Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



یارمه‌تی بۆ کار داواکردن

Apua työnhakuun

ئه‌گه‌ر بێکار کرایت، له‌ بیرت بێت له‌ یه‌که‌م ڕۆژی بێکاریه‌که‌تدا ده‌بێ به‌ دائیره‌ی کار ( työvoimatoimisto) خۆت بناسێنیت. هه‌موو به‌ڵگه‌کانی کاری و خوێندن له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت پێ نه‌بێ، ده‌توانیت دواتریش بینێریت یان بیبه‌یت. له‌بیرت بێ هه‌میشه‌ پاسپۆرته‌که‌ت یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ره‌سمی تر له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره‌ که‌ مۆڵه‌تی ئیقامه‌که‌تی لیدرابێ.

سه‌ره‌کی ترین خزمه‌تگوزاری له‌ دائیره‌ی کاردا بریتین له‌ کارپه‌یداکردن، په‌روه‌رده‌ و خوێندنی کاری، ڕێنوێنی و ڕاوێژ کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دانی زانیاری سه‌باره‌ت خوێندن و پیشه‌. ڕاوێژکاری دائیره‌ی کار له‌کاتی چاوپێکه‌وتندا که‌ بۆ داوای کارکردنه‌ پرسیارت لێ ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیت چیه‌ و چی شتێکیش ده‌زانیت. ده‌توانیت باسی ئه‌وه‌ بکه‌یت که‌ حه‌زده‌که‌یت چ کارێک بکه‌یت یان چ خوێندنێک بخوێنیت. ده‌توانیت سه‌باره‌ت به‌ داوای کاریش قسه‌وباسی له‌گه‌ڵ بکه‌یت. ڕاوێژکاری دائیره‌ی کار نه‌خشه‌ی داوای کار له‌گه‌ڵتدا ده‌نووسێت.

کاتێک که‌ بێکاریت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ یارمه‌تی بێکاری جۆراوجۆر وه‌ربگریت: پاره‌ی ڕۆژانه‌، پاره‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌ره‌کی یان یارمه‌تی بازاری کار. هه‌روه‌ها له‌ دائیره‌ی کاره‌وه‌ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شوێنی کاری به‌تاڵت ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر له‌ بازاری ئازادی کاره‌وه‌ شوێنی کارت بۆ په‌یدا نه‌بوو، ئه‌وا چه‌ندین ڕێگات له‌به‌رده‌مدایه‌. ده‌توانیت ئه‌مانه‌ تاقی بکه‌یته‌وه‌: مه‌شقی کار (työharjoittelu) ، تاقیکردنه‌وه‌ی کار (työkokeilu) ، به‌رنامه‌ی یارمه‌تی چوونه‌ سه‌رکار (työllistämisjakso) ، به‌رنامه‌ی‌ یارمه‌تی چه‌ند لایه‌نه‌   (yhdistelmätukijakso) ، په‌یمانی کار و خوێندن (oppisopimuskoulutus) .

زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی دائیره‌ی کار له‌ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه‌ ( Työhallinnon sivuilta ) به‌ده‌ست ده‌هێنیت.

ئایا نزیکترین دائیره‌ی کار له‌ کوێیه‌؟

له پێڕستی‌ ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه‌ ناوی شوێنی نیشته‌جێی خۆت هه‌ڵبژێره‌.



Back | Top