Aikuiskoulutus
"هه‌موو ژیانی مرۆڤ بریتیه له فێربوون"
(په‌ندێکی فنلاندی)
خوێندنێکه که به تایبه‌تی بۆ گه‌وره‌ساڵان له‌به‌رچاو گیراوه. خوێندنی گه‌وره‌ساڵان ده‌کرێ ئامانجه‌که‌ی وه‌رگرتنی به‌لگه‌ی خوێندن بێ یان درێژه به خوێندن بێ. هه‌روه‌ها ده‌کرێ خوێندنی ته‌واوکه‌ر بێ یان له شێوه‌ی خوێندنی سه‌رگه‌رمی بێ. هه‌روه‌ها گه‌وره‌ساڵان ده‌شتوانن له‌و خوێندنانه‌دا به‌شدار بن که بۆ لاوان له‌به‌رچاو گیراوه.
خوێندنی گه‌وره‌ساڵان به‌زۆری له ئێواراندا رێکده‌خرێت. له زۆر حاڵه‌تدا خوێندن ده‌توانرێ به شێوه‌ی خوێندن له دووره‌وه
بێ بۆ نموونه له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه ڕێنوێنی بۆ خوێندنی گه‌وره ساڵان هه‌یه، که له‌و ڕێگایه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندنی گه‌وره‌ساڵان بۆ کۆچبه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ئه‌وانه‌ی که هات وچۆی فه‌رمانگه‌ی کار ده‌که‌ن ده‌توانن له ڕێگا‌ی فه‌رمانگه‌ی کاریشه‌وه کۆرس بخوێنن.
خوێندن له ڕێگا‌ی فه‌رمانگه‌ی کاره‌وه بۆ خوێندکار به خۆڕاییه. خوێندنه‌که به پله‌ی سه‌ره‌کی پیشه‌ییه، به‌ڵام ده‌شکرێ بۆ نموونه خوێندنی زمانی فنلاندی بێ. پرسیاری زیاتر له فه‌رمانگه‌ی کاری خۆت بکه.
زانیاری له‌سه‌ر
ئه‌و خوێندناندی که له ڕێگا‌ی دائیره‌ی کاروبژێویه‌وه ده‌توانرێ داوا بکرێ
هه‌ر ئێستا داوا بکه.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خوێندنی گه‌وره‌ساڵان له‌م ماڵپه‌ڕانه‌شدا به‌ده‌ست ده‌هێنیت:
Maahanmuuttaja-aikuisten peruskoulu ja lukio
Aikuiskoulutusopas 2009
Opintoluotsi
Yliopistojen täydennyskoulutus
Helsingin yliopisto - maahanmuuttajayksikkö
Helsingin yliopiston Tutkimus- ja koulutuskeskus Palmenia
Avoin yliopisto
Avoin ammattikorkeakoulutus
Kesäyliopistot
Kansanopistot
Kansalais-ja työväenopistot
Amiedu
Adulta
Edupoli
Turun ammatti-instituutti
خزمه‌تگوزاری داوای خویندنی ژیانی کاری و کۆرسه‌کان
(Työelämän koulutusten ja kurssien hakupalvelu
)