Tervetuloa Suomeen
بۆیه سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌رت کردووه، چونکه بیر له هاتن بۆ فینلاند ده‌که‌ی یا خود گه‌یشتووته فینلاند.
له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا زانیاری سه‌ره‌تایی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای فینلاندی، کو‌لتوور (به‌خێری بۆ فینلاند)، مۆڵه‌ته پێویسته‌کان بۆ ژیان له فینلاند (به‌شی کاروباری موڵه‌ت وه‌رگرتن)، دۆزینه‌وه‌ی خانووبه‌ره (خانووبه‌ره)، خوێندنی زمانی فینلاندی (زمانی فینلاندی)، کار و کاسبکاری (کار)، خوێندن (په‌روه‌رده)، خزمه‌ته له‌شساغیه‌کان (له‌شساغی)، خزمه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان (خزمه‌ته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان)، هاوکاری له کاتی ته‌نگه‌ژه‌دا (کاتی ته‌نگه‌ژه)، خزمه‌تگوزاریه‌کانی کاتی سه‌ربه‌ست و کولتووری (کو‌لتوور و کات به‌سه‌ربردن)، چالاکی رێکخراوه‌یی (رێکخراوه‌کان) له فینلاند و هه‌روه‌ها لینک بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی زانیاری زیاتریان ده‌ست ده‌که‌وێ.
به‌خێری!
له لاپه‌ڕه‌کانی به‌خێربێن بۆ فینلانداوه زانیاری ئه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت که چیت پێویسته کاتێكفینلاندفینلاند ده‌گوزیه‌وه بۆ فینلاند. هه‌روه‌ها
زانیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر فینلاندا به‌ده‌ست ده‌هێنیت، سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای
فینلاندفینلاند،
مێژووه‌که‌ی
، سیاسه‌ته‌که‌ی،هاتو چووه‌که‌ی،ئایینه‌که‌ی،داب ونه‌ریتی فینلاندیوده‌زگا و ده‌زگاکانی گرنگی ده‌وڵه‌تی
چ جۆره زانیاریه‌کت پێویسته؟
ئایا
بۆ خوێندن
دێیت بۆ فینلاندفینلاند؟
ئایا
بۆ کارکردن
دێیت بۆ فینلاندفینلاند؟
ئایا له وڵاتێکیتری یه‌کیه‌تی ئورووپاوه دێیت بۆ فینلاندفینلاند
ئایا تۆ
وه‌ک په‌نابه‌ر یان وه‌ک په‌ناخواز
هاتوویته فینلاند؟
داخوا شارۆڤه‌ندی فینلاندی و ماوه‌یه‌که درێژه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیت و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فینلاند؟ له‌و باره‌دا ده‌توانی پرسیار له ئه‌نجوومه‌نی فینلاند
Suomi-Seura
بکه‌یت.
له کاتی تازه هاتن بن بۆ فینلاند ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ت پێویستن:
-
مۆڵه‌تی ئیقامه. ئه‌گه‌ر به‌نیازیت کار له فینلاندفینلاند بکه‌یت، ئه‌وا ده‌بێ
مۆڵه‌تی کارکردنت هه‌بێ. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕه‌کانی
بابه‌ته‌کانی مۆڵه‌ت
(Lupa-asiat)
له بانکی زانیاری‌دا به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
-
خانوو. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕه‌کانی
خانووبه‌ره
(Asuminen)
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
-
ژماره‌ی ناسنامه. نووسینگه‌ی تۆمارکردنی باری که‌سێتی
(Maistraatti)
به‌ده‌ست دێت. شاره‌وانی شوێنی ژیانی خۆت به نووسینگه‌ی تۆمارکردنی باری که‌سێتی رابگه‌یه‌نه. هاوکات ژماره‌ی ناسنامه (یان ژماره‌ی بیمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) وه‌رده‌گری. له گه‌ڵ خۆت پاسپۆرت و مۆڵه‌تی ئیقامه ببه. گه‌ر خێزاندار بی، پێویستت به به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رێتی هه‌یه. گه‌ر مناڵت هه‌یه پێویستت به به‌ڵگه‌ی له‌دایکبوونیان هه‌یه.
-
کارتی کێلا له ده‌زگای کێلاوه واته له
ده‌زگای بیمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
(Kansaneläkelaitos)
وه. که کارتی کێلات هه‌بوو، مافی به‌هره‌وه‌رگرتن له خزمه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فینلاندت هه‌یه. به‌ر به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له فینلاند ده‌ژیت، ده‌توانی کارتی کێلا وه‌رگری. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی دێن بۆ فینلاند بڕیاری بیمه و ته‌ئمینی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌یان ده‌درێ. ئه‌و بڕیاره له نووسینگه‌ی ناوچه‌ی شوێنی ژیانی داواکار ده‌درێ. زانیاری زیاتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کارتی کێلا له ماڵپه‌ری ده‌زگای بیمه‌ی نه‌ته‌ویی ده‌دۆزرێته‌وه.
-
-
کارتی باج که له نووسینگه‌ی باجه‌وه
(Verotoimisto)
به‌ده‌ست دێت. کاتێک داوای کارتی باجدانه‌وه ده‌که‌ی، پێویستت به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ژماره‌ی ناسنامه‌ی کاتی له نووسینگه‌ییه. تۆمارکردنی باری که‌سێتی هه‌یه. له به‌شی سیسته‌می باج له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا زانیار زیاتر سه‌باره‌ت به سیسته‌می باج وه‌رگرتن له فینلاند ده‌دۆزرێطه‌وه.
-
ژماره‌ی حیسابی بانک. به گشتی مووچه‌ی کارکردن هه‌میشه ده‌خرێته ژماره حیسابی بانکیه‌وه. له گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریه‌کانی بانکه‌کاندا ئاشنا ببه. شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ دانی حیساب و وه‌سڵه‌کان هه‌یه (ده‌زگای ئۆتۆماتی بانکی، ئینته‌رنێت، ته‌له‌فون و هتد). کاتێک
حیسابی بانکی ده‌که‌یته‌وه،
پێویستیت به پاسپۆرت یانهه‌ر
به‌ڵگه‌یه‌کی ره‌سمی دیکه‌ی ناسنامه‌ییت هه‌یه.. هه‌روه‌ها ئێستا پاسپۆرتی بیانیش وه‌ک ناسنامه ه‌رده‌گیرێت. له ماڵپه‌ری
Expat Finlandدا زانیاری سه‌باره‌ت به بانکه‌کانی فینلاند ده‌دۆزرێته‌وه.
-
ژماره ته‌له‌فوون هه‌رچی زووتر. ژماره ته‌له‌فوون له فینلاندفینلاند ڕێگایه‌کی
زۆر گرنگه بۆ په‌یوه‌ندی گرتن. سه‌یری نرخه‌کانی شه‌ریکه جۆراوجۆره‌کان بکه
.
له‌وانه‌یه له نرخی ته‌له‌فوونه‌کاندا جیاوازی زۆر هه‌بێ. له فینلاند سێ کۆمپانیای پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فۆن و پێوه‌ندی هه‌یه که بریتین له:
Sonera Mobile Networks
, Elisa Matkapuhelinpalvelut
و
Finnet Verkot
. هه‌روه‌ها کۆمپانیای
Ålands Mobiltelefon له ئۆلاند خزمه‌ته‌کانی رایه‌ڵکه‌یی پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌مڕۆ
رایه‌ڵکه‌ی جی.ئێس.ئێم
GSM
هه‌موو پانایی فینلاند له به‌ر ده‌گرێته‌وه.
له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی لێپرسینه‌وه له مافی به‌کارهێنه‌ران لیستی وه‌بیرهێنانه‌وه بۆ کرین و فرۆشتنی خزمه‌ته‌گوزاریه‌کانی ته‌له‌فۆن به زمانه‌کانی
فینلاندی
،
سوێدی
و ئێنگلیزی دانراوه.
-
ده‌رفه‌تی خوێندنی زمانی فینلاندی یان سوێدی. له فینلاندفینلاند دوو زمانی فه‌رمی
هه‌ن. ، فینلاندی و سوێدی. زانیاری زیاتر له‌و باره‌دا له ماڵپه‌ڕی "بانکی زانیاری" به زمانه‌کانی فینلاندی و سوێدی ده‌دۆزرێ
ن
ه‌وه
.
-
ئه‌و مۆڵه‌ته شۆفێریه‌ی که له فینلاند به‌کار دێت. ئه‌و مۆڵه‌تی شۆفێریانه‌ی
که له وڵاتانی تره‌وه به‌ده‌ست هاتوه به‌گوێره‌ی یاسای جۆراوجۆر مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. به‌گشتی مۆڵه‌تی شۆفێری بیانی ده‌بێ له‌ماوه‌ی ساڵێکدا له‌و
رۆژه‌وه‌ی که هاتوویت بۆ فینلاند بیکه‌یت به فینلاندی. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت
به مۆڵه‌تی شۆفێری له ماڵپه‌ڕی
پۆلیسه‌وه
به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که پۆلیسی فینلاند چ خزمه‌تگوزاری تریش پێشکه‌ش ده‌کات،
له مالپه‌ڕی بانکی زانیاری به‌شی
پۆلیس
به‌ده‌ستدێت
.
-
زانیاری سه‌باره‌ت دۆزینه‌وه‌ی نزیکترین بنکه‌ی ته‌ندوروستی
.
بنکه‌ی ته‌ندرووستی یه‌که‌مین شوێنه که، کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌ویت، پێویسته
په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌یت. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به سیستمی ته‌ندرووستی و
ده‌رمانیی فینلاند له مالپه‌ڕی بانکی زانیاری به‌شی
ته‌ندرووستی و ده‌رمان
(Terveys)
به‌ده‌ست دێت
.
-
په‌یوه‌ندی به وڵاتی خۆته‌وه. ده‌توانیت له فینلاند پوول و ته‌مبر له پۆست،
کیۆسکی و له هه‌ندێ له فرۆشگاندا بکڕیت. له فینلاند کیۆسکی تایبه‌ت به ته‌له‌فۆن کردن ده‌ست ناکه‌وێ. یه‌کێک له رێگاکان به‌ده‌ستهێنانی ته‌له‌فۆنی پریپه‌ید
pre-paid
یان کارتی ته‌له‌فۆنه. ئه‌و کارتانه بۆ نموونه له
R-kioski
یه‌کان ده‌فرۆشرێن. کاتێک ده‌تهه‌وێ ته‌له‌فۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه، نرخی ته‌له‌فۆنی ئۆپێراتۆره جۆراوجۆره‌کان به‌راورد بکه. بۆ به‌راورد کردنی نرخی ئۆپێراتۆره جۆراوجۆره‌کان ده‌توانی له رێگای ویکیپێدیاوه به زمانی فینلاندی به‌هره وه‌رگری.
ده‌توانیت ته‌له‌گراف و فاکسیش به پاره له دائیره‌ی پۆسته‌وه
بنێری
. له کتێبخانه‌ی شاره‌وانییه‌کانه‌وه
(
Kunnallinen kirjasto)
ده‌توانرێ به کارتی کتێبخانه به
خۆڕایی که‌ڵک له ئینته‌رنێت وه‌ربگیرێ. هه‌روه‌ها له زۆرێک له قاوه‌خانه‌کاندا
ده‌رفه‌تی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت هه‌یه.
ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌وه هه‌بوو که په‌یوه‌ندی به که‌سێکی بێ سه‌رو
شوێنی خۆته‌وه بگریت، ده‌توانیت ئه‌م بابه‌ته بخه‌یته به‌ر ده‌ستی
ریکخراوی گه‌ڕان به‌شوێن که‌ساندا له خاجی سووری فینلاندی(Suomen Punaisen Ristin henkilötiedustelu). له ماڵپه‌ری ئینتێرنێتی خاچی سووردا زانیاری له‌و باره‌وه به زمانه‌کانی خواره‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت: فینلاندی، ئینگلیزی، سوێدی، فه‌رانسی، سۆمالی، عه‌ره‌بی، ئیسپانی، فارسی، پڕتقاڵی و رووسی.
تۆڕی خاچی سوور و
مانگی سوور له ناو زیاتر له 170 وڵات‌دا
زانیاری وئاگاداری نێوان که‌سه‌کان له
شوێنه جیاجیاکاندا کۆده‌کاته‌وه و ده‌نێرێ
.
-
زۆر که‌س هه‌ن که ده‌یانه‌وێ بزانن ئایا ده‌توانن ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی
خۆیان به‌ڕێوه به‌رن. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی
ئایینه‌کان له فینلاند
(Uskonnot Suomessa
)به زمانی فینلاندیبه‌ده‌ست دێت.
گواستنه‌وه بۆ وڵاتێکی تازه کارێکی ئاسان نیه، که له‌وێدا هه‌موو شتێك جیاوازبێت.
زمان فێربوون
هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ گونجان زانینی زمان هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌دات بۆ تێگه‌یشتن له کۆمه‌ڵگای تازه. له فینلاند ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر بۆ خوێندن هه‌یه. زانینی زمان و بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له کاتی داوای کارکردن‌دا یاره‌مه‌تی ده‌رن.
له ماڵپه‌ری
Expat Finlandدا زانیاری به زمانی ئینگلیزی له سه‌ر کۆچکردن بۆ فینلاند ده‌دۆزرێته‌وه.
له فینلاند پشتیوانی له خۆگونجان و ئه‌نتگراسیۆن ده‌کرێ
له فینلاند یاسای خۆگونجان هه‌یه. به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه کۆچبه‌ر مافی پلانی خۆگونجانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌م پلانه بۆ ژیانی سێ ساڵی
یه‌که‌می که‌سه‌که‌یه له فینلاند.. مه‌به‌ست له یاسای خۆگونجان یارمه‌تی
که‌سه‌کانه بۆ جێکه‌وتنیان فینلاند. ده‌کرێ پلانه‌که بۆ نموونه بۆ
خوێندنی زمانی فینلاندی دابڕێژرێت.
پلانه‌که له له گه‌ڵ راوێژکاری هێزی کاری له نووسینگه‌ی کاردۆزینه‌وه یان له گه‌ڵ کارمه‌ندی خزمه‌ته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له ده‌زگای سۆسیال داده‌رێژرێت. له ماڵپه‌ری وه‌زارتی کاروباری ناوخۆیی زانیاری و لینکی پێویست له پێوه‌ندی له گه‌ل یاسای خۆگونجان ده‌دۆزرێته‌وه. هه‌روه‌ها زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ری مه‌کۆی فێربوون بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کار و بازرگانیدادا رێنمایی سه‌باره‌ت به داڕشتنی
پلانی خۆگونجاندن به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت
:
كوردی
فینلاندی
ئه‌لبانی
عه‌ره‌بی
ئینگليزی
فارسی
فه‌ره‌نسی
سربۆكرواتی
سۆمالی
ڕووسی
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به گواسته‌نه‌وه بۆفینلاند
له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی کاروباری ناوخۆییدا نامیلکه‌یه‌کی رێنوێنی به‌ناوی "ماڵه‌که‌م له فینلانده" زانیاری زیاتر به بیانیان ده‌دات سه‌باره‌ت به نیشته‌جێ بون، خوێندن، بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به زمانه‌کانی خواره‌وه پێشکه‌ش ده‌کات:
فینلاندی
سویدی
ئینگليزی
فه‌ره‌نسی
رووسی
سربۆكرواتی
سۆمالی
فارسی
كوردی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
ده‌ری
ئیستۆنی
زمانی ڕه‌وان (فینلاندی
)
نامیلکه‌ی زانیاری له باره‌ی بیمه (ته‌ئمینی)ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ندی بیمه‌ی (ته‌ئمین) نه‌ته‌وایه‌تی فینلاند کێلا
Kela
: نامیلکه به زمانی ساده‌ی فینلاندی له پێوه‌ندی گواستنه‌وه بۆ فینلاند یان گواستنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی فینلاند و هه‌روه‌ها نامیلکه به زمانه‌کانی ئینگلیزی و رووسی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ گواستنه‌وه بۆ فینلاند.
هێنانی بوونه‌وه‌ر بۆ فینلاند
گه‌ر بوونه‌وه‌ری خۆماڵیت هه‌یه و ده‌تهه‌وێ بیهێنیته فینلاند، به‌زووترین کات له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌رجه‌کانی هێنانی بوونه‌وه‌ر بۆ فینلاند بدۆزه‌وه. له فینلاند لرێنوێنیه‌کانی وه‌زاره‌تی کاروباری وه‌رزێری و داڕستانداری (
maa- ja metsätalousministeriö
) له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێنانی ئاژه‌ڵه‌کان ره‌چاو ده‌کرێ. زانیاریه رۆژه‌ڤه‌کان له ماڵپه‌ری ناوه‌ندی هێمنایه‌تی که‌ل و په‌لی ژیان (
Elintarviketurvallisuusvirasto
) به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی و ئێنگلیزی ده‌دۆزرێنه‌وه.
خزمه‌تگوزاریه‌کانی فینفۆ
Finfo
به ته‌له‌فۆن
0207 401 160
له ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری فینفۆی یه‌کیه‌تی دانیشتوان
Väestöliitto
ده‌توانرێ رۆژان سێ شه‌ممه تا هه‌ینی به زمانه‌کانی فینلاندی، ئینگلیزی، فه‌رانسی و عه‌ره‌بی هه‌موو پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به گواستنه‌وه بۆ فینلاند پرسیار بکرێن.