه‌تی تایبه‌ت، کێڵا ده‌توانێت به‌و که‌سانه‌ی داهاتیان که‌مه یارمه‌تی کرێخانوو بدات.
کاتێک هاوسه‌ر یان سه‌رپه‌رشتیاری خێزانه‌که بمرێ، بێوه پیاوه‌که یان بێوه ژنه‌که ومنداڵه‌کان ده‌توانن خانه‌نشینی- خێزان وه‌رگرن.
داوای خانه‌نشینی
بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینی ده‌بێ به تایبه‌تی داوای بۆ بنووسرێ. سێ مانگ پێش کاتی خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان فه‌رمانگه‌کانی خانه‌نشینی کاری فۆرمی داوای خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان بۆ داواکاری خانه‌نشینی کاری ده‌نیرن، که تێیدا به‌شێک له زانیاریه‌کان له‌وه‌پێشه‌وه نووسراوه. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که فۆرمه‌کانیان بۆ ناچیت، فه‌رمانگه‌ی کێڵا نامه‌یان بۆ ده‌نێرێ، که تێیدا باسی خانه‌نشینی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت. له ماڵپه‌ڕی
كێڵا
وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان داوا ده‌کرێت.
که‌سانێک که له‌سه‌ر کارن ده‌که‌ونه ژێر سایه‌ی سیستمی خانه‌نشینی کاریه‌وه وخاوه‌ن کشت وکاڵ وکاسبکاران سیستمی خانه‌نشینی کاریی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا چ شێوه‌یه‌کی یاسای خانه‌نشینی کاری که‌سه‌کان ده‌گریته‌وه په‌یوه‌ندی به شوێنی کار و په‌یوه‌ندی کاری که‌سه‌که‌وه هه‌یه.
زانیاری زیاتر
له ماڵپه‌ڕی کێڵاوه زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی نه‌ته‌وه‌یی و یارمه‌تی تایبه‌تی کۆچبه‌رانه به زمانی فنلاندی (suomeksi)، سویدی (ruotsiksi) و ئینگلیزی (englanniksi) به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له ماڵپه‌ڕی خانه‌نشینی کاریه‌وه (Tyoelake.fi) زانیاری سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی کاری به زمانی فنلاندی (suomeksi)، سویدی (ruotsiksi) و ئینگلیزی (englanniksi) به‌ده‌ست دێت.