Asumistuki
ئه‌و که‌سانه‌ی که پێکه‌وه له ماڵێکدان و داهاتیان که‌مه، ده‌توانن داوای یارمه‌تی جێنشینی بکه‌ن. له فنلاندا یارمه‌تی جێنشینی ده‌درێت به که‌سانێک که کرێنشینی هه‌میشه‌یین، له خانوویه‌کن مافی هه‌میشه‌یی نیشته‌جێیان تێدا هه‌یه یان له خانووی خۆیانن. یارمه‌تی جێنشینی به هاوبه‌شی به‌و که‌سانه‌ی که پێکه‌وه له ماڵێکدان ده‌درێت
.
ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر یارمه‌تی کرێخانوو و ئه‌و به‌شه کرێخانووه‌ش، که ده‌بێ بۆ خۆت بیده‌یت.
-
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێکه‌وه‌ن
-
شوێنه‌که، که خانووه‌که‌ی لێیه، قه‌باره‌ی خانووکه، ئه‌و ساڵه‌ی که خانووه‌که‌ی تیدا دروست کراوه هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی گه‌رم کردنی خانووه‌که.
-
خه‌رجی جێنشینی که‌سه‌کانی ناو خانووه‌که
-
سه‌رجه‌م داهاتی مانگانه پێش لێ ده‌رکردنی باجی که‌سانی نیشته‌جێ
-
دارایی
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به جێنشینی له‌ماڵپه‌ڕی
کێڵاوه
به زمانه‌کانی
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.