Avioliitto ja parisuhde
هه‌ر که‌سێك ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێ ده‌توانێ زه‌واج بکات
-
ته‌مه‌نی سه‌روو 18 ساڵ بێت
-
که ته‌نیا بێ یان په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی تۆمارکراوی نه‌بێ
به‌ڵام که‌سێکی خوار هه‌ژده ساڵ ده‌توانێ به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داد زه‌واج بکات. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به زه‌واج له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داده‌وه
(
Oikeusministeriö
)
به‌ده‌ست دێت.
پێش زه‌واج کردن ئه‌گه‌ر دوو که‌سه‌که بیانه‌وێ ده‌توانن ڕێکه‌وتننامه‌ی مه‌رجی زه‌واج ببه‌ستن و ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دوو هاوسه‌ره‌که مافیان به‌سه‌ر مولك و سامانی یه‌کتره‌وه نابێ.
نموونه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی مه‌رجی زه‌واج
زانیاری سه‌باره‌ت به زه‌واج کردنی که‌سانی بێگانه به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
له فنلاندیشدا دوو پیاو یان دوو ژن ده‌توانن په‌یوه‌ندی هاوسێکسی خۆیان تۆمار بکه‌ن. زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داد
و
SETA ry
به‌ده‌ست دێت.
زانیاری سه‌باره‌ت به تۆمارکردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی که‌سانی بێگانه به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی