ژین له‌توڕکو
خانووی کرێ له‌کوێ ده‌ست ده‌که‌وێت؟
خانووی کرێ له نوسینگه‌کانی خانووی کرێ، شاره‌وانی و که‌سی شه‌خسی ده‌ست ده‌که‌وێت.
خانووه‌کانی کرێیی که‌شاره‌وانی توڕکو خاوه‌نیانه، Oy Asunnot TVT به‌کرێیان ده‌دات. بۆ داوا کردنی خانووی به‌تاڵ ده‌بێ فۆرمی داوانامه‌پڕبکه‌یته‌وه، که‌تا 3 مانگ مۆڵه‌تی هه‌یه/به‌کاره. داوانامه‌که‌ده‌توانی به‌شیوه‌ی ئه‌لکترۆنی له‌ماڵپه‌ڕی کۆمپانیاکه‌یان له‌نووسینگه پڕی که‌یته‌وه.
TVT Asunnot Oy
Kiinteistö Oy Lehtolaakso
Käsityöläiskatu 3, 20100 Turku
به‌داله‌ی ته‌له‌فۆنی شاره‌وانی, ته‌له‌فۆن
(02) 330 000
فاکس (02) 262 4894
tvtasunnot@turku.fi
lehtolaakso@turku.fi
له‌م شوێنانه‌ش خانووی به‌تاڵ ده‌ست ده‌که‌وێت، Oyj Yhtymä SATO، VVO، Oy Länsi YH.
خانووی قوتابی لهYlioppilaskyläsäätiö Turun ده‌ست ده‌که‌وێت.
جگه‌له‌ئه‌وانه‌ش خانووی کرێ له.Oikotie و com.Vuokraovi ده‌ست ده‌که‌وێت.
خانووی بارمته‌له‌کوێ هه‌یه؟
خانووی بارمته‌به‌فۆرمی داوانامه‌داوای ده‌که‌یت، که‌فۆرمه‌که‌له‌ئه‌م لینکه‌ده‌دۆزیته‌وه 4=id?asp.isannointi/fi.vaso.www//:http
کرێ ماڵ چه‌نده؟
كاتێک که‌له‌ماڵی کرێ دایت مانگی جارێک کرێ ماڵ ده‌ده‌یت. جگه‌له‌کرێیه‌که‌پاره‌ی ئاو و به‌رق/کاره‌باش ده‌ده‌یت. بۆ جێگای ئۆتۆمبێلیش ده‌بێ کرێ بده‌یت. به‌شێک له‌ماڵه‌کان پاره‌ی هێڵی ئینته‌رنێتیش هه‌ر له‌گه‌ڵ کرێ ماڵه‌که‌یه، به‌ڵام بۆ به‌شێک له‌ماڵه‌کان ده‌بێ بۆ خۆت بیکڕیت.
پاره‌ی کرێ خانووت که‌دا وا باشه‌ڕه‌سیده‌کانی لای خۆت ڕابگریت، بۆ نموونه‌کاتێک داوای یارمه‌تی کرێ خانوو ده‌که‌یت پێویستیت پێ ده‌بێت.
هه‌مو کرێ نشینێک وا باشه‌له‌کۆمپانیای بیمه ماڵه‌که‌ی بیمه‌بکات. پاره‌یه‌کی مام ناوه‌ندی بیمه‌له‌حساباتی بژێوی ژیانی مانگانه‌ت وه‌کو ده‌رکه‌وت بۆ له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیۆنت هه‌بێت ده‌بێ بابه‌تی چاولێکردنه‌که‌ی پاره بده‌یت.
VIESTINTÄVIRASTO/ TV-MAKSUT
09 613161ته‌له‌فۆن Helsinki
Itämerenkatu 3 A www.tv-maksu.fi
پاره‌ی پێشکرێ ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماڵ ئیمزابکه‌یت بیده‌یت. بڕی پاره‌ی پێشکرێ بۆ خانووه‌کانی شاره‌وانی په‌یوه‌ندی به‌ڕووبه‌ری ماڵه‌که‌وه‌هه‌یه. له‌ماڵه‌شه‌خسیه‌کان به‌گشتی پاره‌ی 2 مانگ کرێیان وه‌کو پێشکرێ ده‌وێت. کاتێک که‌له‌ماڵه‌که‌ده‌چیته‌ده‌ر ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌خاوێن بێت و هیچ کێشه‌یێکی نه‌بێت پاره‌ی پێشکرێیه‌که‌ت وه‌رده‌گریته‌وه.
ئایا مه‌ڵه‌که‌ئاو و به‌رق/کاره‌بای هه‌یه؟
پێش ئه‌وه‌ی که‌بگوێزیته‌وه‌بۆ خانووه‌که‌ده‌بێ گرێبه‌ستی به‌رق له‌گه‌ڵ دائیره‌ی به‌رقی توڕکو(Energia Turku) ئیمزابکه‌یت.
Turku EnergiaOy - Åbo Energia Ab
ناونیشان: Linnankatu 65, 20100 Turku
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 30 :8 تا 00: 16
بۆ زانیاری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی به‌رق، ئاگاداریه‌کانی گوێستنه‌وه و ڕێنمایی په‌یوه‌ندی بکه‌به‌ئه‌م ژماره‌ته‌له‌فۆنه‌وه02500 0800
کاتێک ماڵ ده‌گوێزیته‌وه‌له‌بیرت بێت گرێبه‌ستی به‌رق کۆتایی پێ بهێنیت.
کاتێک ده‌چیته‌ماڵی تازه‌گرێبه‌ستی به‌رق ئیمزابکه.
کاتێک که‌ده‌گوێزیته‌وه‌بۆ خانووی چه‌ندنهۆمی یان ڕیزه‌خانوو، پێویست ناکا بۆ ئاو به‌جیا گرێبه‌ست ئیمزا بکرێت.
له‌هه‌مو شوێنێکی فینله‌ند ئاوی شێره‌خاوێنه‌و بۆ خواردنه‌وه‌ده‌بێت.
ئاو گرانه، که‌واته‌ئاو خه‌سار مه‌که.
خانوو چ که‌ل و په‌لێکی تێدایه؟
به‌گشتی له‌هه‌مو ماڵێکدا ئامێره‌سه‌ره‌تاییه‌کانی چێشتخانه‌ی ماڵی تێدایه، وه‌کو چێشت لێنه‌ری ئه‌له‌کتریکی، سه‌هۆڵدان و گڵۆپی چێشتخانه. جگه‌له‌ئه‌م شتانه‌ی چێشتخانه‌خانووه‌کان به‌گشتی هیچیان تێدانییه، که‌واته‌تۆ خۆت ده‌بێ هه‌مو که‌ل و په‌لی ناو ماڵ و گڵۆپ بکڕیت.
هه‌مو کرێنشینێک ده‌بێ بۆ خۆی ئالارمی ئاگر بکڕێت
سه‌رنج: شمه‌کی ناوماڵی ده‌ستی دووی باش ده‌توانی لهEKO، له‌کۆنه‌فرۆشیه‌کان و له‌دوکانی کڕین و فرۆشتنی که‌ل و په‌ل بکڕیت.
چۆن بگوێزمه‌وه؟
کاتێک که‌گرێبه‌ستی کرێخانووه‌که‌ت ئیمزا کرد کلیلی ماڵه‌که‌ت ده‌درێتێ و ده‌توانی کاتی دیاریکراو بگوێزیته‌وه.
به‌پێی یاسای فینله‌ند له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک دوای گوێزتنه‌وه‌ت ده‌بێ دائیره‌ی نفوس ئاگادار بکه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر پێش گوێزتنه‌وه‌ت ئاگادریان بکه‌یته‌وه‌ئه‌وه‌نامه‌کانت به‌کاتی خۆی دێن بۆ ناونیشانی نوێت.
Turun seudun maistraatti
Aurakatu 8, 20100 Turku
ته‌له‌فۆن071 874 1330
فۆرمی ئاگاداریی گوێزتنه‌وه(muuttoilmoitus) ده‌توانی له‌سه‌رپه‌رشتکارانی خانوو( isännöitsijä ) یان له‌پۆست وه‌ربگریت. ئاگاداریه‌که‌ده‌توانی به‌ته‌له‌فۆن به‌ئه‌م ژماره‌یه‌بده‌یت 0203456456. ده‌توانیت به‌ئینته‌رنێتیش ئاگاداریان بکه‌یته‌وه (پێویستی به‌ژماره‌نهێنی بانک هه‌یه) هه‌ر له‌ئه‌م شوێنه‌ده‌توانی پۆستیش له‌گوێزتنه‌وه‌که‌ت ئاگادار بکه‌یته‌وه. به‌ئاگادریی گوێزتنه‌وه‌ده‌رده‌که‌وێت بۆ نموونه‌که‌سه‌ر به‌چ شوێنێک یان دانیشتووی چ شوێنێک بیت. هه‌روه‌ها ئاگاداریی گوێزتنه‌وه‌کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر‌بژێوی ژیانی مانگانه‌و پاره‌ی یارمه‌تی کرێخانووش.
www.muuttoilmoitus.fi
بۆ ماڵ چ یارمه‌تیه‌ک ده‌درێت؟
بۆ ماڵ ده‌توانی یارمه‌تی کرێ ماڵ وه‌ربگری که‌له‌دائیره‌ی خانه‌نشینی میللی(Kela) داوای ده‌که‌یت. (لینکی به‌شی سه‌رتاسه‌ری بانکی زانیاری(Infopankki) )
KELA Turku
ناونیشان: Eerikinkatu 26, 20100 TURKU
ناونیشانی پۆستی: PL 366, 20101 TURKU
ئه‌گه‌ر له‌خانووی کرێی شاره‌وانیدا بژیت کاتێک که‌کێشه‌یه‌کت سه‌باره‌ت به‌ماڵ هه‌بو ده‌توانیت له‌ڕاوێژکاری ماڵ ڕێنوێنی وه‌رگریت. ڕاوێژکاربۆ ئه‌م کێشانه یارمه‌تی و ڕێنوێنیت ده‌کات: کێشه‌ی کرێخاوو، ده‌مه‌قاڵێی نێوان جیرانان، ئاژاوه، ئه‌گه‌ر خه‌ریکی ده‌رکردنت بن له‌ماڵه‌که، چۆن داوای یارمه‌تیه‌کان و مافه‌کانی پێویست بۆ ماڵ ده‌که‌یت و له‌سه‌ر کێشه‌کانی دیکه‌ی ماڵ.
ڕاوێژکارانی ماڵ و ژین:
Arja-Liisa Tamminen
Akseli Kiinteistöpalvelut Oy
Karvataskunkatu 1
20610 Turku
p. (02) 275 2149
Suvi Santanen
TVT Asunnot Oy
Käsityöläiskatu 3
20100 Turku
p. 040 530 6089
ئایا من ده‌بێ له‌پێڕه‌وه‌کانی ژین چ بزانم؟
کاری وه‌ستای چاککردنه‌وه(huoltomies) خزمه‌تکردن و چاککردنه‌وه‌یه. کاتێک که‌گرێبه‌ستی خانوو ئیمزا ده‌که‌یت داوای ژماره‌ته‌له‌فۆنی وه‌ستای چاککردنه‌وه‌بکه. بۆ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ده‌توانی له‌وه‌ستای چاککردنه‌وه‌پرسیار بکه‌یت.
- - چاککردنه‌وه‌ی ڕووکه‌شیی ماڵ
- - نۆبه‌ی ساونا
- - شوێنی ئۆتۆمبێڵ
- - ژێرخان
- - جل شۆرخانه
- - ئه‌گه‌ر کلیلت له‌بیر چووبێت وه‌ستای چاککردنه‌وه به‌پاره‌دێت ده‌رگات بۆ ده‌کاته‌وه
- ده‌بێ به‌گشتی ڕێز له‌پێڕه‌وه‌کان بگریت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌خانووی چه‌ندنهۆمی یان له‌ڕیزه‌خانوودا بژیت که‌ده‌بێ ئاگات له‌جیرانه‌کانت بێت.
-
- کرێی ماڵه‌که‌ت ده‌بێ ڕۆژی دیاریکراو بدرێت. کرێخانوو و ڕۆژی دانی کرێیه که‌له‌گرێبه‌ستی کرێخانوو‌دا ده‌نوسرێت. ئه‌گه‌ر بێت‌و کرێخانووه‌که‌ت نه‌ده‌یت له‌وانه‌یه‌ماڵه‌که‌ت له‌ده‌ست بده‌یت.
-
- کاتی بێده‌نگیی/هێمنیی گشتی کاتژمێر00: 22 تا 00 :7 :ه‌که‌له ئه‌م کاته‌دا بۆت نییه‌ده‌نگه‌ده‌نگ بکه‌یت بۆ نموونه‌ده‌نگی مۆسیقات به‌رز بێت یان ده‌نگی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ت ئه‌وه‌نده‌به‌رز بێت که‌جیرانه‌که‌شت بزانێت چاو له‌چ پرۆگرامێک ده‌که‌یت. ئه‌گه‌ر میوانه‌کانیشت ده‌نگه‌ده‌نگ و قاڵه‌قاڵ بکه‌ن تۆ به‌رپرسیت.
-
- زبڵ ده‌بێ به‌رده‌وام ببه‌یت بۆ ناو زبڵدان و به‌و شێوه‌ی که‌ڕێنمایی کراوی به‌ش به‌شی بکه‌یت. زبڵی ماڵه‌کان پاک وپیس ده‌کرێن و هه‌ر شته‌و ده‌برێت بۆ سه‌تڵی زبڵی خۆی.بۆ نموونه‌سه‌تڵه‌زبڵه‌کانی کاغه‌ز، کارتۆن، شوووشه، مێتاڵ و سه‌تڵی پاشه‌ڕۆکی گرفت. خانوه‌کان ڕه‌نگه‌شوێنی زبڵی تێکه‌ڵاو و زبڵی ئۆرگانیان هه‌بێت. له‌زۆربه‌ی خانووه‌کاندا جگه‌له‌مه‌ش به‌جیا شوێنی تایبه‌ت به‌کۆکردنه‌وه‌ی کاغه‌ز هه‌یه. له‌خانووی چه‌ندنهۆمی و ڕیزه‌خانوودا زانیاری سه‌باره‌ت به‌پێڕه‌وه‌کان لای سه‌رپه‌رشتکاری خانوو( isännöitsijä ) ده‌ست ده‌که‌وێت. کاتێک که‌گرێبه‌ستی ماڵه‌که‌ت ئیمزاده‌که‌یت ناونیشانی بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتکاری خانووت ده‌درێتێ.
-
- ده‌رکردن له‌خانوو به‌مانای چییه؟
-
- ئه‌گه‌ر کرێنشین بیت و کرێی ماڵه‌که‌ت نه‌دابێت، خاوه‌ن ماڵه‌که‌له‌دادگای باری که‌سێتی پارێزگای ڤارسینایس سوۆمی(Suomi-Varsinais) داوای ده‌رکردنی تۆله‌ماڵه‌که‌ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام له‌ماڵه‌که‌تدا شه‌ڕ و ئاژاوه‌ت نابێته‌وه‌بۆیان هه‌یه‌ده‌رت بکه‌ن. ئه‌وه‌به‌و واته‌یه‌یه‌که‌تۆ ماڵه‌که‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و دوای ئه‌وه‌ش به‌زه‌حمه‌ت ماڵت ده‌ده‌نه‌وه.
-
- زانیاری زیاتر به‌گشتی سه‌باره‌ت به‌ژین له‌توڕکو