Ammattiliitot
"کاتێک ده‌سته‌کان زۆربن، کاره‌که سووک ده‌بێ"
(په‌ندێکی ئینگلیزی)
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فینلاندیه‌کان له سه‌ندیکا پیشه‌ییه‌کاندا ئه‌ندامن.. ئه‌رکی سه‌ره‌کی سه‌ندیکاکان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی ئه‌ندامانیه‌تی. ئه‌وه‌ش به‌مانای باشتر کردنی ئاستی ژیان (مووچه، گواستنه‌وه‌ی داهات)، پاراستنی هێمنایه‌تی پێوه‌ندی کاری و گه‌شه‌پێدانی چۆنیه‌تی ژیانی کاری.
له کاتی ئه‌ندام بوون له سه‌ندیکا پیشه‌یه‌کان ده‌توانی هه‌روه‌ها ببیه ئه‌ندامی سندۆقی بێکاریش. هه‌روه‌ها ده‌توانی به‌بێ ئه‌ندامه‌تی له سه‌ندیکا، ببی به ئه‌ندامی سندووقی بێ‌کاری. ئه‌ندامه‌تی له سندووقی بێکاریدا زۆر به که‌ڵکه چونکه کاتێک بێ کار بمێنیه‌وه له سندووقی بێ‌کاری پاره‌ی بێ‌کاری به پێی داهاتی پێشووت ده‌درێته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرتر له‌و پاره‌یه‌یه که بیمه‌ی بێ‌کاری به مرۆڤ ده‌دات. گه‌ر لانی که‌م ده مانگ به‌ر له دوایین ده‌وره‌ی بێکاریت کارت کردبێ مافی به‌ده‌ست هێنانی هه‌قده‌ست بێ‌کاری به پێی رێژه‌ی هه‌قده‌سته‌که‌ی بێط.
ئه‌ندامانی سه‌ندیکاکان هه‌قی ئه‌ندامه‌تی به رێکخراوه‌که‌یان ده‌ده‌ن. هه‌ر پیشه‌یه‌ک سه‌ندیکای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که سه‌ربه رێکخراوێکی سه‌رانسه‌ری گه‌وره‌ترن. زانیاری زیاتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌ندیکاکاندا له ماڵپه‌ری خۆیان ده‌دۆزرێته‌وه.
ڕیکخراوه سه‌ندیکا سه‌رتاسه‌رییه‌کان:
SAK
(ڕێکخراوی سه‌رتاسه‌ری سه‌ندیکاکانی فینلاندفینلاندفینلاند)
زانیاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ
SAK
به‌زمانه‌کانی خواره‌وه:
فینلاندی
سوێدی
ئینگلیزی
ئاڵمانی
فه‌رانسی
ئیسپانی
ئێستۆنی
رووسی
پۆله‌ندی
AKAVA
(سه‌ندیکاری سه‌رانسه‌ری مووچه‌خۆرانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز)
STTK
( سه‌ندیکای سه‌رتاسه‌ری کارمه‌ندان )
سه‌ندیکای هه‌ندێک له پیشه‌کان:
PAM
(سه‌ندیکای کرێکارانی کاروباری خزمه‌تگوزاری)
AKT
(یه‌کێتی کرێکارانی به‌شی ئۆتۆمبیل و گواستنه‌وه)
JHL
( سه‌ندیکاری کارمه‌ندانی بواری گشطی و ته‌ناهی)
OAJ
(سه‌ندیکای به‌شی په‌روه‌رده و فێرکردن)
Metalliliitto
( سه‌ندیکای کرێکاری ئاسنکاران)
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانی له سه‌ر سه‌ندیکاکانی جۆراوجۆر له خاوه‌نکاره‌که‌ت یان نووسینگه‌ی کاردۆزینه‌وه یان پێوه‌ندی گرتن به رێکخراوه سهرانسهریهکانهوه پرسیار بکه‌ی.
له ماڵپه‌ری سه‌ندیکاری سه‌رانسه‌ری کارمه‌ندان
STTK
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ژیانی کاری له فینلاند به زمانه‌کانی فینلاندی، ئینگلیزی، ئێستۆنی و رووسی ده‌دۆزرێته‌وه. له ماڵپه‌ری
Työelämään
.f
i
دا زانیاری سه‌باره‌ت به ژیانی کاری له فینلاند به زمانی فینلاندی کۆ کراوه‌ته‌وه.