Ammatilliset oppilaitokset ja lukiot
"که‌سێك که له پرسیارکردن بترسێت، له خوێندنیش شه‌رم ده‌کات."
(په‌ندێکی دانمارکیه)
خوێندنی ئاستی ناوه‌ڕاست بریتی
ه
له خوێندنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی. ئه‌م خوێندنه له‌رێگه‌ی پێشکه‌ش کردنی فۆرمی داوای هاوبه‌ش و سه‌رتاسه‌ریه‌وه له به‌هار و پاییزدا داوای بۆ ده‌کرێت. ده‌توانرێت له رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری تۆڕی ماڵپه‌ڕی
www.haenyt.fi
یه‌وه داوابکرێت.
ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی فنلاندیت نه‌بێ، ئه‌وا پێوێستیت به فۆرمێکی داواکردنی جیاواز هه‌یه، که ناوه‌که‌ی Joustava valinta. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به داواکردنی خوێندنی ئاستی ناوه‌ڕاست له ماڵپه‌ڕی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن و په‌روه‌رده‌وه به‌ده‌ست دیت.
له تۆڕی ئینته‌ڕنێتی فێرکردنی (koulutusnetissä) به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن وپه‌روه‌رده‌دا زانیاری نوێی تێدایه سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌یی، خوێندنی پیشه‌یی، فێرگه باڵا پیشه‌ییه‌کان و زانکۆ به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی که له فنلاددا رێکده‌خریت.
له بیرت بێ، کاتی داواکردن بۆ زۆرێك له شوێنی خوێندنه‌کان به زۆری زۆر پێش وه‌رزی خوێندنی تازه ده‌کرێت. ده‌بێ کاتیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی زانینی زمان له‌به‌رچاو بگیرێ. له‌وانه‌یه بۆ خوێندکارانی بێگانه کاتی داواکردنی جیاواز هه‌بێ. پێویسته زوو پێش وه‌خت پرسیاری داواکردنی شوێنی خوێندن بکه‌یت و کاته‌که‌ی بۆ خۆت ڕوون بکه‌یته‌وه!
کێ ڕێنوێنی ده‌دات؟
له فێرگه‌کاندا ڕاوێژکارانی خویندن هه‌یه، که لێیانه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنت له فێرگه‌که‌دا به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ئه‌وان سه‌باره‌ت به خوێندنگاکانی تریش و چۆنیه‌تی داواکردنی خوێندن لێیاندا زانیاری ده‌ده‌ن.
له‌لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی
Opintoluotsi ده‌توانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌وه به‌ده‌ست بهێنیت که تێیاندا ڕێنوێنی خوێندن له باره جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا ده‌درێت. ده‌شتوانیت ڕاسته‌وخۆ له خوێندنگاکانه‌وه پرسیاری ئه‌و زانیاریانه بکه‌یت.
زانیاری زیاتر
ئاماده‌یی (دوا ناوه‌ندی)
ئاماده‌یی
(
Lukio
)
به‌گشتی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت. بۆ خوێندن له ئاماده‌یی‌دا پێویست به به‌ڵگه‌ی ده‌رچوون له خوێندنی سه‌ره‌کی ده‌کات. دوای ئاماده‌یی، تاقیکردنه‌وه‌ی به‌که‌لۆریا
(
ylioppilastutkinto
)
ئه‌نجام ده‌درێ. به‌ڵگه‌ی ده‌رچوون له تاقیکردنه‌وه‌ی به‌که‌لۆریا یارمه‌تیت ده‌دات که له خوێندنگای باڵا وه‌ربگیرێیت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن وپه‌روه‌رده‌وه
ڕێنوێنی خوێندن بۆ دوای خوێندنی بنه‌ڕه‌تی
به‌شیوه‌ی ئه‌لیکترۆنی ده‌رکردوه. له‌م بڵاوکراوه‌یه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی کاتێك
Lukiokoulutus
هه‌ڵده‌بژێری به‌ده‌ست ده‌هێنیت. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن و په‌روه‌رده‌دا هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی ئاماده‌یی کۆچبه‌ران به‌ده‌ست دیت.
له ماڵپه‌ڕی ئه‌مه فنلاندایه (
thisis
Finland
) زانیاری به زمانی ئینگلیزی سه‌باره‌ت به فێرگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
خوێندنی پیشه‌یی ئاستی ناوه‌ڕاست
خوێندنی پیشه‌یی ئاستی ناوه‌ڕاست
(
Toisen asteen ammatillinen koulutus
)
به گشتی نزیکه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێ.
بۆ کۆچبه‌ران خوێندنی ئاماده‌کاری بنه‌ڕه‌تیی بۆ فێربوونی پیشه
(ammatilliseen peruskoulutukseen valmistavaa koulutusta)
ڕێکده‌خرێت، که ڕێگا بۆ وه‌رگرتنیان له خوێندنی پیشه‌ییدا ئاسان ده‌کاته‌وه. پێش ده‌ست پێکردن به خوێندنی پیشه‌یی ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که هێشتا ساڵێکی زیاده له "پۆلی ده‌هه‌م"ی
فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی بخوێنیت. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن وپه‌روه‌رده‌دا زانیاری بۆ کۆچبه‌ران سه‌باره‌ت به خوێندنی پیشه‌یی به‌ده‌ست دیت.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن وپه‌روه‌رده‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن به خوێندنگا پیشه‌ییه‌کانه‌وه به گوێره‌ی سیستمی پیتی ئه‌لف و بێ به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ده‌شتوانیت له رێگای Opintoluotsi یه‌وه‌زانیاری سه‌باره‌ت به به‌شه جۆراوجۆره‌کانی خوێندنگا پیشه‌ییه‌کانه‌وه به‌زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست بهێنیت..
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاروبژێوی‌دا (Työ- ja elinkeinoministeriön) زانیاری سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جۆراوجۆر به‌ده‌ست ده‌هێنیت. له ماڵپه‌ڕیخوێندنی پیشه‌یی. کام‌دا(Ammatillinenkoulutus.com)زانیاری سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جۆراوجۆر به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
دوای خوێندنی پیشه‌یی ده‌شکرێ درێژه به خوێندن بده‌یت بۆ نموونه له خوێندنگای باڵای پیشه‌ییدا یان له له خوێندنگای باڵادا. بۆ درێژه‌دان به خوێندن شوێنه‌کان به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك وه‌رت ناگرن، به‌لکوو ده‌بێ له‌وه پێشه‌وه داوای بکه‌یت. له زۆر شوێن ده‌بێ له تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژادندا به‌شداری بکه‌یت. پرسیاری زیاتر له ڕاوێژکاری خوێندنی خوێندنگاکه‌ت بکه.