">
Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



کارو کاسبی ئازاد

Oma yritys

کاسبکاری پێویستی به‌ شاره‌زایی پیشه‌یی هه‌یه‌ ( Yrittäjyys vaatii ammattitaitoa )

له فینلاندا به چاوێکی باشه وه ده ڕواننه کار وکاسبی ئازاده وه ‌. هه ر که سێک ده توانێ وه ک کاسبکار سه رکه وتن به ده ست بهێنێت، به ڵام ده بێ ئه وه ش له به رچاو بگیرێ که ئایا کار وکاسبی ئازاد بۆ هه موو که س گونجاوه یان نا . ئه نجام دانی کار وکاسبی ئازاد پێویستی به زانینی پیشه ، خوێندن، ناسینی بازاری کاری به شه که ی خۆت و کڕیاره کان و کاناڵه کانی فرۆش، زه وقی کارکردن و سه بر و ته حه موولی زۆر ده وێ . پێویسته یاساکانی کار وکاسبی ناوچه ی خۆ و ڕیسکه کانی له په یوه ند به کارو کاسبییه به باشی بناسی . هه روه ها سه رمایه ی کافی و نه خشه ی به دیقه تیش زۆر گرنگن . مه سه له یه ک که زۆر گرنگه ئه وه یه که ئیده ی بنه ڕه تی چوونه پێشه وه ی کار وکاسبیه که له پڕۆژه ی تازه دا ده بێ باش بێ .

له فینلاند ده رفه ت بۆ هه ر که سێک هه یه که به خۆڕایی که لک له ڕاوێژی کاروکاسبی وه رگرێ . مه ڵبه نده کانی کاروکاسبی تازه له سه رتاسه ری فینلاند ڕێنوێنی به و که سانه ده ده ن که حه ز ده که ن کارو کاسبی ئازاد بکه ن . کاتێک ئیده ی کاسبیه کی باشت له لادروست بوو، په یوه ندی به نزیکترین مه ڵبه ندی خزمه تگوزاری کاروکاسبی ئازاده وه بگره ‌. له وێدا پسپۆڕان یارمه تی ده ده ن بۆ موتوربه کردنی ئیده ی کاسبیه که ت، هه روه ها لێکۆڵینه وه یه کی سه ره تایی له سه ر بازار و ئه گه ری سه رکه وتوو بوونی ئیده که و شیکردنه وه یه ک سه باره ت به به ده ستهێنانی سه رمایه ی کاره که ‌‌ ئه نجام ده درێ . هه روه ها بۆ دارشتنی نه خشه ی کاری بازرگانیه که و پشتیوانی کردنی بڕیاره که ت بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی کاسبیه‌که ڕاوێژت له گه ڵ ده که ن .

ڕاوێژی خۆڕایی بۆ کاروکاسبی

ڕاوێژ و ڕێنوێنی له سه ر کاروباری کاسبی ئازاد به وردی :

لینکی تر :

له ماڵپه‌ڕی ئینتێرنیتی که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت زانیاری به‌ 20 زمان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی هاووڵاتیان و ده‌رفه‌تی کار وهه‌ڵسوورانی بازرگانی له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا و له‌ بازاڕی ناوخۆی تێدایه‌.

کۆرسی جۆراوجۆر بۆ کاسبکار ( Yrittäjäkursseja )

له مه‌ڵبه‌ندی‌ خزمه‌تگوزاری کار وکاسبی ئازادا پێ له‌سه‌ر گرنگی خوێندنی کارو کاسبی ئازاد داده‌نرێ. کۆرسی تایبه‌ت به‌ کۆچبه‌رانیش هه‌یه‌. له‌ ماڵپه‌ڕی خوێندن و په‌روه‌رده‌ن جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌توانرێ کۆرسی کار وکاسبی ئازاد ببینرێته‌وه‌:

  • Työ- ja elinkeinotoimisto (فه‌رمانگه‌ کاروبژیوی)
  • Kurssihaku (داوای کۆرس)
  • ناوەندی ژنانی بازرگان (keskussisyrittäjyyaN)
  • ناوەندی کۆمپانیاتازەکان (Uusyrityskeskus)

یه‌کێک له‌ باشترین لایه‌نه‌کانی کاسبکاری سه‌ربه‌خۆ بوونیه‌تی. کاسبکار ده‌سه‌ڵاتی بڕیادان به‌ ده‌ستی خۆیه‌تی و لێپرسراویه‌تیش له‌ ئه‌ستۆی خۆیه‌تی. زۆر گرنگه‌ که‌ له‌ باری زانیاری و تواناوه‌ به‌باشی خۆت به‌ کاسبکاری ئاماده‌ بکه‌یت، چونکه‌ بوون به‌ کاسبکار به‌بێ بوونی توانایی له‌ کاره‌که‌دا و زمان نه‌زانینی کافی ریسکێکی گه‌وره‌یه‌. ئه‌وه‌شت له‌ بیر بێت که‌ هه‌ر ئیمزا کردنیک وابه‌سته‌ت ده‌کات به‌ په‌یمانێک و لێپرسراویت لێی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک بخوێنه‌ره‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی هیچ په‌یمان و رێکه‌وتن نامه‌یه‌ک ئیمزا بکه‌یت. له‌ بیرت بێ که‌ له‌و کاته‌وه‌ی که‌ ئاگاداری ده‌نووسیت بۆ به‌ ده‌ست به‌کار بوونت به‌ کار و کاسبی بۆ تۆماری بازرگانی و دائیره‌ی باج ئیتر تۆ ده‌بیته‌ کاسبکار. دوای ئه‌وه‌ چیتر که‌سێکی بێکار نیت که‌ به‌شوێن کار په‌یداکردنه‌وه‌ بیت.



Back | Top