Suomen historiaa
خه‌ڵکی ڕووده‌که‌نه فنلاندا
(
Ihmiset tulevat Suomeen)
دوای سه‌رده‌می سه‌هۆڵبه‌ندان نزیکه‌ی 10000 ساڵ له‌وه پێش خه‌ڵک ده‌ستیان کرد به کۆچکردن بۆ فنلاندا. ئه‌وان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له ناوچه‌کانی رووسیای ئێستاوه هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی وڵاتانی باڵتیکه‌وه له باشووره‌وه کۆچیان ده‌کرد. ڕیشه‌ی زمانی فنلاندی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی فنلاندی- ئوگری که له ڕووسیاوه هاتووه، به‌ڵام واژه‌ی تریش تێکه‌ڵی زمانی فنلاندی بووه که بۆ نموونه له زمانه‌کانی باڵتیک و گێرمه‌نیه‌وه هاتوون.
سه‌رده‌می حکوومه‌تی سوید
(Ruotsin vallan aika)
بۆ ماوه‌ی زیاتر له 600 ساڵ له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه تا سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 1800 فنلاندا سه‌ر به سوید بوو. له‌و کاتانه‌دا سوید و ڕووسیا بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی فنلاندا پێکه‌وه شه‌ڕیان کردوه و زۆر جاریش به شێوه‌ی چه‌کدارانه بووه. له ساڵی 1323 رێکه‌وتن نامه‌ی ئاشتی په‌هکیناساری
(Pähkinäsaari)
به‌سترا، وه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که ڕۆژئاوا و باشووری ئێستای فنلاندا بۆ سوید بێت و ڕۆژهه‌ڵاتی فنلاندیش له‌ژێر سایه‌ی ڕووسیا بێت.
دواتر له سه‌ده‌کانی 1500 و 1600 له ئه‌نجامی جه‌نگه یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا ناوچه‌کانی فنلاندای ژیر ده‌سه‌ڵاتی سوید زۆر به‌ربڵاو بوونه‌وه. به‌هه‌رحاڵ له جه‌نگه‌کانی سه‌ده‌ی 1700دا سوید ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رده‌وام له‌ده‌ست ده‌دا، سه‌ره‌نجام له ساڵی 1809دا فنلاندا به ته‌واوی چووه ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیاوه.
فنلاندا وه‌ک به‌شێک له ڕووسیا
(Suomi osana Venäjää)
له کاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حکوومه‌تی ڕووسیا فنلاندا ئۆتۆنۆمی هه‌بوو واته ئیماره‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی سه‌ر به دۆکی گه‌وره بوو، که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی له ئه‌ستۆی حکوومه‌تی خودی فنلاندا واته ئه‌نجوومه‌نی سێناتی بوو به‌ڵام خودی دۆکی گه‌وره سیزاری ڕووسیا بوو. له کاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ڕووسیادا، فنلاندا پاره‌ی جیاوازی خۆیشی به‌ده‌ست هێنا هه‌روه‌ها هێزێکی سه‌ربازی لقی فنلاندی سه‌ر به سووپای ڕووسیا بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ هه‌بوو.
فنلاندیه‌کان بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی کار وباره‌کانی خۆیان زۆر زیره‌کانه له جێگا‌و ڕێگای ئۆتۆنۆمی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرت. له‌و کاتانه‌دا زمانی فنلاندی، که‌لتووری فنلاندی و ژیانی کاروکاسبی فنلاندی ئێجگار زۆر گه‌شه‌ی کرد. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 1900دا نێوانی فنلاندا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا به‌هۆی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی سیاسه‌تی به‌ڕووسی کردنه‌وه تێکچوو چونکه فنلاندیه‌کان ملیان پێ نه‌دا.
فنلاندا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرێت
(
Suomi itsenäistyy)
به‌شوێن شۆڕشی ئۆکتۆبری ڕووسیا، په‌رله‌مانی فنلاندا له 6ی دیسامبه‌ری 1917 بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی په‌سه‌ند کرد، که به‌مانای دابڕانی فنلاندا له ڕووسیا بوو.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1918 دا جه‌نگی ناوخۆیی زۆر توند ده‌ستی پێ‌کرد، که تێیدا کرێکاران که نوێنه‌ری هێزه سووره‌کان بوون و بۆرژواکان و جوتیاران نوێنه‌ری هێزه سپێیه‌کان بوون له دژی یه‌کتر شه‌ڕیان ده‌کرد. شه‌ڕه‌که له ئایاری ساڵی 1918 به دۆڕانی سووره‌کان کۆتایی هات.
فنلاندای سه‌ربه‌خۆ، بوو به وڵاتێکی کۆماری، که له جیاتی پاشا و سیزار سه‌رۆک کۆماره و شه‌ش ساڵ جارێک له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ و یاسایش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه داده‌نرێ که ئه‌وانیش به‌گوێره‌ی ده‌نگ دانی خه‌ڵک گه‌ڵده‌بژێردرێن.
جه‌نگی زستانه و جه‌نگی به‌رده‌وام
(
Talvisota ja jatkosota)
له ڕێکه‌وتی 30/11/1939 دا یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هێرشی کرد بۆ سه‌ر فنلاندا و به‌م شێوه‌یه‌یه شه‌ڕی زستانه ده‌ستی پێ کرد. له کاتی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا فنلاندا دوو جه‌نگی له دژی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌ڕێوه‌برد، واته له ساڵه‌کانی 1939-1940 جه‌نگی زستانه بوو هه‌روه‌ها له ساڵه‌کانی 1941- 1944 جه‌نگی به‌رده‌وام بوو.
له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا فنلاندا ناوچه‌ی کاریاڵا و چه‌ند ناوچه‌ی دیکه‌یشی به یه‌کێتی سۆڤیه‌تی دۆڕاند. له‌و ناوچانه‌دا 430 هه‌زار فنلاندی ده‌ژیان که ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشت و بوون به په‌نابه‌ر، وه له‌و شوێنانه‌ی دیکه‌ی فنلاندا که به‌ده‌سته‌وه مابوون جێ‌نشین کران. گرنگ ترین شت له جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دا به‌هه‌رحال ئه‌وه بوو که فنلاندا هیچ کات داگیرنه‌کرا و سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی ئه‌و ناوچه و زه‌مینانه به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراست.
فنلاندای دوای جه‌نگه‌کان
(
Suomi sotien jälkeen)
دوای جه‌نگه‌کان فنلاندا جێگا‌و ڕێگای نامه‌علوم بوو. سه‌ره‌تا ترسی ئه‌وه هه‌بوو که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هه‌وڵ بدات فنلاندا بکاته وڵاتێکی کۆمۆنیستی به‌و شێوه‌ی که وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپایی دراوسێی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له دوای جه‌نگه‌وه به‌سه‌ریان هات. به‌ڵام فنلاندا توانی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دروست بکات، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی خۆی بپارێزێ هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا زیاتر بکات. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م وڵاته ناچار بوو بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له نێوان یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و رۆژئاوادا هاوسه‌نگ ڕابگرێ.
گه‌شه‌ی ئابووری فنلاندا له دوای جه‌نگه‌وه ئێجگار باش بوو. فنلاندا به‌تایبه‌تی کاغه‌ز و به‌رهه‌می پیشه‌سازی دارستانی دیکه‌ی به وڵاتانی جیهان فرۆشت، وه به‌م شێوه‌یه بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگای ریفاه و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک پاره‌ی به‌ده‌ست هێنا. خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان گه‌شه‌یان پێ درا له‌وانه دانانی سیستمی خوێندنی گشتی، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، که فنلاندایان کرده وڵاتێکی مۆدێرن و خۆشگوزه‌ران.
فنلاندا له ئه‌وروپای تازه‌دا
(
Suomi uudessa Euroopassa)
له کۆتایی ساڵه‌کانی 1980دا کاتێک جه‌نگی سارد له ئه‌وروپا کۆتایی پێ هات، فنلاندایش ریفۆرمی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هێنا. له ساڵی 1995دا فنلاندا بوو به ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا
EU
. له ساڵی 2002دا فنلاندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌که‌می ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ستی کرد به به‌کارهێنانی پاره‌ی هاوبه‌شی ئه‌وروپای واته ئێورۆ و به‌م شێوه‌یه وازی له پاره‌که‌ی خۆی هێنا که مارکا بوو.
له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1990دا کاتێک یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ڕووخا ئابووری فنلاندا تووشی قه‌یرانێکی قووڵ هات که به‌هۆی دابه‌زینی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو. به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ش ڕوون بوو که جیاواز له پیشه‌سازی نه‌ریتی کاغه‌ز، ئابووری فنلاندا پێویستی به پیشه‌سازی و بازرگانی سه‌رکه‌وتوانه‌ی تازه له به‌شه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه. ته‌له‌فوونی مۆبایل و به‌رهه‌می ته‌کنۆلۆجیای به‌رزی تر کلیلی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بوون، که له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه ئابووری فنلاندا ڕوویه‌کی مۆدێرنی تازه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌و لینکانه‌ی که له په‌یوه‌ند به مێژووی فنلاندان:
Vilma
زانیاری سه‌باره‌ت به مێژووی فنلاندا و کۆمه‌ڵگای فنلاندا بۆ کۆچبه‌ران. زمانی ڤیلما زمانی ڕه‌وانه. کاتێک ده‌ست پێده‌که‌یت ده‌توانیت ئاستی زمانه‌که بۆ خۆت هه‌ڵبژێریت.
Finnica
زانیاری ورد و فراوان سه‌باره‌ت به فنلاندا و مێژووه‌که‌ی.
Virtual Finland
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه زانیاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌باره‌ت به مێژووی فنلاندا تێدایه