Suomalainen tapakulttuuri
ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیاریه‌کت له‌سه‌ر که‌لتووری فنلاندی هه‌بێ، ئه‌وا تێگه‌یشتن له فنلاندیه‌کان ئاسان تره. به‌هه‌مان شێوه باشتریش له‌وه تێده‌گه‌یت که فنلاندیه‌کان چ چاوه‌ڕوانیه‌کت لێده‌که‌ن. له فنلاندا داب و نه‌ریته‌کان له‌یه‌ک ده‌چن و چوارچێوه‌ی دیاریکراوی هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ندێ جار فنلاندیه‌کان له بابه‌تی تازه و نه‌ریتی تازه سڵ ده‌که‌نه‌وه و له به‌رامبه‌ری‌دا هه‌ست به بێگانه‌یی ده‌که‌ن وه خۆیانی لێ ده‌پارێزن. له‌لایه‌کی تره‌وه له کۆمه‌ڵگای فنلاندا هه‌موو که‌س یه‌کسانه و ده‌بێ هه‌ڵس وکه‌وت به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه بکرێ. یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو له فنلاندا زۆر گرنگی پێ ده‌درێ.
له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ست به‌وه بکه‌یت که فنلاندیه‌کان حه‌ز به تێکه‌ڵاوی نه‌که‌ن و بێ ده‌نگن. ئه‌وان راسته‌وخۆ و ڕاستگۆیانه قسه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن. قسه‌وباسه‌کانیان ڕه‌سمی نیه وه ڕاناوی تۆ له قسه‌کردندا به‌کارده‌هێنن. که‌سی فنلاندی ته‌نیا خه‌ریکی کاروباری خۆی ده‌بێ و رێزیش بۆ کاروباری تایبه‌تی که‌سانی تر داده‌نێ و هه‌قی به‌سه‌ر که‌سه‌وه نیه. ئه‌وه‌ش زانراوه که ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ فنلاندی له‌وانه‌یه زه‌حمه‌ت بێ، به‌ڵام ڕه‌فاقه‌ته‌که‌ی هه‌تاهه‌تاییه.
بناغه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی فنلاندا له‌سه‌ر بنه‌مای تاکه که‌سه نه‌ک خێزان. که‌لتووره‌که‌ی هه‌ر وه‌ک وڵاتانی ڕۆژئاوای تر له‌سه‌ر شانی تاکه که‌س داڕێژراوه. ڕێز بۆ که‌سانی ماندوو نه‌ناس و به‌ئیراده داده‌نرێ.
که‌سی فنلاندی ده‌یه‌وی به‌شێوه‌یه‌کی ماقووڵانه که‌ڵک له کاتی خۆی وه‌ربگرێ. ئه‌و له‌وه‌پێشه‌وه به‌رنامه بۆ کاروباره‌کانی داده‌ڕێژێ و ئه‌و کاتانه‌ش که له‌سه‌ری رێک که‌وتووه جێ به‌جێی ده‌کات. ئه‌و به‌ڵێنی خۆی ناشکێنێ و هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌شی له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌یه.
که‌سی فنلاندی پێی خۆشه ناکۆکیه‌کان و کیشه‌کانی له‌ڕێگه‌ی قسه‌وباسه‌وه چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌و نایه‌وێ که‌س بخاته بارێکی ناخۆشه‌وه. که‌سی فنلاندی حه‌ز ناکات هه‌ستی خۆی به‌ئاشکرا ده‌رببڕێ. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که بۆ فنلاندی گرنگن بۆ نموونه بریتین له سروشت و بێ ده‌نگی و ساونا. له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانیان، له‌گه‌ڵ دۆست و ئاشناکانیان وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانیان ده‌چنه ساوناوه. جاری واهه‌یه قسه‌وباسی سیاسی گرنگیش له‌ساونادا ده‌که‌ن!
تکایه ئه‌وه‌شت له بیر بێت که هه‌موو که‌سێک پێشینه‌ی که‌لتووری خۆی هه‌یه، که کاریگه‌ری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردنی داده‌نێ. ئاسانتر له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت و که‌لتووره‌که‌ی تێده‌گه‌یت ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت له‌گۆشه نیگای ئه‌وه‌وه بیر له بابه‌ته‌کان بکه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌شتێک تێنه‌گه‌یشتی به‌بێ دوو دڵی پرسیار بکه. کاتێک به‌کراوه‌یی و ڕاستگۆیانه قسه‌بکه‌یت ئیتر خراپ له‌یه‌کتر تێگه‌یشتنیش که‌م دێته پێشه‌وه.
سه‌باره‌ت به داب و نه‌ریتی فنلاندی زیاتر بخوێنه‌ره‌وه
که‌لتووری کاروکاسبی فنلاندی