Lupa-asiat
ڤیزا
ڤیزا ته‌نیا بۆ سه‌ردانی کورت ماوه ده‌درێت. ئه‌م سه‌ردانه ده‌کرێ لانی زۆر
سێ مانگ درێژه بکێشێ. بۆ نموونه بێگانه‌یه‌ك که وه‌ک توریست، بۆ سه‌فه‌ری کاری و
بازرگانی یان سه‌فه‌ری به‌شداری له کۆبوونه‌وه و کۆنگره‌دا دێت بۆ فنلاندا، ئه‌وا
پێویستی به ڤیزا هه‌یه.
به‌گشتی
له سه‌فاره‌تی فنلاندا
که له وڵاتی که‌سی
داواکه‌ردا هه‌یه داوای ڤیزا ده‌کرێت.
فنلاندا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵاتدارێکه‌وتننامه‌ی هات وچۆی بێ ڤیزای ئیمزاکردوه. هاووڵاتیه‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌کاتێك دێن بۆ فنلاندا پێویستییان به ڤیزا نیه.ئه‌م ولآتانه بۆ نموونه بریتین له وڵاتانی ئیسکێندناڤیا و یه‌کیتی ئه‌وروپا.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ڤیزا له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ده‌ست دیت به
فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی.
مۆڵه‌تی ئیقامه له فنلاندا
مۆڵه‌تی ئیقامه و ڤیزا به‌مه‌به‌ستی هاتن بۆ فنلاندا ده‌درێت. له ماڵپه‌ڕی
دائیره‌ی کۆچبه‌ری (Maahanmuuttovirasto
)
زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه
به‌ده‌ست ده‌هێنیت، که له چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌کرێ پێت بدرێ. به گشتی
مۆڵه‌ته‌کان به‌پاره‌یه
.
له لاپه‌ڕه‌ی ئایا بچم بۆ فنلاندا (
Muuttaisinko Suomeen
)ی دائیره‌ی کۆچبه‌ری‌دا، ده‌توانیت سه‌یر بکه‌یت که ئایا ئه‌و مه‌رجانه‌ت تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ فنلاندا بچیت وه ئه‌و مۆڵه‌تانه چین که پێویستیت پێیان ده‌بێت. ئه‌م لاپه‌ڕه‌ی خزمه‌تگوزاریه به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی یه.
هاووڵاتیانی وڵاتانی ئیسکیندناڤیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا
ئه‌گه‌ر هاووڵاتی سویدی، نه‌رویجی، دانمارکی یان ئایسلاندیت (ئیسکێندناڤیا)،
ئه‌وا ده‌توانیت ئازادانه بێیت بۆ فنلاندا و به‌بێ مۆڵه‌تی ئیقامه له فنلاندا
بمێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر چوویته سه‌ر کاریش پێویستیت به مۆڵه‌تی کارکردن نیه
.
ئه‌گه‌ر هاووڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپا
EU
یان وڵاتانی یه‌کێتی
ئابووری ئه‌وروپایت
ETA
، ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له فنلاندا
بژیت، کاربکه‌یت، پیشه‌که‌ت به‌گه‌ڕ بخه‌یت یان بخوێنیت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به
هیچ کاروبارێکی ئیداری کاربه‌ده‌ستان بکات. ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له
فنلاندا بمێنیته‌وه، ده‌بێ مافی مانه‌وه‌ی خۆت تۆمار بکه‌یت. له ماڵپه‌ڕی بانکی
زانیاری‌دا سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی
هاووڵاتیانی یه‌کیتی ئه‌وروپا
(
EU-maiden kansalaiset
)
بکه
.
هاووڵاتیانی وڵاتانی تر
ئه‌گه‌ر خه‌لکی وڵاتێکی تریت که وڵاتانی ئیسکیندناڤیا یان یه‌کێتی ئه‌وروپا نیه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ هاتوویت بۆ
فنلاندا، به‌گشتی پێویستیت به مۆڵه‌تی ئیقامه هه‌یه. ئه‌گه‌ر له فنلاندا کار
ده‌که‌یت، به‌گشتی پێویستت به مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی کاریی هه‌یه. له ماڵپه‌ڕی بانکی
زانیاری‌دا سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی هاتن بۆ کار بۆ فنلاندا
(
Töihin Suomeen
)
بکه
.
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ری‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ی
تێدایه به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه
:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
زانیاری سه‌باره‌ت به نرخی مۆڵه‌ته‌کانی ئیقامه
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ری‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ڤیزا و مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که سه‌ر به یه‌کیتی ئه‌ورویا و په‌یمانی ئابووری
ETA
نین، به فنلاندی
، سویدی، ئینگلیزی ، فه‌ره‌نسی و ڕووسی به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ری خزمه‌تگوزاری (
Suomi.fi
) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به کۆچکردن و کاروباره‌کانی مؤله‌ت به‌زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
به‌ده‌ست دێت.